(15) به‌ڕاستی بۆ خه‌ڵکی سه‌به‌ء له‌شوێنه‌واریاندا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی (ده‌سه‌ڵاتی خوا هه‌یه)، باخی زۆر گه‌وره‌له‌لای ڕاست و چه‌پی ناوجه‌که‌یاندا خه‌مڵی بوو، (مۆڵه‌ت درابوون که): بخۆن له‌ڕزق و ڕۆزی په‌روه‌ردگارتان و سوپاسگوزاری بن، وڵاتێکی خۆش و ئاوه‌دان و په‌روه‌ردگارێکی لێخۆش‌بوو و لێبورده‌تان هه‌یه.
(16) (به‌ڵام ئه‌مان له‌باتی شوکرانه‌بژێری و خواپه‌ره‌ستی) پشتیان هه‌ڵکردو (به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه‌نه‌چوون)، ئێمه‌ش لافاوێکی وێرانکه‌رمان بۆ ناردن، (که‌باخ و بێستانی کاولکردن) له‌جیاتی ئه‌و دوو باخه‌گه‌وره‌یه‌دوو باخی دڕکاوی به‌روبووم تاڵ و دره‌ختی بێبه‌رو که‌مێك دره‌ختی (سدر)یش که‌به‌روبوومێکی که‌می هه‌یه، پێمان به‌خشین.
(17) (ئه‌و بارودۆخه‌ی که به‌سه‌ریاندا هات) ده‌رئه‌نجامی بێئیمانی و کافرێتیاندا بوو، مه‌گه‌ر ئێمه تۆڵه هه‌ر له کافران ناسێنین؟!).
(18) (له‌وه‌ودوا) ئێمه له نێوان ئه‌وان و ئه‌و شوێنه‌دا که به‌ره‌که‌تمان به‌سه‌ردا ڕژاندبوون دێهات و ئاوه‌دانی ئاشکرا هه‌بوون، که به‌بێ ماندوبوون ئه‌و سه‌فه‌رانه‌یان ده‌کرد له نێوان شام و یه‌مه‌ندا) ماوه‌ی نێوان دێهاته‌کانیان ده‌بڕی به ئاسانی و بێ ماندوبوون، وه (پێمان وتبوون، ده سه‌فه‌رو بازرگانی بکه‌ن)، بڕۆن چه‌نده‌ها شه‌و و ڕۆژ بێ ئه‌وه‌ی هیچ ترس و بیمتان هه‌بێت.
(19) (که‌چی له‌و نازو نیعمه‌ته‌ش بێزار بوون‌و) وتیان: په‌روه‌دگارا نێوانی ڕێگه‌و سه‌فه‌ره‌کانمان له‌یه‌ك دوور بخه‌ره‌وه، (به‌م داخوازییه‌یان) سته‌میان له خۆیان کرد ئێمه‌ش کردمانن به داستان و باسی سه‌رزاری خه‌ڵکی، وه پاجه پارچه‌مان کردن، به‌ڕاستی ئا له‌و)ڕووداو حاڵه‌تانه‌دا) به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆ که‌سانێك که خۆگربن له‌کاتی ناخۆشی و ته‌نگانه‌دا، وه سوپاسگوزاربن له کاتی خۆشی‌دا (وه هه‌وڵ بده‌ن وه‌کو ئه‌و قه‌ومه ناله‌باره بیانووگره نه‌بن).
(20) له ڕاستیدا گومانی شیتان به‌ڕاست ده‌رچوو به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره که‌سانه (که وتبووی: ده‌بینی زۆربه‌ی خه‌ڵکی سوپاسگوزار نابن) بێ په‌روا شوێنی که‌وتن، جگه له ده‌سته‌یه‌ك له بڕواداران.
(21) جا وه‌نه‌بێ (ئیبلس) هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی به‌سه‌ریاندا بێت، به‌ڵکو ئێمه (ویستومانه) که کێ باوه‌ڕی به‌قیامه‌ت و ڕۆژی دوایی هه‌یه‌و کێش له‌شك و گوماندایه ده‌ربکه‌وێت، (دڵنیابه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) که‌په‌ره‌ردگاری تۆ ئاگادار‌و چاودێره به‌سه‌ر هه‌موو شتێکداو هیچ شتێکی لێ بزر نابێت.
(22) (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به هاوه‌ڵپه‌رستان) بڵێ: با هاناو هاوار ببه‌ن بۆ ئه‌و شتانه‌ی که له‌جیاتی خوا (ده‌یانپه‌رستن)!! (ئه‌وانه) خاوه‌نی بچوکتر له ئه‌تۆمێك نین نه له ئاسمانه‌کان، نه له زه‌ویدا، وه‌هیچ هاوبه‌شی و هاوکاریه‌کیشیان نیه تیایاندا، ده‌سه‌ڵاتی هیچ پشتیوانی و یارمه‌تیه‌کیشیان نیه.