سبإ Saba
(1) سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، هه‌ر هه‌مووی، ئه‌و خاوه‌نێتی، ستایش و سوپاس له قیامه‌تدا (له به‌هه‌شتدا) هه‌ر پێشکه‌ش به‌و ده‌کرێت، ئه‌و (خوایه) زۆر دانا‌و ئاگایه.
(2) ده‌زانی چی ده‌چێ به‌ناخی زه‌ویداو چیشی لێ دێته ده‌ره‌وه، چی له ئاسمان دێته خواره‌وه‌و چیش پیایدا به‌رزده‌بێته‌وه، ئه‌و زاته زۆر میهره‌بان و لێخۆشبووه (به‌نیسبه‌ت ئیمانداران و ته‌وبه‌کارانه‌وه).
(3) ئهوهانهی کافر‌و حه‌قپۆشن ده‌ڵێن: قیامه‌ت هه‌ر نایه‌ت و نامانگاتێ، (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: (وانیه) ئه‌رێ!! سوێند به په‌روه‌ردگارم هه‌ر یه‌خه‌تان ده‌گرێت (چونکه ئه‌و زاته) زانایه به نهێنی و شاراوه‌کان و (هه‌ر خۆی ده‌زانێ که‌ی به‌رپای ده‌کات)، به‌قه‌ده‌ر ئه‌تۆمێك له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا ناتوانێتله‌و په‌نهان بێت، وه له‌وه‌ش بچووکتر بێت یان گه‌وره‌تر (چونکه هه‌موو شتێك) له کتێبی تایبه‌تیدا ڕوون و ئاشکرایه (لوح المحفوظ)دا که وه‌ك ده‌سگایه‌کی کۆمپیوته‌ری وایه، هه‌موو شتێك تۆماره).
(4) ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی پاداشتی ئه‌وانه بداته‌وه که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌ر بۆ ئه‌وانیش لێخۆشبوو‌ن و ڕزق و ڕۆزوی ناسك و نازدار (له به‌هه‌شتی به‌ریندا) بۆیان ئاماده‌یه.
(5) ئه‌وانه‌ش که هه‌وڵ و کۆشش ده‌ده‌ن تا به‌ربه‌ست دروست بکه‌ن له ڕێگه‌ی په‌یامی ئێمه‌داو خه‌ڵکی وێڵ ده‌که‌ن له به‌رنامه‌ی ئێمه، ئه‌وانه سزا‌و تۆڵه‌یه‌کی زۆر به‌ئێش و پڕ ئازاریان بۆ ئاماده‌یه.
(6) ئه‌وانه‌ی که زانستی و زانیاریان هه‌یه (چ زانستییه ئایینیه‌کان وه‌ك گاوڕو جوو یان ئه‌وانه‌ی ڕۆده‌چن له‌زانستیه مادییه‌کانا) چاك ده‌زانن که ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆت ڕه‌وانه‌کراوه حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه، هیدایه‌تبه‌خشه‌و ڕێنمونی به‌خشه بۆ ڕێبازی په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و شایه‌سته‌ی سوپاس و ستایش.
(7) بێ بڕواکان (به‌گاڵته‌پێکردنه‌وه) ده‌ڵێن: ئایا پیاوێکتان پێبناسێنین که هه‌واڵتان ده‌داتێ، که کاتێك پارچه پارچه بوون و هه‌لا هه‌لا بوون له توێی خاک‌دا، ئێوه سه‌رله‌نوێ دروستده‌کرێنه‌وه!!.