(57) یاخود بڵێت: ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه، ئه‌وه من له ڕیزی پارێزکاران و چاکاندا ده‌بووم!!
(58) یاخود کاتێک که سزا‌و ئازار ده‌بینێت بڵێت: خۆ ئه‌گه‌ر بێگومان مۆڵه‌تێک ببێت و جارێکی تر بگه‌ڕێمه‌وه بۆ دنیا، ئه‌وه مه‌رج بێت له چاکه‌کاران بم.
(59) نه‌خێر وانى یه، مۆڵه‌ت به‌سه‌رچوو، چونکه به‌ڕاستی کاتی خۆی ئایه‌ت و فه‌رمانی منت بۆ هات، که‌چی تۆ ئه‌و کاته بڕوات پێ نه‌ده‌کرد و به‌درۆت ده‌زانی، فیزو ده‌مارگیریت ده‌کردو، لوطت هه‌ڵده‌بڕی له‌ئاستیدا، تۆ هه‌ر له ڕیزی بێ بڕواکاندا بوویت (ئیتر ئێستا بۆچی بێ شه‌رمانه داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ دنیا ده‌که‌یت؟!).
(60) جا ڕۆژی قیامه‌ت ده‌بینیت، ئه‌وانه‌ی درۆیان به‌ناوی خواوه ده‌کرد (شتی ناڕه‌وایان تێکه‌ڵی دین ده‌کرد) ڕووخساریان ڕه‌ش و تاریکه، مه‌گه‌ر شوێن و جێگه بۆ ئه‌و خۆ به زل زان و لووت به‌رزانه له ئاگری دۆزه‌خدا نی یه؟!
(61) له‌ولاشه‌وه خوای گه‌وره ئه‌وانه ڕزگار ده‌کات که دینداری و پارێزکارییان ده‌کرد: به‌هۆی سه‌رکه‌وتن و ده‌رچوونیان له تاقیگه‌ی دنیادا، ئیتر هیچ جۆره ناخۆشیه‌کیان تووش نایه‌ت و دڵگرانیش نابن.
(62) خوا به‌دیهێنه‌ری هه‌موو شتێکه، هه‌ر ئه‌ویش سه‌رپه‌رشتیار و پارێزه‌ری هه‌موو شتێکه.
(63) کلیک و جڵه‌وی ئاسمانه‌کان و زه‌ویش هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه، ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا، ئا ئه‌وانه خۆیان ڕه‌نجه‌ڕۆ و زه‌ره‌رمه‌ندن.
(64) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌ی نه‌فامه‌ن، ده‌تانه‌وێت و فه‌رمانم پێده‌که‌ن که‌جگه له خوا شتی تر بپه‌رستم؟!
(65) سوێند به‌خوا بادڵنیابن که وه‌حی و نیگا نێردراوه بۆ تۆ‌و بۆ ئه‌وانه‌ی پێش تۆش: ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵگه‌ر بیت و شه‌ریک بۆ خوا بڕیار بده‌یت کاروکرده‌وه چاکه‌کانیشت پووچه و ده‌چیته ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانه‌وه.
(66) نه‌خێر به‌گوێیان مه‌که، که‌واته هه‌ر ته‌نها خوا بپهرسته و له ده‌سته‌ی سوپاسگوزاران به.
(67) خوانه‌ناسان؛ قه‌دری خوایان وه‌ک پێوست نه‌گرت، ڕێزیان بۆ دانه‌نا، به‌مه‌رجێک هه‌ر هه‌موو گۆی زه‌وی پڕ مشتێکی قودره‌تی ئه‌و زاته‌یه له ڕۆژی قیامه‌تدا، ئاسمانه‌کانیش به‌ده‌ستی قودره‌تی ڕاست و دروستی خوا پێچراوه‌ن (ئاماژه‌یه بۆ ده‌سته‌ڵاتی بێ سنووری ئه‌و زاته)، پاکی و بێگه‌ردی و بڵندی بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره مه‌زنه‌ی شایسته‌ی ئه‌وه نی یه نه‌فامان هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بده‌ن و قه‌دری نه‌زانن.