(22) جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که خوای میهره‌بان سینه‌ی گوشاد کردووه بۆ ئیسلام و له‌سه‌ر ڕێبازی نوورو ڕوناکی په‌روه‌ردگاریه‌تی، (وه‌ك ئه‌و که‌سه وایه که پێچه‌وانه‌یه؟) هاوار و وه‌یل بۆ ئه‌وانه‌ی که دڵیان ڕه‌قه له ئاستی قورئان و یادی خوادا، ئا ئه‌وانه له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا گیریان خواردووه.
(23) خوا جل جلا له جوانترین و پیرۆزترین فه‌رمایشتی ناردۆته خواره‌وه که ئه‌م قورئانه‌یه، (له جوانی داڕشتندا) بابه‌ته‌کانی له یه‌ك ده‌چن، هه‌ندێك باسیشی به‌شێوازی جیاواز تیادا دووباره بۆته‌وه، جا کارکردی ئه‌م قورئانه ئه‌وه‌یه که: ته‌زوو ده‌هێنێت به گیان و پێستی ئه‌وکه‌سانه‌دا که ترسی په‌روه‌ردگاریان له دڵ و ده‌رووندا هه‌یه، پاشان گیان و پێست و دڵیان نه‌رم و ئاماده و چالاك ده‌بێت بۆ یادی خوا‌و خواپه‌رستی ئا ئه‌وه هیدایه‌ت و ڕێنموویی خوایه که هه‌ر که‌س شایسته بێت هیدایه‌ت و ڕێنموویی ده‌کات بۆ پله‌و پایه به‌رزانه، ئه‌وه‌ش که ڕێبازی خوا ون بکات که‌س نیه ڕێنموویی بکات.
(24) جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی به ڕوخسار‌و ده‌م و چاوی به‌رگری له سزای سه‌ختی ڕۆژی قیامه‌ت بکات، (وه‌ك ئه‌وه وایه که نه‌ترسێت)، ئه‌وسا به‌و سته‌مکارانه ده‌وترێت: ده‌ی بچێژن سزای ئه‌وه‌ی که ده‌تانکرد.
(25) ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیس بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران نه‌بوو، زۆری پێ نه‌چوو تۆڵه و سزا یه‌خه‌ی پێ‌گرتن له شوێنێکه‌وه که به‌ته‌مای نه‌بوون و هه‌ستیان پێنه‌ده‌کرد.
(26) ئه‌وسا خوا هه‌ر له ژیانی دنیادا تاڵاوی کرد به گه‌روویاندا و ڕیسوای کردن، بێگومان سزای قیامه‌ت سه‌ختتره بۆیان ئه‌گه‌ر بیانزانیایه.
(27) سوێند بێت به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه له‌م قورئانه‌دا هه‌موو جۆره نموونه‌یه‌کمان بۆ خه‌ڵکی هێناوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری وه‌ربگرن و بیرێك بکه‌نه‌وه له ڕاستیه‌کان و تێ بگه‌ن.
(28) قورئانێکی پاراو، به‌زمانی عه‌ره‌بی، هیچ که‌چی ولاریه‌کی تێدا به‌دی ناکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزکارو خواناس بن.
(29) خوای گه‌وره نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به پیاوێك که گیری خوارد بێت به‌ده‌ست چه‌ند به‌رپرسێکی شه‌ڕانی و سه‌رکه‌شه‌وه، پیاوێکی تریش ته‌نها یه‌ك به‌رپرسی هه‌بێت، ئایا ئه‌و دوو جۆره نموونه‌یه، وه‌ك یه‌کن، سوپاس و ستایش ته‌نها شایسته‌ی خوایه، نه‌خێر یه‌کسان نی یه، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه له‌م ڕاستیه تێناگه‌ن و نایزانن و لێکی ناده‌نه‌وه.
(30) به‌ڕاستی تۆش ده‌مریت و ئه‌وانیش ده‌مرن و که‌س نامێنێت.
(31) پاشان بێگومان ئێوه (واته نه‌گبه‌ت و یاخیه‌کان) ڕۆژی قیامه‌ت، له‌لای په‌روه‌ردگارتان یه‌خه‌ی یه‌ك ده‌گرن، داواچی ده‌بن له‌سه‌ر یه‌کتر.