(56) ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم تۆمان ڕه‌وانه کردووه، مه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی مژده‌ده‌ر بیت به (ئیمانداران) ترسێنه‌ر بیت (بۆ بێباوه‌ڕان).
(57) به‌و خه‌لکه بڵێ: من هیچ کرێ و پاداشتێکم له ئێوه ناوێت جگه جگه له‌وه که ڕی نیشانده‌رم بۆ ئه‌و که‌سه‌ی ده‌یه‌وێت ڕێگه‌ی به‌ره‌و په‌روه‌ردگاری بگرێته‌به‌رو مه‌به‌ستی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و بێت.
(58) تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، پشت ببه‌سته به‌و زاته‌ی که هه‌میشه زیندووه و هه‌رگیز نامرێت، به‌رده‌وام ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی بکه، ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ئه‌و زاته که به هه‌موو گوناهو تاوانی به‌نده‌کانی ئاگایه و (هیچی لێ په‌نهان نیه).
(59) ئه‌و زاته‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی وا له نێوانیاندایه له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا دروستی کردووه، له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر عه‌رش وته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی وه‌ستاوه (سه‌رنجی ئایه‌تی_2_سوره‌تی- الرعد- بده)، خوا په‌روه‌ردگارێکی میهره‌بانه، (جا بۆ تێگه‌یشتن له ورده‌کاری و گرنگی به‌دیهێنراوه‌کانی له جیهانی ئه‌ستێره‌کان و کۆمه‌ڵه‌ی خۆر و ئاده‌میزاد و گیانله‌به‌ران و ڕووه‌ک و... هتد) له که‌سێکی ئاگا‌و زانا بپرسه!!
(60) کاتێک به خوانه‌ناسان بوترێت سوژده ببه‌ن بۆ خوای میهره‌بان (ئه‌و نه‌فامانه به‌سه‌رکه‌شیه‌وه) ده‌ڵێن: ڕه‌حمان کێیه؟ خوای میهره‌بان کامه‌یه؟ ئایا سوژده به‌رین بۆ که‌سێک که تۆ فه‌رمانمان پێ ده‌ده‌یت؟! تا بێت فه‌رمانی خوا زیاتر ئه‌وانه ته‌ره‌و وێڵ ده‌کات.
(61) زۆر گه‌وره‌و مه‌زنه ئه‌و زاته‌ی له ئاسماندا چه‌نده‌ها خولگه‌ی گه‌وره‌ی (بۆ هه‌ساره‌و ئه‌ستێره‌کان) به‌دیهێناوه، هه‌روه‌ها چرایه‌کی پڕشنگدار، که خۆره و مانگێکی ڕوناکیشی بۆ زه‌وی دابین کردووه.
(62) خوا؛ ئه‌و زاته‌یه که شه‌و و ڕۆژی به شوێن یه‌کدا ڕێکخستووه که فرسه‌تێکه بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌یه‌وێت یاداوه‌ری وه‌ربگرێت و ده‌یه‌وێت سوپاسگوزاری ئه‌نجام بدات.
(63) به‌نده‌کانی خوای میهره‌بان ئه‌و که‌سانه‌ن که زۆر به هێمنی و سه‌لاری به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌ڕۆن، کاتێکیش نه‌فامان به قسه و قسه‌ڵۆکی ناخۆش به‌ره‌نگاریان ده‌بن، له وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێن: سڵاو (ڕه‌وشت به‌رزی خۆیان ده‌نوێنن).
(64) ئه‌وانه‌ی که شه‌وگار بۆ په‌روه‌ردگاریان به سوژده و وه‌ستاون و نوێژ ده‌به‌نه سه‌ر.
(65) ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا، له‌سزای ئاگری دۆزه‌خ به‌دوورمان بکه و په‌نامان بده، چونکه سزا‌و ئازاری له کۆڵ نابێته‌وه و به‌رده‌وامه (بۆ ئه‌وکه‌سه‌ی خوانه‌ناس و یاخیه).
(66) به‌ڕاستی ئه‌و دۆزه‌خه شوێن و نیشته‌جێیه‌کی زۆر ناخۆش و ناسازه (ئاهو ناڵه‌و په‌شیمانی بێ سنووره تیایدا).
(67) (هه‌روه‌ها به‌نده‌کانی خوای میهره‌بان) ئه‌وانه‌ن که: کاتێک ماڵ‌و سامانیان ده‌به‌خشن و خه‌رجی ده‌که‌ن، نه زیاده‌ڕه‌وی تێدا ده‌که‌ن و بازایه‌ی ده‌ده‌ن، نه ده‌ست نوقاو ڕه‌زیلیشن، به‌ڵکو له‌و نێوانه‌دان (مام ناوه‌ندین و له شتی به‌سوود به‌کاری ده‌هێنن).