(14) (دوای چه‌ند ساڵ) كاتێك ته‌مه‌نی گه‌یشته ئه‌وپه‌ری هێزو توانایی، ئێمه‌ش حیكمه‌ت و دانایی و زانیاریمان پێبه‌خشی، هه‌ر به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاكه‌كاران ده‌ده‌ینه‌وه.
(15) (مو‌سا) له‌كاتی غه‌فڵه‌تی خه‌ڵكی شاردا خۆی كرد به شه‌قام و بازاردا، بینی دوو پیاو شه‌ڕ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یان له تایفه‌ی خۆیه‌تی و ئه‌مه‌شیان له ده‌سته‌ی دوژمنه‌كه‌یه‌تی (سه‌ربازی فیرعه‌ونه)، ئه‌وه‌ی خزمی خۆی بوو موسای بینی هاواری لێ‌كرد كه فریای بكه‌وێت و زاڵی بكات به سه‌ر دوژمنه‌كه‌یدا، موساش به‌په‌له چوو به‌ده‌میه‌وه بۆكزه‌كی ماڵی به كابرای (قبطی دا)و كوشتی، مو‌سا په‌شیمان بۆوه له‌به‌ر خۆیه‌وه وتی: ئه‌م كاره شه‌یتان پێی كردم (من نه‌مده‌ویست بیكوژم) به ڕاستی شه‌یتان دوژمنێكی گومڕاو ئاشكرایه.
(16) (ئینجا ده‌سته‌كانی به‌رز كرده‌وه و) وتی: په‌روه‌ردگاره من به‌ڕاستی سته‌مم له خۆم كرد كاتێك له ده‌ستم ده‌رچوو ئه‌و كابرایه‌م كوشت، لێم ببووره و بمبه‌خشه، جا خوای میهره‌بانیش لێی خۆش‌بوو، بێگومان ئه‌و زاتێكی لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
(17) (مو‌سا هه‌ستی كرد په‌روه‌ردگاری نزای گیرا كردوه بۆیه) وتی: په‌روه‌ردگارا ماده‌م ئاوا نازو نیعمه‌تی لێ‌خۆش بوونت به سه‌ردا ڕژاندم، من ئیتر هه‌رگیز نابمه پشتیوان بۆ تاوانكاران.
(18) به‌هۆی ئه‌وه‌و ترس و بیم دایگرت و به‌شاردا ده‌سوڕایه‌وه و چاودێری ده‌كرد، كوتوپر كابرای كه دوێنێ فریای كه‌وت، هاواری لێ‌كرد فریام بكه‌وه! مو‌سا چوو به هاواریه‌وه‌و پێی وت: به‌ڕاستی تۆ كابرایه‌كی شه‌ره‌نگێز و گێچه‌ڵ گێڕی ئاشكرایت.
(19) كاتێك مو‌سا ویستی هێرش بكاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوژمی هه‌ردووكیانه (واته قبطیه‌كه، كابرا) وتی: ئه‌ی مو‌سا ده‌ته‌وێت منیش بكوژیت وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی دوێنێ كوشتت، دیاره تۆ هه‌ر ده‌ته‌وێت ببیته زۆردار له زه‌ویدا ناته‌وێت بچیته ڕێزی ئه‌و كه‌سانه‌وه كه چاكه‌كارن.
(20) (دوای ماوه‌یه‌ك) له‌وپه‌ڕی شاره‌وه پیاوێكی (ئیماندار كه له خزمانی فیرعه‌ون بوو) به په‌له هات و وتی: ئه‌ی مو‌سا (فریای خۆت بكه‌وه) به‌ڕاستی دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون دانیشتوون و نه‌خشه ده‌كێشن تا بتكوژن، تا زووه ده‌رچۆ و ئێره به‌جێ بهێڵه، بێگومان من له دڵسۆزانم بۆ تۆ.
(21) مو‌سا له شار ده‌رچوو به‌ترس و بیمه‌وه، هه‌ر سه‌یری ئه‌ملاو ئه‌ولای خۆی ده‌كرد، له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یوت: په‌روه‌ردگارا له ده‌ست قه‌ومی سته‌مكار ڕزگارم بكه.