(68) هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی هیچ جۆره خوایه‌کی تر له‌گه‌ڵ خوادا ناپه‌رستن، که‌سیش ناکوژن که خوا کوشتنی حه‌رام کردبێت مه‌گه‌ر به حه‌ق و ڕه‌وا، هه‌روه‌ها زینا ناکه‌ن و نزیکی ناکه‌ون، جا ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره کاره خراپانه ئه‌نجام بدات، ئه‌وه توشی سزا و ئازار‌و ڕیسوایی ده‌بێت.
(69) له قیامه‌تیشدا ئازار‌و سزای بۆ چه‌ند به‌رابه‌ر ده‌کرێت وبه زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تی و شه‌رمه‌زارییه‌وه ده‌بێت ژیانی تێدا به‌رێته سه‌ر.
(70) مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی ته‌وبه بکات و باوه‌ڕ بهێنێت وکار وکرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بدات، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه خوا کار و کرده‌وه خراپه‌کانیشیان بۆ ده‌گۆڕێت به چاکه، چونکه هه‌میشه و به‌رده‌وام خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه (به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی به گشتی و ئه‌و جۆره که‌سانه به تایبه‌تی).
(71) جا ئه‌وه‌ی که ته‌وبه ده‌کات و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام ده‌دات و به‌ته‌مایه په‌روه‌ردگار ته‌وبه‌که‌ی لێوه‌ربگرێت؛ ئه‌وه بێگومان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای خوا به ته‌وبه‌یه‌کی ڕاست ودروسته‌وه.
(72) (به‌نده‌کانی خوای میهره‌بان) ئه‌وانه‌شن که شایه‌تی ناحه‌ق ناده‌ن، هه‌رگیز له شوێنێکدا ئاماده نابن که شایه‌تی ناحه‌قی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت و یان درۆی تێدا ده‌کرێت، کاتێکیش به لای گه‌مه و گاڵه و چه‌پۆکانی نه‌فاماندا تێده‌په‌ڕن، به هێمنی و له‌سه‌رخۆیی و سه‌ربه‌رزیه‌وه تێده‌په‌ڕن.
(73) هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش؛ کاتێک به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان بێ‌دار بکرێنه‌وه، هه‌روا به‌که‌ڕی و کوێری به‌لایاندا تێناپه‌ڕن (به‌ڵکو تێده‌فکرن و لێکی ده‌ده‌نه‌وه‌و پاشان په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن).
(74) ئه‌وانه‌شن که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا له هاوسه‌ران و نه‌وه‌کانمان که‌سانێکمان پێ ببه‌خشه که ببنه مایه‌ی ڕووناکی دیده‌مان و شادمانی دڵمان و بمان که به پێشه‌وا بۆ پارێزکاران و خواناسان.
(75) ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی (که باسکران) پاداشتیان ژووره (ڕازاوه و به‌رزو خۆشه‌کانی به‌هه‌شته) له به‌رامبه‌ر خۆگرتن و ئارامگرتنیانه‌وه، جا له‌وێ به سڵاو و دروود پێشوازیان لێده‌کرێت (بۆ هه‌میشه ده‌حه‌وێنه‌وه تیایدا).
(76) بێگومان له ناو ژووره‌کانی به‌هه‌شتدا ژیانی کامه‌رانی و به‌رده‌وام ده‌به‌نه سه‌ر، به‌ڕاستی جێگه وڕێگه و نیشته‌جێییه‌کی خۆش و سازگار و ڕازاوه‌یه.
(77) تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: (خه‌ڵکینه) په‌روه‌ردگارم هیچ گوێتان پێ نادات و نرختان بۆ دانانێت، ئه‌گه‌ر دوعا‌و نزا‌و خواپه‌رستیتان نه‌بێت، که‌چی زۆربه‌تان هه‌ر پێغه‌مبه‌ر و قورئانتان به درۆزانی، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام وابن، ئه‌وا سزا‌و تۆڵه‌ی خوایی له ئاینده‌دا یه‌خه‌تان پێ ده‌گرێت له کۆڵتان نابێته‌وه.