(43) به په‌له و شپرزه‌ییه‌وه دێن، سه‌ریان به‌رز کردۆته‌وه و له ترس و سامناکی ئه‌و ڕۆژه‌دا چاویان ناتروکێت، دڵه ڕاوکێیانه‌و دڵ و ده‌روونیان به‌تاڵه و هیچ حاڵی نین.
(44) ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم خه‌ڵك بترسێنه و بێداریان بکه‌ره‌وه له‌و ڕۆژه‌ی که سزا‌و ئازار یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت، جا ئه‌وانه‌ی که سته‌میان کردووه ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م و نزیك مۆڵه‌تمان بدا (بمانگێڕه‌وه بۆ دنیا) تا به ده‌م بانگه‌وازه‌که‌ته‌وه بچین و شوێنی پێغه‌مبه‌ران بکه‌ین، (به‌ڵام تازه کار له‌کار ترازاوه‌و گه‌ڕانه‌وه ئه‌سته‌مه، بۆیه پێیان ده‌وترێت) مه‌گه‌ر کاتی خۆی سوێندتان نه‌ده‌خوارد که دنیا به‌رده‌وامه‌و ئێوه تیاچونتان نابێت؟!.
(45) ئێوه کاتی خۆیشی نیشته‌جێ بوون له ماڵ و حاڵ و شوێنی ئه‌وانه‌دا که سته‌میان له خۆیان کرد‌و (ڕێگه‌ی ئیمان و خواناسیان نه‌گرت) بۆتان ده‌رکه‌وت که چیمان پێکردن و چیمان به‌سه‌ر هێنان و نموونه و باسی زۆرمان بۆ هێناونه‌ته‌وه (ده‌رباره‌ی سه‌رئه‌نجامیان).
(46) بێگومان (خوانه‌ناسان) پیلان و ته‌ڵه‌که‌ی خۆیانیان گێڕا، فێڵ و فڕی زۆریان کرد، به‌ڵام هه‌موو پیلان و فێڵیان لای خوا ئاشکراو دیاره (به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌شکێته‌وه) هه‌رچه‌نده پیلان و فێڵیان کێوه‌کانیش له بن بهێنێت.
(47) که‌واته، وا حساب مه‌که (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) خوای گه‌وره به‌ڵێنی خۆی بۆ پێغه‌مبه‌ران ناباته سه‌ر (به سه‌رخستن و مانه‌وه‌ی به‌رنامه‌یان له دنیاداو سه‌رفرازی هه‌میشه‌ییان له به‌هه‌شتی به‌ریندا) چونکه به‌ڕاستی خوا باڵاده‌سته و خاوه‌نی تۆڵه‌یه (له سته‌مکارو خوانه‌ناسان).
(48) له ڕۆژێکدا که ئه‌م زه‌ویه ده‌گۆڕێت به زه‌ویه‌کی تر‌و هه‌روه‌ها ئاسمانه‌کانیش ده‌گۆڕێن به شێوه‌و شێوازێکی تر‌و هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه ده‌رده‌که‌ون و ئاماده‌ن له به‌رده‌م دادگای خوای تاك و ته‌نهاو به‌ده‌سه‌ڵات و خه‌شیمگیر له کافران.
(49) له‌و ڕۆژه‌دا تاوانباران و گوناهکاران ده‌بینێت کۆت و زنجیر کراوه‌ته ده‌ست و پێ و گه‌ردنیان و به‌یه‌که‌وه به‌ستراون.
(50) کراسه‌کانیان له قه‌ترانه (که مادده‌یه‌کی ڕه‌شی بۆن ناخۆشه و به‌خێرایش ده‌سووتێت) و بڵێسه‌ی ئاگریش ڕووخساریانی داپۆشیوه (زۆر له سه‌غڵه‌تیدان).
(51) (ئه‌م تۆڵه سه‌ندنه له سته‌مکاران) بۆ ئه‌وه‌یه که خوا پاداشتی هه‌ر که‌سێك به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی کردویه‌تی بداته‌وه، چونکه به‌ڕاستی خوای گه‌وره به‌خێرایی لێپرسینه‌وه‌کان ئه‌نجام ده‌دات.
(52) ئه‌م (قورئانه) ڕاگه‌یاندنێکه بۆ خه‌ڵکی به‌گشتی تا به‌هۆیه‌وه وریا بکرێنه‌وه و ئامۆژگاری پێ وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن بێگومان ئه‌و زاته خوایه‌کی تاك و ته‌نیایه، (هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌یه که) خاوه‌نی بیر‌و هۆشه‌کان یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێفکرن (له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بن خۆشیان و خه‌ڵکیش له سزای دۆزه‌خ ڕزگار بکه‌ن).