(104) (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) خۆ تۆ هیچ پاداشت و به‌خششێكت لێیان ناوێت له‌سه‌ر گه‌یاندنی په‌یامه‌که، ئه‌م قورئانه هیچی تر نی یه جگه له‌وه‌ی که یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان.
(105) چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌ن (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێتی و جوانکاری خوای په‌روه‌ردگار) که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی به‌لایدا تێده‌په‌ڕن و تێنافکرن و پشتی تێده‌که‌ن.
(106) جا زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی باوه‌ڕناهێنن به خوای تاك و ته‌نها، بێ ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵی بۆ بڕیار نه‌ده‌ن (بێگومان ئیمان و باوه‌ڕی وا هیچ نرخی نیه و خوای گه‌وره له‌و تاوانه خۆش نابێت).
(107) ئایا ئه‌وانه له‌وه ئه‌مینن و ناترسن که سزایه‌کی خوایی هه‌موویان بگرێته‌وه و (له‌ناویان به‌رێت)، یاخود کوتوپڕ قیامه‌ت به‌رپا ببێت له کاتێکدا ئه‌وان هه‌ست به‌نزیکی به‌رپابوونی نه‌که‌ن.
(108) (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم! تۆ) بڵێ: ئا ئه‌مه ڕێگه‌و ڕێبازمه: من و شوێنکه‌وتوانم بانگ ده‌که‌ین بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر بنچینه‌و بناغه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا، پاکی و بێگه‌ردیش بۆ زاتی په‌روه‌ردگاره، من هیچ کاتێك له موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران نیم.
(109) ئێمه که‌سمان نه‌ناردووه له پێش تۆدا جگه له پیاوانێك که هه‌ڵمان بژاردوون له خه‌ڵکی شار‌و شوێنه‌کان و نیگایان بۆ ده‌نێرین (تا په‌یامی ئێمه به‌ڕوونی بگه‌یه‌نن)، ئایا نه‌گه‌ڕاون له زه‌ویدا، تا ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن که: چۆن بوو سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مان (کاتێك یاخی بوون)، بێگومان جێگه‌و ڕێگه‌و خانووبه‌ره‌ی به‌هه‌شت له قیامه‌تدا چاکتره بۆ ئه‌وانه‌ی که خواناس بوون و پارێزگاریان کردووه، ئایا ئه‌وه عه‌قڵ و ژیریتان ناخهنهکار؟!.
(110) (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی اللله علیه وسلم وا مه‌زانه که ئه‌م ڕێگه‌یه به‌گوڵ و گوڵزار چێنراوه، به‌ڵکو پڕه له ناخۆشی و ئازار‌و گه‌یشتووه‌ته ڕاده‌یه‌ك که): هه‌تا بگره کاتێك پێغه‌مبه‌ران تووشی نائومێدی و بێ هیوایی ده‌بن و گومان واده‌به‌ن که به ڕاستی ئه‌وان (به‌رنامه‌که‌یان) به درۆ زانراوه، ئه‌وه ئا له‌و کاتی بێ هیواییه‌دا، سه‌رکه‌وتنی تایبه‌تی ئێمه‌یان بۆ دێت، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی بمانه‌وێت و شایسته‌بێت ڕزگاری ده‌که‌ین، جا که‌س نیه بتوانێت تۆڵه‌ی توند‌و تیژی ئێمه له که‌سانی تاوانبار‌و تاوانکار بگێڕێته‌وه و به‌رپه‌رچی بداته‌وه.
(111) سوێند بێت به‌خوا به‌ڕاستی له سه‌رگوزه‌شته و به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه بۆ که‌سانی ژیر‌و هۆشمه‌ند، وه‌نه‌بێت ئه‌م قورئانه قسه‌و باسێك بێت هه‌ڵبه‌سترابێت، به‌ڵکو به‌ڕاست دانه‌ری ئه‌وه‌یه که له پێش خۆیه‌وه هاتووه (ته‌ورات و ئینجیل) و ڕوونکه‌ره‌وه و جیاکردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێکی پێویسته له‌ئایندا، ڕێنمومیی و ڕه‌حمه‌تیشه بۆ که‌سانێك باوه‌ڕ ده‌هێنن.