(77) (دوای تێپه‌ڕ بوونی چه‌ند ساڵیک) سوێند به خوا به‌ڕاستی نیگامان بۆ مو‌سا کرد که شه‌وڕه‌وی بکه به‌به‌نده‌کانم و ڕێگه‌یه‌کی وشکیان له ده‌ریادا بۆ دابین بکه و له‌کاتێکدا ترسی ئه‌وه‌ت نی یه که پێت بگه‌ن و خه‌می نوقم بوون تیاچوونیشت نی یه.
(78) ئه‌وسا فیرعه‌ون به سه‌ربازانیه‌وه شوێنیان که‌وتن، کوتوپڕ له‌ناو ئاوه‌که‌دا شه‌پۆلی ده‌ریا دای به‌سه‌ریانداو هه‌موویانی داپۆشی به‌چ داپۆشینێک!
(79) فیرعه‌ونیش قه‌وم و گه‌له‌که‌ی خۆی گومرا کرد‌و ڕێنموویی نه‌کردن.
(80) (پاشان خوا؛ ڕوو به نه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌فه‌رموێت): ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل بێگومان ئێمه ئێوه‌مان له ده‌ست دوژمنه‌که‌تان ڕزگار کرد‌و به‌ڵێنیشمان دانێ که لای ڕاستی کێوی طوردا (په‌یمانتان لێ وه‌ربگرین)، گه‌زۆ و شه‌لاقه‌شمان بۆ دابین کردن.
(81) بخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزیه پاک و چاکانه‌ی که پێمان به‌خشیوون و زیادڕه‌وی و گوناهکاری و فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی تێدا مه‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌شم و قینی من داتاننه‌گرێته‌وه، بێگومان ئه‌وه‌ی خه‌شم و قینی من دایبگرێت، ئه‌وه ئیتر که‌وتووه و تیاچووه.
(82) دڵنیاش بن به‌ڕاستی من زۆر لێ‌خۆش بووم له که‌سه‌ی که ته‌وبه ده‌کات و باوه‌ڕ ده‌هێنێت و کاروکرده‌وه‌ی چاکه ده‌کات، له‌وه‌ودوا (تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانی) به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازه.
(83) (له‌وه‌ودوا مو‌سا خۆی گه‌یانده کێوی طور، خوای گه‌وره لێی پرسی:) ئه‌ی مو‌سا بۆچی تۆ په‌له‌ت کرد‌و قه‌ومه‌که‌ت به‌جێ هێشت.
(84) مو‌سا وتی: ئه‌وان له‌سه‌ر ڕێبازی من ده‌ڕۆن، (به‌ڵام من ئاره‌زوومه‌ندی گفتوگۆت بووم) بۆیه به‌په‌له هاتم تا تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگارم لێم ڕازی بیت (فه‌رمانه پیرۆزه‌کانت وه‌ربگرم).
(85) په‌روه‌رردگار فه‌رمووی: بێگومان ئێمه قه‌ومه‌که‌تمان له دوای هاتنی تۆ تاقیکرده‌وه (که‌چی سه‌رکه‌توو نه‌بوون، باوه‌ڕ دامه‌زراو نه‌بوون) کابرای سامیری گومڕای کردن.
(86) پاشان مو‌سا گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو قه‌ومه‌که‌ی، به‌تووڕه‌یی و داخ و خه‌فه‌تێکی زۆره‌وه، وتی: ئه‌ی قه‌ومه‌که‌م، مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارتان به‌ڵێنی چاکی نه‌دابوونێ (که سه‌رفرازتان بکات له دنیا‌و قیامه‌تدا) ئایا ئه‌و به‌ڵێن و په‌یمانه زۆری پێچووه؟ یاخود ویستتان خه‌شم و قین له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه دابارێت به‌سه‌رتاندا، بۆیه ئیتر ئه‌و به‌ڵێنه‌ی دابووتان به من نه‌تان برده‌سه‌ر (که پابه‌ندی یه‌کخواناسی بن؟!).
(87) خه‌ڵکه‌که وتیان: ئێمه سه‌رپێچی کردنمان له به‌ڵێنه‌که‌ی تۆ به‌ئاره‌زووی خۆمان نه‌بووه، حه‌زمان له سه‌رپێچی نه‌کردووه، به‌ڵام ئێمه زێر‌و زیوێکی زۆری - قبطی- یه‌کان درابوو به‌سه‌رماندا، جا ئیتر فرێمانداو سامیریش به‌و شێوه‌یه فرێیدا..