(49) هه‌روه‌ها بڵێ: حه‌ق و ڕاستی هات و به‌تاڵ و ناحه‌قی بوی نه‌ما.. نه ده‌توانێ ده‌ست پێبکاته‌وه، نه ده‌توانێ بگه‌ڕێته‌وه دۆخی جارانی.
(50) بڵێ: ئه‌گه‌ر من گومڕابم ئه‌وه گومڕاییه‌که‌م زه‌ره‌ری بۆ خۆم هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ی هیدایه‌تم گرتبێت ئه‌وه به‌هۆی نیگا‌و وه‌حیی په‌روه‌ردگارمه‌وه‌یه، به‌ڕاستی ئه‌و زاته زۆر بیسه‌رو نزیکه.
(51) (ڕۆژێك دێت کافران) ده‌بینیت له‌ترسا خه‌ریکن زیڕه ده‌که‌ن، دڵنیان که له ده‌ست ده‌رناچن و ڕزگار بوونیان ئه‌سته‌مه، ئیتر هه‌ر له نزیکه‌وه ده‌ستگیر ده‌کرێن و باڵبه‌ست ده‌کرێن.
(52) ئه‌و کاته (به ناچاریی) ده‌ڵێن: ئیمانمان (به په‌روه‌ردگارمان) هێنا، به‌ڵام له‌و شوێنه دووره‌وه ئیمان چۆن ده‌ستده‌که‌وێت (تازه کار له‌کار ترازراوه).
(53) ئه‌وانه کاتی خۆی باوه‌ڕیان به‌خوا نه‌بوو، هه‌ر له‌دووره‌وه باسی نهێنی و شاراوه‌کانیان ده‌کردو، ده‌میان لێده‌دا.
(54) (ئه‌وسا ئیتر) له‌نێوان ئه‌مان و ئاره‌زوکانیاندا (به‌ربست دانرا)، هه‌روه‌کو پێشتر به هاوشێوه‌ی ئه‌مان کرا، به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌میشه‌و به‌رده‌وام له گومان و دوودڵیدا بوون (به‌رانبه‌ر ئیمان و خۆیان بۆ دینداری یه‌کلایی نه‌ده‌کرده‌وه).
فاطر Faatir
(1) سوپاس وستایش بۆ خوایه، که به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه، فریشته‌کانی کردووه به فرستاده‌ی خۆی که خاوه‌نی چه‌نده‌ها باڵن، هه‌یانه دوو، یان سێ، یان چوار باڵه، له دروستکردندا هه‌رچی بوێت زیادی ده‌کات (له ژماره‌ی فریشته‌کان، له ئه‌ستێره و هه‌ساره‌کان، له ئاده‌میزاد و په‌ری... هتد) به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
(2) هه‌ر کاتێک خوا ده‌روازه‌ی ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی خۆی له خه‌ڵکی بکاته‌وه، ئه‌وه هیچ که‌س و هیچ شتێک ناتوانێت به‌ری بگرێت، هه‌ر کاتێکیش ده‌روازه‌ی ڕه‌حمه‌تی بگرێته‌وه و دای بخات، که‌س ناتوانێت له دوای گرتنه‌وه‌که‌ی خوا بێجگه له خۆی بیکاته‌وه، ئه‌و زاته هه‌ر خۆیشێ باڵاده‌ست و دانایه.
(3) ئه‌ی خه‌ڵکینه بیربکه‌نه‌وه له چاکه‌ی خوا به‌سه‌رتانه‌وه، ئایا دروستکارو به دیهێنه‌رێکی تر هه‌یه جگه له خوا له ئاسمان و زه‌ویه‌وه ڕزق و ڕۆزیاتان پێ ببه‌خشێت؟ جگه له‌و زاته خوایه‌کی تر نیه، جا ئه‌وه چۆن له‌و بیروباوه‌ڕه دروسته لا ده‌درێن؟ (روو ده‌که‌نه گومڕایی).