(13) منیش هه‌ڵم بژاردوویت (بۆ ڕابه‌رایه‌تی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی) جا گوێ بگره بۆ ئه‌و شتانه‌ی له ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگاوه پێت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
(14) به‌ڕاستی هه‌ر من (الله) م، من خوام، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له من، که‌واته هه‌ر من بپهرسته و نوێژه‌کانیشت به‌چاکی ئه‌نجام بده، تا هه‌میشه منت له یاد بێت.
(15) بێگومان ڕۆژی قیامه‌ت به‌ڕێوه‌یه و هه‌ر دێت، نزیکه بیشارمه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو که‌سێک به گوێره‌ی کار‌و کرده‌وه و هه‌وڵ و کۆششی پاداشت بدرێته‌وه.
(16) (ئه‌ی مو‌سا): نه‌یه‌ڵیت ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕیان به‌قیامه‌ت نیه و شوێنی ئاره‌زووی خۆیان که‌وتوون، (له‌و ڕاستیه) وێڵت بکه‌ن، چونکه ئه‌وسا تیاده‌چیت و زه‌ره‌ر ده‌که‌یت.
(17) (ئینجا خوای گه‌وره پرسی) ئه‌ی مو‌سا: ئه‌ی ئه‌وه چیه، به‌ده‌ستی ڕاسته‌وه (گرتووته).
(18) مو‌سا وتی: ئه‌وه گۆچانه‌که‌مه، خۆمی به‌سه‌ردا ده‌ده‌م و (ده‌یماڵم به‌دره‌ختدا) تا گه‌ڵا بوه‌رێنم بۆ مه‌ڕه‌کانم، چه‌ند مه‌به‌ستێکی تریشم تێیدا هه‌یه.
(19) خوا فه‌رمووی: ده فرێی بده ئه‌ی مو‌سا.
(20) جا هه‌ر که فرێی دا، یه‌کسه‌ر بوو به مارێکی زیندوو، به‌خێرایی ده‌جوڵایه‌وه.
(21) خوا فه‌رمووی: بیگره و مه‌ترسه، وه‌ک ئه‌وسای خۆی لێده‌که‌ینه‌وه.
(22) ده‌ستیشت بخه‌ره ژێر باڵته‌وه، ئه‌و کاته به‌ڕه‌نگی سپی و دره‌وشاوه‌یی دێته ده‌ره‌وه، بێ ئه‌وه‌ی عه‌یبدار ببێت، ئه‌وه‌ش نیشانه و به‌ڵگه‌یه‌کی تره.
(23) (ئه‌م شتانه بۆ ئه‌وه‌یه) تا هه‌ندێک له موعجیزه گه‌وره‌کانی خۆمانت نیشان بده‌ین.
(24) ده بچۆ بۆ لای فیرعه‌ون چونکه بێگومان یاخی یه و له سنوور ده‌رچووه.
(25) (مو‌سا که‌وته نزا کردن) وتی: په‌روه‌ردگارا سینه و دڵ و ده‌روونم ئاسووده و گوشاد بکه.
(26) ئیش و کار‌و هه‌وڵ و کۆششم بۆ ئاسان بکه.
(27) گرێی زمانم بکه‌ره‌وه و زمانم گۆیا و پاراو بکه
(28) تا له قسه‌و گوفتارو مه‌رامم تێنگه‌ن.
(29) له که‌س و کاریشم هاوکار و یارمه‌تیده‌رێکم بۆ بڕیاربده.
(30) (حه‌ز ده‌که‌م) هاروونی برام بێت،
(31) خوایه پشتمی پێ به‌هێز بکه،
(32) بیکه هاوبه‌ش و یاریده‌ده‌رم، له‌گه‌یاندنی (په‌یامه‌که‌تدا).
(33) تا ته‌سبیحات و ستایشی تۆ زۆر بکه‌ین،
(34) زۆر یادی تۆش بکه‌ین و ناوی تۆ به‌رین.
(35) چونکه به‌ڕاستی تۆ هه‌میشه بینای به حاڵی ئێمه، به هه‌ڵس و که‌وتی ئێمه، به هه‌موو شتێکی ئێمه.
(36) (خوای گه‌وره‌ش) فه‌رمووی: ئه‌ی مو‌سا هه‌موو داخوازیه‌کانت به‌جێ یه و په‌سه‌نده و هه‌موویانت پێدرا.
(37) سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه جارێکی تریش منه‌تمان ناوه‌ته سه‌ر تۆ‌و لای ڕهحمهتمان لێکردوویته‌وه..