(71) ئه‌ی محمد (ص) بڵێ: خه‌ڵكینه هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر خوا شه‌وگار بكات به‌هه‌میشه‌یی تا ڕۆژی قیامه‌ت (هه‌ر ڕۆژ نه‌بێته‌وه) چ خوایه‌كی تر هه‌یه جگه له ا لله بتوانێت ڕوناكیتان بۆ فه‌راهه‌م بهێنێت، ئایه ئێوه ئه‌م ڕاستیانه نابیسن؟
(72) هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر خوا ڕۆژگاری كرده هه‌میشه‌یی له سه‌رتان، تا ڕۆژی قیامه‌ت خه‌یاندی، كام خوا هه‌یه جگه له ا لله كه شه‌وگارتان بۆ پێش بهێنێت تا ئارامی تێدا بگرن، ئایه ئێوه سه‌رنجی ئه‌م دیاردانه ناده‌ن و نایانبینن؟!
(73) جا له ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی ئه‌و زاته ئه‌وه‌یه كه: شه‌وو ڕۆژی كردووه به هۆی ئارامی و حه‌وانه‌وه و كار‌و كاسپی كردن و به‌هره بردن له به‌خششه‌كانی، بۆ ئه‌وه‌ی تا ده‌توانن شوكرانه بژێر و سوپاسگوزاری بكه‌ن.
(74) ڕۆژێك دێت خوا بانگیان ده‌كات و پێیان ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه كوان ئه‌و شتانه‌ی به گومانی ئێوه هه‌وه‌ڵ و شه‌ریكی من بوون؟!
(75) (هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا) له هه‌ر ئوممه‌تێك شایه‌تێك له خۆیان ده‌هێنینه مه‌یدان له پێغه‌مبه‌ران، ئه‌وسا به‌خه‌ڵكی سه‌رگه‌ردان ده‌ڵێین: ئاده‌ی ئێوه به‌ڵگه‌تان چییه له سه‌ر لادان و گوناهتان بیهێنن، ئه‌و ڕۆژه ئیتر زۆر به‌چاكی ده‌زانن و دڵنیا ده‌بن كه حه‌ق و حه‌قیقه‌ت لای خوایه و هه‌ر ئه‌و شاییسته‌ی په‌رستن بووه، هه‌رچی ئه‌و شتانه‌ش كه بڕوایان پێی هه‌بوو، هه‌ڵیان به‌ستبوو، هه‌مووی ون و نادیار و بێ نرخ دێته به‌رچاو.
(76) بێگومان قارون له قه‌وم و خوێشانی مو‌سا بو كه‌چی (به‌هۆی ماڵ و سامانیهوه) خۆی گیڤ ده‌كرده‌وه به سه‌ریاندا و فیزی به‌سه‌ردا ده‌كردن، ئه‌وه‌نده ماڵ و سامان و داراییمان پێبه‌خشیبوو، كه به‌ڕاستی كلیلی گه‌نجینه و قاسه‌كانی با چه‌ند كه‌سێكی به‌هێز به‌گرانی هه‌ڵده‌گیران، (له‌كاتی لووت به‌رزیه‌كه‌یدا) هه‌ندێك ئیمانداری خزمی پێیان وت: كه‌شخه مه‌كه و له خۆت بایی مابه به‌م سامانه، چونكه بێگومان خوا ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆشناوێت كه كه‌شخه ده‌كه‌ن به‌سه‌روه‌ت و سامانیانه‌وه و له خۆیان بایی ده‌بن.
(77) هه‌وڵبده به‌و ماڵ و سامانه‌ی خوا پیی به‌خشیووی ماڵی قیامه‌ت و به‌هه‌شتی به‌رین بكڕه‌و به‌شی خۆشت له دنیادا به‌حه‌ڵاڵی فه‌رامۆش مه‌كه، چاكه له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانی خوادا بكه هه‌روه‌ك خوا چاكه‌ی هێناوه‌ته ڕێت، نه‌كه‌یت هه‌وڵی فه‌ساد و گوناهو تاوان بده‌ی له زه‌ویدا، چونكه به‌ڕاستی خوا ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆشناوێت تۆی خراپه ده‌چینن.