(64) یه‌عقوبی باوکیان وتی: (ئه‌مه داخوازیه‌کی سه‌یره) ئایا هه‌روا متمانه‌تان پێ بکه‌م له‌سه‌ری مه‌گه‌ر هه‌روه‌ك پێشتر متمانه‌م پێکردن له‌سه‌ر یوسفی برای؟! (سه‌رئه‌نجام ڕازیان کرد و، ئه‌ویش وتی) که‌واته خوا چاکترین پارێزه‌ره هه‌ر ئه‌و میهره‌بانترینی میهره‌بانانه.
(65) کاتێکیش که‌لوپه‌ل و بارگه و بنه‌کانیان کرده‌وه بینیان هه‌رچی شتومه‌کیانه هه‌ر ئه‌وه خراوه‌ته‌وه باره‌کانیان و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆیان، (ئینجا باوکیان بانگ کرد‌و) وتیان: باوکی به‌ڕێزمان ئێمه چی بکرین، چی بڵێین (له به‌رامبه‌ر ئه‌و پاشا به‌ڕێزه‌وه) ئه‌وه‌ته هه‌رچی که‌ل و په‌لمان هه‌یه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆمان و (تۆ ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی بنیامین بده‌ی) ڕزق و ڕۆزیی زۆر ده‌هێنین بۆ که‌س و کارمان، براکه‌شمان ده‌پارێزین و باری وشترێکیش زیاتر ده‌هینین، ئه‌و باره‌ش شتێکی ئاسانه.
(66) یه‌عقوب وتی: هه‌رگیز له‌گه‌ڵتاندا ناینێرم هه‌تا په‌یمانێکی خواییم پێ نه‌ده‌ن (سوێند نه‌خۆن) که بێگومان بیهێننه‌وه بۆ لام، مه‌گه‌ر ده‌وره بدرێن و هیچ ده‌سه‌ڵاتتان نه‌مێنێت، جا کاتێك په‌یمانه‌که‌یان دایه و سوێندیان بۆ خوارد، یه‌عقوب وتی: خوا خۆی ئاگادار‌و چاودێره به‌و په‌یمانه‌ی که بڕیارمان له‌سه‌ر داوه.
(67) هوروه‌ها وتی: کوڕه‌کانم، هه‌مووتان له یه‌ك ده‌روازه‌وه مه‌چنه ژووره‌وه و له چه‌ند ده‌روازه‌یه‌کی جیا جیاوه بچنه ژووره‌وه (خۆتان بکه‌ن به شاردا)، دڵنیاش بن که من ناتوانم هیچ شتێک له‌و به‌ڵاو پێشهاتانه‌ی که بڕیاری خوای له‌سه‌ر بگێڕمه‌وه له ئێوه، هیچ فه‌رمان و بڕیارێک بۆ که‌س نی یه، ته‌نها بۆ خوا نه‌بێت، پشتم هه‌ر به‌و به‌ستووه و پشت و په‌نام هه‌ر ئه‌وه، جا ده‌با ئه‌وانه‌ی که پاڵپشت و پشتیوانیان ده‌وێت هه‌ر پشت به‌و ببه‌ستن.
(68) کاتیك چوونه ناوه‌وه به‌و شێوه‌یه‌ی که باوکیان فه‌رمانی پێدابوون، جا وه‌نه‌بێت باوکیان توانیبێتی فریایان بکه‌وێت و له هیچ پێشهاتێك ڕزگاریان بکات که بڕیارداده‌ی خوای له‌سه‌ره، (ئه‌و ڕێنمووییه) ته‌نها پێداویستیه‌کی ده‌روونی یه‌عقوب خۆی بوو، ڕایگه‌یاند، به‌ڕاستی یه‌عقوب خاوه‌نی زانستێك بوو، چونکه ئێمه فێرمان کردبوو و به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ڕاسته‌یه‌کان نازانن.
(69) کاتێکیش که کوڕه‌کان چونه ژوره‌وه بۆ لای یوسف، بنیامینی برای نزیك کرده‌وه له خۆی و (له فرسه‌تێکدا) وتی: به‌ڕاستی من یوسفی براتم، جا خه‌فه‌ت مه‌خۆو خه‌مت نه‌بێت به‌و هه‌ڵس و که‌وته‌ی ئه‌وان ده‌یانکرد (چونکه من نه‌خشه‌م کێشاوه تۆ لێره بهێڵمه‌وه، تا له لای خۆم ژیان به‌سه‌ر به‌ریت).