(87) (دوای چه‌ند ڕۆژێك یه‌عقوب فه‌رمانیدا به‌کوڕه‌کانی) و وتی: کوڕه‌کانم بچنه‌وه و گوێ هه‌ڵخه‌ن بۆ یوسف و براکه‌ی، له سۆز‌و میهره‌بانی خوایش نا‌ئومێد مه‌بن، چونکه به‌ڕاستی که‌س نا‌ئومێد نابێت له سۆز‌و میهره‌بانی خوا جگه له که‌سانی خوانه‌ناس و بێ باوه‌ڕ.
(88) کاتێك (گه‌شتنه میسر) و چوونه باره‌گای یوسف وتیان: جه‌نابی پاشا ئێمه و که‌س و کارمان نه‌هاتی و گرانی و کوێره‌وه‌ریی زۆرمان تووش هاتووه وکه‌ل و په‌لێکی تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ و بێ نرخیشمان هێناوه، که‌واته چیمان پێویسته بۆمان بپێوه و خێریشمان پێ بکه، بێگومان خوا پاداشتی خێر خوازان ده‌داته‌وه.
(89) (ئینجا یوسف زانی کاتی ئه‌وه هاتووه که خۆی بناسێنێت بۆیه) وتی: ئایا زانیتان و له بیرتانه چیتان کرد به یوسف و به‌براکه‌ی کاتێك ئێوه نه‌فام بوون و ترسی خواتان له دڵدا نه‌بوو؟
(90) (هه‌موو به‌سه‌رسوڕمانه‌وه چاویان ئه‌بڵه‌ق بوو سه‌رنجیان دا‌و) وتیان: ئایا به‌ڕاست، بۆچی تۆ یوسفیت؟! وتی: به‌ڵێ، من یوسفم و ئه‌مه‌ش (بنیامین) ی برامه، به‌ڕاستی خوای میهره‌بان ڕێزی لێناوین و به‌هره‌مه‌ندی کردووین، بێگومان ئه‌وه‌ی خۆپارێز بێت له گوناهو خۆگر بێت (له به‌رامبه‌ر پێشهاته‌کانه‌وه، خوای گه‌وره ده‌رووی لێ ده‌کاته‌وه) ئه‌وه به‌ڕاستی خوا پاداشتی چاکه‌کاران و چاکه‌خوازان به‌زایه نادات.
(91) ئینجا براکانی وتیان: سوێندمان به‌خوا به‌ڕاستی خوای گه‌وره ڕێزی تۆی داوه به‌سه‌ر ئێمه‌دا، ئێمه به‌ڕاستی کاتی خۆی به‌هه‌ڵه‌دا چووین و گوناهبارین.
(92) یوسف وتی: خه‌متان نه‌بێت ئه‌مڕۆ ئیتر هیچ سه‌ر زه‌نشتێکتان له‌سه‌ر نی یه، خوا لێتان خۆش بێت، بێگومان ئه‌و زاته له هه‌موو میهره‌بانان میهره‌بانتره.
(93) (یوسف هه‌واڵی باوکی پرسی، که زانی نابینا بووه وتی): بڕۆن ئه‌م کراسه‌م به‌رن و بیده‌ن به‌سه‌رو ڕووی باوکمدا بینایی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و چاوی چاك ده‌بێته‌وه، پاشان هه‌موو که‌س و کارتانم بۆ بهێنن به‌گشتی.
(94) کاتێك کاروان ئاوه‌دانی به‌جێهێشت و که‌وته ڕێ، باوکیان وتی: به‌ڕاستی من هه‌ست به بۆنی یوسف ده‌که‌م ئه‌گه‌ر به‌بێ هۆش و خه‌ڵه‌فاوم نه‌زانن و (بڕوام پێبکه‌ن).
(95) ئه‌و که‌سانه‌ی که له لای بوون وتیان: سوێند به‌خوا بێگومان تۆ هه‌ر له ناو سه‌رگه‌ردانی و خه‌یاڵه کۆنه‌که‌ی خۆتدایت!!