(21) ئه‌وانه‌ی به ئومێدی دیداری ئێمه نین وتیان: ئه‌وه بۆ فریشه دانه‌به‌زێنرا بۆ لامان (تا دڵنیا بین له حه‌قیقه‌تی قورئان و پێغه‌مبه‌ر) یاخود په‌روه‌ردگارمان به چاوی خۆمان ببینین، سوێند به خوا بێگومان ئه‌وانه له ده‌روونی خۆیاندا خۆیان به‌گه‌وره ده‌زانن، له سنوور ترازاون و سه‌رکه‌شیان بێ ئه‌ندازه‌یه.
(22) ئه‌و ڕۆژه‌ی که فریشته کان ده‌بینن هیچ جۆره مژده‌یه‌ک بۆ تاوانباران نیه (بۆیه به کزی و خه‌جاڵه‌تی و که‌ساسیه‌وه) ده‌ڵێن: خۆزگه بۆ په‌نایه‌ک، یان شوێنێکی داڵده‌دارو پارێزراو!!
(23) کاتێک هاتین و ته‌ماشای ئه‌وه‌مان کرد که کردوویانه (هه‌مووی تاوان بوو) به‌ربامانداو کردمانه ته‌پوتۆزێکی په‌رش و بڵاو.
(24) به‌هه‌شتیه‌کان له‌و ڕۆژه‌دا جێگه‌و ڕێگه‌یان زۆر خۆش و ڕازاوه‌یه و شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان چاک و له‌باره.
(25) ڕۆژێک دێت ئاسمان له‌ت وپه‌ت ده‌بێت به هۆی هه‌ورێکی تایبه‌تییه‌وه، به‌ڕاستی فریشته‌کانیش داده‌به‌زێنرێن ده‌سته ده‌سته و گرۆ گرۆ به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت.
(26) ئه‌و ڕۆژه ئیتر موڵک و ده‌سه‌ڵاتداری ڕاسته‌قینه به ده‌ست خوای میهره‌بانه، بێگومان ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکی زۆر سه‌خت و دژوار ده‌بێت له‌سه‌ر بی باوه‌ڕ و خوانه‌ناسان (زۆر په‌شیمان ده‌بن).
(27) ڕۆژێک دێت سته‌مکار قه‌پ ده‌کات به‌هه‌ردوو ده‌ستی خۆیدا وگاز له هه‌ردوو ده‌ستی خۆی ده‌گرێت (له په‌شیمانیدا و) ده‌ڵێت: خۆزگه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا ڕێبازی ئیمانم بگرتایه.
(28) مه‌رگ بۆ خۆم، خۆزگه فڵان که‌سم نه‌کردایه‌ته هاوه‌ڵ و دۆستی خۆم (چونکه سه‌ری لێشێواندم).
(29) به‌ڕاستی گومڕاو وێلی کردم له به‌رنامه‌ی خوا دوای ئه‌وه‌ی پێم ڕاگه‌یه‌نرا بوو، شه‌یتان هه‌میشه و به‌رده‌وام هانی مرۆڤ ده‌دات بۆ گوناهو تاوان، له‌کاتی ته‌نگانه‌شدا پشتی به‌رده‌دات.
(30) (دوای دوور که‌وتنه‌وه‌ی ئوممه‌ت له قورئان) پیغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم سکاڵا ده‌کات و ده‌فه‌رموێت: په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی قه‌ومه‌که‌م وازیان له‌م قورئانه هێناوه و پشت گوێیان خستووه و گرنگی پێ ناده‌ن.
(31) هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی (که تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم دژایه‌تی ده‌کرێیت) بۆ هه‌ر پێغه‌مبه‌رێک دوژمن و مڵۆزممان له تاوانباران فه‌راهه‌م هێناوه، (به‌ڵام دلنیابه که)په‌روه‌ردگات به‌سه که ڕێنموویت بکات و پشتیوانیت لێ بکات.
(32) کافره‌کان (بیانوویه‌کی تریان گرت و) وتیان: ئه‌وه بۆ قورئان به یه‌ک که‌ڕه‌ت بۆی ڕه‌وانه ناکرێت، بێگومان ئێمه هه‌ر به‌و شێوه‌یه ڕه‌وانه‌ی ده‌که‌ین، تا دڵی تۆ زیاتر دڵنیا بکه‌ین، به‌رده‌وام به‌جوانی دایده‌ڕێژین و ده‌یگه‌یه‌نین.