(36) كاتێك مو‌سا به موعجیزه ئاشكراكانمانه‌وه ڕووبه‌روویان بۆوه، وتیان: ئه‌مه هه‌ر جادوویه‌كی ده‌ست هه‌ڵبه‌سته و شتێكی تر نی یه، ئێمه له باو‌و باپیرانی دێرینمانه‌وه هه‌واڵی یه‌كتاناسی و پێغه‌مبه‌ران و قیامه‌ت و له‌و بابه‌تانه‌مان نه‌بیستووه.
(37) مو‌سا وتی: په‌روه‌ردگارم خۆی چاك ده‌زانێت كه كێ له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه به‌رنامه‌ی هیدایه‌تی هێناوه، سه‌ره‌نجامیش به‌هه‌شت بۆ كێ ده‌بێت، به‌ڕاستی سته‌مكاران سه‌رفراز نابن.
(38) فیرعه‌ون سه‌ركه‌شانه وتی: ئه‌ی خه‌ڵكینه من كه‌سی تر شك نابه‌ن كه شایسته‌بێت به‌وه‌ی خواتان بێت جگه له خۆم، ئه‌ی هامان تۆ له گڵ خشتی سووره‌وه كراوم بۆ دروست بكه و قه‌ڵایه‌كی به‌رزو پته‌وم بۆ بینا بكه باڵكو پیایدا سه‌ربكه‌وم تا خوای مو‌سا ببینم هه‌رچه‌نده من به‌ڕاستی بڕوام وایه له ڕیز درۆزنه‌كاندایه...!!
(39) فیرعه‌ون و سه‌ربازان و ده‌ست و پێوه‌ندی به ناحه‌ق له‌سه‌ر زه‌وی (مصر) دا فیزیان كرد و خۆیان به گه‌وره زانی و گومانیان وابوو كه بۆ لای ئێمه ناهێنرێنه‌وه.
(40) سه‌ره‌نجام ئێمه خۆی و سه‌ربازان و ده‌ست و پێوه‌ندیمان پێچایه‌وه و فرێمان دانه ناو ده‌ریاكه‌وه، سه‌رنج بده و ته‌ماشا بكه و بزانه: چۆن بوو سه‌رئه‌نجامی سته‌مكاران.
(41) ئێمه ئه‌وانمان كرد به‌چه‌ند پێشه‌وایه‌ك كه بانگی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن بۆ ناو ئاگر، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا سه‌ركه‌وتوو نابن.
(42) هه‌ر له‌م دنیادا نه‌فرینمان خسته شوێنیان، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا ئه‌وانه زۆر ئێسك تاڵ و ڕووخسار ناشیرینن.
(43) سوێند به خوا ئێمه ته‌وراتمان به‌خشی به مو‌سا، دوای ئه‌وه‌ی كه قه‌ومه پێشووه‌كانمان له ناوبرد، (چونكه یاخی بوون) تا ببێته هۆی به‌رچاو ڕوونی و هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی بۆ خه‌ڵكی، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێفكرن.