(99) ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم): ئێمه بێگومان ئا به‌و شێوه‌یه هه‌ندێک له به‌سه‌رهاتی ئه‌وانه‌ی ڕابروود بۆت ده‌گێرینه‌وه، دڵنیابه ئێمه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه قورئانمان پێ به‌خشیوویت که یاداوه‌ری بێت له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه.
(100) ئه‌وه‌ی پشتی تێ کردبێت، ئه‌وه بێگومان له ڕۆژی قیامه‌تدا کۆڵیک گوناهـ هه‌ڵده‌گرێت.
(101) (ئه‌و جۆره که‌سانه) له‌ناو سزادا بۆ هه‌میشه ده‌مێننه‌وه، ئای چه‌ند خراپه ئه‌و کۆڵه قورسه‌ی که له قیامه‌تدا به‌کۆڵیانه‌وه‌یه.
(102) ڕۆژێک دێت فوو ده‌کرێت به - صور- دا، ئه‌و ڕۆژه تاوانباران چاویان کوێره‌و شین هه‌ڵگه‌ڕاوه (دیمه‌نێکی ناشرین و سامناکیان هه‌یه).
(103) به‌چپه‌و سرته به‌یه‌ک ده‌ڵێن: ته‌نها ده شه‌و نه‌بێت؛ (له دنیادا یان له جیهانی به‌رزه‌خدا) هیچی تریان پێچووه.
(104) ئێمه چاک ده‌زانین سه‌ره‌نجام چی ده‌ڵێن چونکه ژیرترین و وریاترینیان ده‌ڵێت: ته‌نها ڕۆژێک نه‌بێت هیچی ترتان پێ نه‌چووه!!
(105) پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی کێوه‌کان (که له به‌رپا بوونی قیامه‌تدا چیان به‌سه‌ر دێت)، ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) تۆ پێیان بڵێ: په‌روه‌ردگارم هه‌ڵی ده‌ته‌کێنێت و ورد‌و خاشی ده‌کات...
(106) جا په‌رش و بڵاوی ده‌کاته‌وه و ده‌یکاته زه‌ویه‌کی پان و ته‌خت و به‌رین وازی لێ ده‌هێنێت و به‌جێ ده‌هێڵێت.
(107) هیچ خوارو خێچی و به‌رزی و نزمیه‌ک له‌سه‌ر ڕووکار‌ی نا‌بینیت.
(108) له‌و ڕۆژه‌دا هه‌موو خه‌ڵکی شوێنی جاڕده‌ری کۆکردنه‌وه ده‌که‌ون، هیچ سه‌رپێچی و لاریه‌ک ناکرێت، هه‌موو ده‌نگه‌کان له‌به‌ر په‌روه‌ردگاری میهره‌بان نزمن و به‌هێواشی ده‌دوێن، ته‌نها چپه و سرته‌یه‌کی که‌م نه‌بێت هیچی تر نابیستیت.
(109) له‌و ڕۆژه‌دا تکاو شه‌فاعه‌ت وه‌رناگیرێت و بێ سووده، مه‌گه‌ر له که‌سێک خوای میهره‌بان مۆڵه‌تی بدات و ڕازی بێت به‌وه‌ی قسه‌ی بۆ بکرێت و قسه‌ی لێ وه‌ربگرێت.
(110) خوا به هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌زانێت (که له قیامه‌تدا) چاوه‌ڕێیانه‌و به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی (که له دنیادا) ئه‌نجامیان داوه و ئه‌و خه‌ڵکه هه‌رگیز ناتوانن ئاگاداری زانست و زانیاری بێ سنووری ئه‌و زاته ببه‌ن.
(111) هه‌رچی ڕووخساره‌کانه (له ڕۆژو قیامه‌تدا) ملکه‌ج و فه‌رمانبه‌ردارن، بۆ ئه‌و زاته‌ی که‌هه‌میشه زیندووه و ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووری هه‌یه، بێگومان ئه‌وه‌ی سته‌می کردووه، ڕه‌نج به‌خه‌سارو نائومێد‌و بێ هیوایه.
(112) ئه‌وه‌ش که کار‌و کردوه‌وه چاکه‌کان ئانجام ده‌دات و له‌کاتێکدا ئیمانداریش بووبێت، ئه‌وه ئیتر ناترسێت له‌وه‌ی سته‌می لێ بکرێت یان مافی پێشێل بکرێت.
(113) ئا به‌و شێوه‌یه ئێمه قورئانێکی عه‌ره‌بی و پاراو و ڕه‌وانمان دابه‌زاندووه و جۆره‌ها هه‌ڕه‌شه‌شمان تیادا باس کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له خوا بترسن و یاخود ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که یاداوه‌ریان تێدا به‌دی بهێنێت.