(38) کاتێک ئێمه ئه‌وه‌ی پێوست بوو به‌دایکت ڕابگه‌یه‌نرێت، پێمان گه‌یاند..
(39) که بیخه‌ره ناو تابوتێکی تایبه‌ته‌وه، ئینجا بیخه‌ره ده‌ریاوه، با ده‌ریا به‌ره‌و که‌نار بیبات، تا سه‌ره‌نجام دوژمنه‌که‌ی من و دوژمنه‌که‌ی ئه‌و بیگرێته‌وه، خۆشه‌ویستیم ڕژاند به‌سه‌رتدا، تا له ژێر چاودێری مندا گه‌وره ببیت.
(40) (له‌بیرت نه‌چێت) کاتێک خوشکه‌که‌ت ده‌ڕۆیشت و چاودێری تۆی ده‌کرد، (له نزیکی کۆشکی فیرعه‌ونه‌وه، بینی گیریان خواردووه به ده‌سته‌وه) وتی: باشه، ئایا که‌سێکتان پێ بڵێم تا بۆتان به‌خێو بکات، ئه‌وسا تۆمان گه‌ڕانده‌وه بۆ لای دایکت، تا چاوی ڕوون بێت و خه‌فه‌ت نه‌خوات، (ئه‌وه‌بوو که گه‌وره بوویت به‌هه‌ڵه) که‌سێکت کوشت، ئنجا ئێمه ڕزگارمان کردیت له غه‌م و په‌ژاره، به جۆره‌ها شێوه تۆمان تاقی کردۆته‌وه، ئیتر ئه‌وه‌بوو ساڵه‌ها له‌ناو خه‌ڵکی مه‌دینه‌دا مایته‌وه، (به‌شوانکاری ژیانی خۆتت برده سه‌ر) ئینجا ئه‌ی مو‌سا له‌کاتی دیاری کراودا هاتوویت (تا په‌یامی ئێمه وه‌ربگریت و ڕای بگه‌یه‌نیت)...
(41) (جا چاک بزانه) من تۆم دروست کردووه بۆ خۆم، (تا په‌یامی من ڕابگه‌یه‌نیت).
(42) ده‌ی بڕۆ خۆت و براکه‌ت هاوڕێ له‌گه‌ڵ موعجیزه‌کانمدا، نه‌که‌ن له‌گه‌یاندنی په‌یامی مندا سستی و خاوی بکه‌ن.
(43) هه‌ردووکتان بچن بۆ لای فیرعه‌ون، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و له سنوور ده‌رچووه و له مه‌رزی به‌ندایه‌تی ترازاوه..
(44) هه‌ردووکتان به‌نه‌رمی و جوانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرێت، یان ترسی (سزای ئێمه) له ده‌روونیدا جێ بگرێت.
(45) موسا‌و هاروون وتیان: په‌روه‌ردگارا؛ ئێمه به‌ڕاستی ده‌ترسین په‌لامارمان بدات و له‌ناومان به‌رێت (پێش ئه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌تی پێ ڕابگه‌یه‌نین)، یان زیاتر سه‌رکه‌شیی بکات.
(46) خوای گه‌وره فه‌رمووی: مه‌ترسن من به‌ڕاستی له‌گه‌ڵتاندام، ده‌بیسم و ده‌بینم (نایه‌ڵم ده‌ستدرێژی بکاته سه‌رتان).
(47) ئینجا بچن بۆ لای و پێی بڵێن: ئێمه هه‌ردووکامان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری تۆوه ڕه‌وانه کراوین، (باوه‌ڕی پێ بهێنه) و نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش ئازاد بکه، با له گه‌ڵماندا بن، سزا‌و ئازاریان مه‌ده، به‌ڕاستی ئێمه، هاورێ له‌گه‌ڵ موعجیزه‌ی تایبه‌تی له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه ڕه‌وانه‌کراوین، سڵاویش له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه بێت که شوێنی هیدایه‌ت و ڕێبازی ڕاسته‌قینه که‌وتوون.
(48) بێگومان ئێمه ئاگادارکراوین، که سزا‌و ئازار‌و به‌ڵا له‌سه‌ر ئه‌وانه‌یه که ڕاستیه‌کان به درۆ ده‌زانن و پشتی تێ ده‌که‌ن لێی یاخی ده‌بن.
(49) فیرعه‌ون به فیزه‌وه وتی: باسه ئه‌ی مو‌سا په‌روه‌ردگاری ئێوه کێیه؟!
(50) مو‌سا وتی: په‌روه‌ردگارمان ئه‌و زاته‌یه که هه‌موو شتێکی به‌تایبه‌تی و ڕێک‌و پێکی دروست کردووه، پاشان ڕێنموویی کردووه، تا به‌چاکی ده‌وری خۆی ببینێت و (له خزمه‌تی ئاده‌میزادا بێت).
(51) فیرعه‌ون وتی: ئه‌ی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ی که له‌وه‌و پێش تیاچوون، چیان لێهات و سه‌ره‌نجامیان چۆنه؟!