(23) هیچ تکاو پاڕانه‌وه‌یه‌ك سودی نیه لای (خوا) مه‌گه‌ر خۆی مۆڵه‌ت بدات هه‌تا ئه‌وکاته‌ی ئیتر (ئه‌وانه‌ی تکاکارن و ئه‌وانه‌ش که تکایان بۆ ده‌کرێت دڵیان دێته‌وه جێ و هۆشیان پیادێته‌وه و له‌یه‌کتر ده‌پرسن): په‌روه‌ردگارتان فه‌رمانی به‌چی دا‌و چی فه‌رموو: (له وه‌ڵامیاندا) ده‌ڵێن: حه‌ق و ڕاست و دروست، به‌ڕاستی ئه‌و (په‌روه‌ردگاره) زۆر به‌رزو بڵندو گه‌وره‌یه.
(24) (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به هاوه‌ڵپه‌رستان) بڵێ: کێ ڕزق و ڕۆزیتان پێده‌به‌خشێت له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا (ئه‌گه‌ر به‌هۆی سپڵه‌ییانه‌وه وه‌ڵامیان نه‌دایته‌وه تۆ) بڵێ: (مه‌گه‌ر هه‌ر) زاتی الله (نیه ڕۆزیبه‌خش)، ئه‌وسا پێیان بڵێ: بێگومان ئێمه، یا ئێوه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی (ڕاست و دروستی) هیدایه‌تین، یاخود له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ڕۆچووین!! (خۆتان ببنه دادوه‌ر).
(25) هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: ئێوه پرسیارتان لێناکرێت ده‌رباره‌ی گوناگی ئێمه، ئێمه‌ش پرسیارمان لێناکرێت ده‌رباره‌ی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌تان که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن (هه‌رکه‌س به‌رپرسی کار‌و کرده‌وه‌و بیروباوه‌ڕی خۆیه‌تی).
(26) پێیان بڵێ: (ڕۆژێك دێت) په‌روه‌ردگارمان هه‌موو لایه‌کمان کۆده‌کاته‌وه، له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی جیامان ده‌کاته‌وه، (باوه‌ڕداران بۆ به‌هه‌شت و به‌خته‌وه‌ری، کافر‌و هاوه‌ڵپه‌ره‌ستان بۆ دۆزه‌خ و ده‌ردی سه‌ری)، (ئه‌و ڕۆژه) ئه‌و زاته هه‌ر خۆی دادوه‌ری دادپه‌روه‌ره‌و زانای بێسنووره.
(27) (دووباره پێیان) بڵێ: ئاده‌ی ئه‌وه‌انه‌م نیشان بده‌ن که دابووتانه پاڵ خوا‌و به هاوبه‌شی ئه‌وتان داده‌نا، هه‌رگیز کاری وا ڕه‌وا نیه، به‌ڵکو ئه‌و خوایه، زۆر باڵاده‌ست و دانایه (به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێویستی به هاوه‌ڵ نیه).
(28) ئێمه تۆمان ڕه‌وانه نه‌کردووه، مه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه نه‌بێ که بۆ هه‌موو خه‌ڵکی ببیته مژده‌ده‌رو ترسێنه‌ر.
(29) (بێبڕواکان) ده‌ڵێن: (باشه) که‌ی ئه‌م به‌ڵێنه (قیامه‌ت و زیندوبونه‌وه) دێته دی ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن.
(30) پێیان بڵێ: کاتێك دێت که ناتوانن نه تاوێك دوا بکه‌ون نه تاوێك پێش بکه‌ون (به‌ڵکو له‌کاتی خۆیدا ئاماده ده‌کرێن).
(31) ئه‌وانه‌ی که بێبڕوان ده‌ڵێن: هه‌رگیز باوه‌ڕ به‌م قورئانه‌و به‌و (کتێبانه‌ش) ناکه‌ین که پێش ئه‌م (ڕه‌وانه کراوه)، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌بینی (له ڕۆژی قیامه‌تدا) چۆن سته‌مکاران وه‌ستێنراون له‌به‌رده‌م (دادگای) په‌روه‌ردگاریاندا قسه ده‌ڵێن به یه‌کترو (یه‌کتری تاوانبار ده‌که‌ن)، لاوازکراوه‌کان به زۆردار‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌بوونایه ئێمه باوه‌ڕدار ده‌بووین.