(12) کاتێک هه‌ر له دووره‌وه ئه‌و ئاگره بڵێسه‌داره خوانه‌ناسان ده‌بینێت، ده‌نگی خه‌شم و قین و هه‌ناسه‌ی داخ له دڵی ده‌بیستن.
(13) هه‌رکاتێک ئه‌وانه به کۆت و زنجیره‌وه فڕێ ده‌درێنه ناو شوێنێکی ته‌نگه‌به‌ره‌وه له دۆزه‌خدا، داوای مه‌رگ و تیاچوون ده‌که‌ن و مردن به ئاوات ده‌خوازن له‌وێ.
(14) (ئه‌وسا پێییان ده‌وترێت) ئه‌مڕۆ داوای ته‌نها مردنێک مه‌که‌ن، به‌ڵکو داوای مردنی زۆر بێ شومار بکه‌ن و ئاواتی بۆ بخوازن!!
(15) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: باشه، ئه‌و حاڵه چاکتره، یان به‌هه‌شتی هه‌میشه و به‌رده‌وام که به‌ڵێن دراوه به خواناسان وپارێزکاران، هه‌ر ده‌مێکیشه ئاماده کراوه بۆیان، که پاداشته‌و سه‌رئه‌نجام.
(16) له‌وبه‌هه‌شته‌دا هه‌رچی داوای بکه‌ن بۆیان ئاماده‌یه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه‌دا، ئه‌وه‌ش به‌ڵێنێکه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه و خۆی به‌ر پرسیار کردووه لێی.
(17) ڕۆژێک دێت خوا بێ باوه‌ڕان کۆده‌کاته‌وه و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش که له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رست، ئه‌وسا (خوا ڕوو به‌په‌رستراوه‌کان) ده‌فه‌رموێت: ئایا ئێوه ئه‌و به‌ندانه‌ی منتان گومڕا کرد؟ یاخود خۆیان ڕێبازی ڕاستیان وێڵ کرد و گومڕا بوون؟.
(18) له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: خوایه، پاکی و بێگه‌ردی بۆ تۆیه، هه‌رگیز ڕه‌وا نیه ئێمه جگه له تۆ که‌سێک، یان شتێکی تر بپه‌رستین یان بیکه‌ینه پشتیوان و یاوه‌ری خۆمان، به‌ڵام تۆ نازو نیعمه‌تت به‌و خه‌ڵکه گومڕاییه و باو‌و باپیرانیان به‌خشی بوو، ئیتر هه‌موو یاداوه‌ری و یاد خستنه‌وه‌کانیان فه‌رامۆش کرد و بوونه قه‌ومێکی بێ خێر و تیاچوو.
(19) (ئه‌وسا به‌سه‌ر گه‌ردانه‌کان ده‌وترێت) ئه‌وه‌ته په‌رستراوه‌کان گوفتاری ئێوه‌یان به درۆ خسته‌وه، ئیتر نه ده‌توانن له سزای خوایی خۆتان ده‌رباز بکه‌ن، نه ده‌توانن پشتیوانێک به ده‌ست بهێنن، جا هه‌ر که‌ستان بیه‌وێت سته‌مێک بکات، ئه‌وه ئێمه سزایه‌کی سه‌خت و گه‌وره وسامناکی پێ ده‌چێژین.
(20) ئێمه پێش تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) هیچ که‌سێکمان له پێغه‌مبه‌ران ڕه‌وانه نه‌کردووه که خواردنیان نه‌خواردبێت، یان به بازاڕدا نه‌گه‌ڕابن، ئێمه هه‌ندێک له ئێومان کردۆته هۆی تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌ندێکی ترتان.. ئایا خۆده‌گرن و خۆڕاگر ده‌بن، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌میشه و به‌رده‌وام بینایه (به هه‌ڵسوکه‌وتی به‌نده‌کانی).