(78) قاروون وتی: بێگومان ئه‌م سامان و داراییه‌م هه‌ر به هۆی زانست و زانیاری نه‌خشه‌ی خۆمه‌وه پێمدراوه، باشه مه‌گه‌ر قاروون نه‌یده‌زانی به‌ڕاستی خوا پێش ئه‌م چه‌نده‌ها قه‌وم و هۆز و گه‌لانی له ناو بردووه كه له‌و زیاتر به‌ده‌سه‌ڵاتر و سه‌روه‌تمه‌ندتر بوون؟ تاوان باران پرسیاریان لێناكرێت ده‌رباره‌ی گوناهه‌كانیان (چونكه تۆماره و لای خوا ئاشكرایه).
(79) ئینجا ڕۆژێك قاروون خۆی سازدا و به ڕازاوه‌یی چووه ده‌ره‌وه بۆ ناو قه‌ومه‌كه‌ی بۆ كه‌شخه‌كردن و خۆ نواندن، ئه‌وانه‌ی كه ئاواتیان ژیانی دنیایه; وتیان: ئای خۆزگه ئێمه‌ش وه‌كو قاروون، سامان و ده‌سه‌ڵاتمان ببوایه، به‌ڕاستی خاوه‌نی به‌ختێكی گه‌وره‌یه!
(80) (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی كه زانستی و زانیاری ڕاستیان پێبه‌خشراوه (ده‌رباره‌ی حه‌ڵاڵ و حه‌رام و نرخی قیامه‌ت ده‌زانن) وتیان: هاوار بۆ ئێوه، بۆ تێنافكرن پاداشتی خوایی زۆر چاكتره بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی باوه‌ڕی دامه‌زراوی هێناوه‌و كار‌و كرده‌وه‌ی چاكی ئه‌نجام داوه، ئه‌و زانست و باوه‌ڕو كرده‌وه‌یه به كه‌س نادرێت، ته‌نها به خۆگرو ئارامگران نه‌بێت.
(81) ئه‌وسا (كه بینیمان قاروون به‌ته‌واوی له سنوور ده‌رچووه) كوت‌وپڕ خۆی و ماڵ و سامانیمان برد به‌ناخی زه‌ویدا، هیچ ده‌سته‌و گرۆیه‌كی نه‌بوو فریای بكه‌وێت و له ده‌ست خاشم و قینی خوا ده‌ربازی بكات، بێگومان له‌و كه‌سانه‌ش نه‌بوو كه بتوانێت خۆی ڕزگار ببێت.
(82) ئینجا ئه‌وانه‌ی دوێنێ ئاواتیان به قاروون ده‌خواست ده‌یانوت: ئه‌ی هاوار، به‌س نه‌بوو وه‌كو ئه‌و تیانه‌چووین، دیاره كه خوا ڕزق و ڕۆزی زۆر ده‌به‌خشێت به هه‌ر كه‌س بیه‌وێت یاخود كه‌می ده‌كاته‌وه (بێ حیكمه‌ت نیه)، ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و به‌هره‌ی خوایی نه‌بوایه له سه‌رمان، ئێمه‌ش به‌ناخی زه‌ویدا ڕۆچوو ده‌بووین، ئای كه ڕوون و ئاشكرایه، كافرو خوانه‌ناسان سه‌رفراز نابن.
(83) (جا با خه‌ڵكی دڵنیابن) كه: ئه‌و ماڵی قیامه‌ته و ئه‌و به‌هه‌شتی به‌رینه‌مان ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌لووت به‌رزی و گه‌وره‌ییان ده‌وێت له زه‌ویدا، نه فه‌سادو گوناهو خراپه، سه‌ره‌نجام و سه‌رفرازیش هه‌ر بۆ پارێزكاران و خواناسه‌كانه.
(84) ئه‌وه‌ی به كاروكرده‌وه‌ی چاكه‌وه بێت ئه‌وه چاكتر دێته‌وه ڕێی، ئه‌وه‌ش به‌گوناهو هه‌ڵه‌وه بێت، ئه‌وه پاداشتی ئه‌وانه‌ی كه گوناهو هه‌ڵه‌یان كردووه نادرێته‌وه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه ده‌یانكرد.