(41) بێگومان ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان بۆ تۆ دابه‌زاندووه تا هه‌رچی ڕاستیه‌کانه بۆ خه‌ڵکی ڕوون ببێته‌وه، جا ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت بگرێته به‌ر، ئه‌وه خۆی قازانجی کردووه، ئه‌وش که گومڕابووه، گومڕابوونه‌که‌ی له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت، وه‌نه‌بێت تۆ چاودێر‌و پاڵپێوه‌نه‌ریان بیت (تا به‌زۆر بیانخه‌یته سه‌ر ڕێبازی هیدایه‌ت).
(42) هه‌ر خوایه که گیانه‌کان ده‌کێشێت له‌کاتی مردنیاندا، هه‌روه‌ها ئه‌و گیانه‌ش که نه‌مرد له خه‌وه‌که‌یدا هه‌ر خوا بۆی ده‌نێرێته‌وه، جا ئه‌و که‌سه‌ی که خوا بڕیاری مردنی دابێت ڕوحه‌که‌ی ده‌گرێته‌وه و ناگه‌ڕێته‌وه بۆ لاشه‌ی، ئه‌و که‌سه‌ش که ڕۆژی ته‌واو نه‌بووبێت ده‌ینێرێته‌وه بۆی تا کاتێکی دیاریکراو، به‌ڕاستی ئا له‌و دیاردانه‌دا چه‌نده‌ها به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ که‌سانێک که تێفکرن و بیر بکه‌نه‌وه (له‌م ساڵانه‌ی دوایدا ئارسه‌ر ئه‌لیسۆن زانای فیزیای ناوکیی له کۆنگره‌یه‌کدا له قاهیره بابه‌تێکی ده‌رباره‌ی مردن و خه‌و پێشکه‌ش کرد تیایدا وتبووی: دوای نزیکه‌ی 25 ساڵ لێکۆڵینه‌وه و وردبوونه‌وه بۆم ده‌رکه‌وتووه که خه‌و جۆره مردنێکه، ئه‌و کاته زانایه‌کی موسڵمان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌م ئایه‌ته‌کرد، ئیتر ئارسه‌ر سه‌ری سوڕماو سه‌ره‌نجام شایه‌تمانی هێنا، ئێستا موسڵمانێکی ئینگلیزی تێکۆشه‌ره).
(43) نه‌خێر، ئه‌وانه بیر ناکه‌نه‌وه، به‌ڵکو سه‌ر لێشێواوه‌کان له جیاتی خوا شتی تریان کردووه به تکاکاری خۆیان؟! پێیان بڵێ: باشه، ئه‌گه‌ر هیچیشیان به‌ده‌ست نه‌بێت و هه‌ست و شعوریشیان نه‌بێت، (هه‌ر ده‌یانکه‌نه تکاکار وبه‌ته‌مان شتێکتان بۆ بکه‌ن؟).
(44) ئینجا پێیان بڵێ: تکاکارو تکاوه‌رگرتن و تکاکردن، هه‌ر هه‌مووی به‌ده‌ست خوایه، هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه، هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه، له‌وه‌ودوایش هه‌ر بۆلای ئه‌و ده‌برێنه‌وه.
(45) کاتێکیش ته‌نها ناوی خوا برا، ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به‌قیامه‌ت و ڕۆژی دوایی نیه دڵیان ده‌گیرێت و بێزاری دایان ده‌گرێت، (به‌ڵام) کاتێکیش باسی شتی تر بکرێت جگه له خوا، ده‌ستبه‌جێ دڵخۆش و که‌یف خۆش ده‌بن و حه‌زی پێده‌که‌ن.
(46) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌ی ئه‌و خوایه‌ی که به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویت، زانای په‌نهان و ئاشکرایت، هه‌ر تۆ دادوه‌ری ده‌که‌یت له نێوان به‌نده‌کانتدا، له‌و شتانه‌دا که کێشه‌یان تیاده‌کرد.
(47) خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌سته‌میان کردووه، خاوه‌نی هه‌ر هه‌موو زه‌وی بن، ئه‌وه‌نده‌ی تریشی له‌گه‌ڵ بێت، ئه‌وه له ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌ر هه‌مووی ده‌که‌نه قوربانی خۆیان و هه‌مووی ده‌به‌خشن له پێناوی ڕزگاریی خۆیاندا کاتێک که ده‌بینن سزا‌و ئازاری دۆزه‌خ زۆرسه‌خته و له‌لایه‌ن خواوه سزا‌و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی وایان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که هه‌رگیز به ته‌مای نه‌بوون.