(68) له‌و ڕۆژه‌دا فوو ده‌کرێت به - صور - دا، (مه‌گه‌ر هه‌ر خوا خۆی بزانێت چ ده‌زگایه‌که) هه‌ر که‌س له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا مابێت خێرا ده‌مرێت، مه‌گه‌ر که‌سێک خوا ویستی له‌سه‌ر مردنی نه بێت، له‌وه‌ودوا فوویه‌کی تری پیادا ده‌کرێته‌وه، جا ده‌ستبه‌جێ هه‌رهه‌موو خه‌ڵکی هه‌ستاونه‌ته سه‌رپێ و به‌سه‌رسامیه‌وه چاوه‌ڕوانن.
(69) (دیاره که خۆری دنیا نه‌ماوه، زه‌وی بۆته گۆڕه‌پانێکی فراوان) ئه‌وسا به‌نوورێک که خوا فه‌راهه‌می ده‌هێنێت زه‌وی ڕوناک ده‌بێته‌وه، کارنامه‌و و دۆسیه‌کانیش دانراون، سه‌ره‌تا پێغه‌مبه‌ران و شه‌هیدان ده‌هێنرێن و دادوه‌ری له نێوانیاندا ئه‌نجام ده‌درێت به‌شێوه‌یه‌کی حه‌ق و ڕاستی، بێگومان ئه‌وان هیچ جۆره سته‌مێکیان لێ ناکرێت.
(70) هه‌ر که‌سه ئه‌نجامی کرده‌وه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت به‌ته‌واوی، سه‌رئه‌نجامی کۆششی خۆی ده‌ست ده‌که‌وێت، چونکه ئه‌و زاته زانایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که خه‌ڵکی ده‌یکه‌ن.
(71) ئه‌وسا ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، ڕاپێچ ده‌کرێن به‌ره‌و دۆزه‌خ ده‌سته ده‌سته و تاقم تاقم ده‌گوێزرێنه‌وه، تا کاتێک ده‌گه‌نه به‌ر قاپیه‌کانی، (هه‌موو مۆڵده‌خۆن له‌به‌رده‌میدا، دوای ماوه‌یه‌ک) بۆیان ده‌کرێته‌وه، فریشته‌ی به‌رپرس و سه‌رپه‌رشتیار سه‌رزه‌نشتیان ده‌کات و پێیان ده‌ڵێت: باشه، مه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ران له خۆتان ڕه‌وانه نه‌کرابوو بۆتان که ئایه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگاری خۆتان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه، وه یاداوه‌ریتان بکات و داتان بچڵه‌کێنێت له گه‌یشتنی ئه‌م ڕۆژه؟! به‌ده‌م ئاخوداخ و ناڵه‌وه ده‌ڵێن: به‌ڵێ، به‌ڵام تازه، به‌ڵێ، سوودی نیه و بڕیاری سزا‌و ئازار دراوه به‌سه‌ر کافر و بێ بڕواکاندا.
(72) ئه‌وسا ئیتر پێیان ده‌وترێت: ده‌ی ئیتر له قاپیه‌کانی دۆزه‌خه‌وه بۆ ژووره‌وه، بچنه ناوی ژیانی ناخۆش و سه‌ختیش بۆتان به‌رده‌وامه، مردنیش نیه ئای که چاند ناسازه، جێگه و ڕێگه‌ی لووت به‌رزو خۆ به‌زل زانه‌کان.
(73) له‌ولاشه‌وه ئه‌وانه‌ی که پارێزکار و به‌نده‌ی ملکه‌چی په‌روه‌ردگاریان بوون، ئه‌وانه‌ی حسابیان بۆ ئه‌و ڕۆژه ده‌کرد ده‌سته ده‌سته و پۆل پۆل به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه به‌ڕێ ده‌کرێن به‌ره‌و به‌هه‌شت، هه‌تا کاتێ که ده‌گه‌نه ئه‌وێ ده‌روازه‌کانی له ڕوویاندا کراوه‌یه و له سه‌ر پشته، فریشته‌کانی به‌رپرس و سه‌رپه‌رشتیارانی به‌هه‌شت زۆر به‌گه‌رمی و ڕووخۆشیه‌وه پێشوازییان لێ ده‌که‌ن و ده‌ڵێن: درود و سڵاوتان لێبێت، ئێوه پاک و خاوێنن، که‌واته فه‌رموون بچنه ناو به‌هه‌شته‌وه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌دا.
(74) ئه‌وسا ئیتر ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه ده‌ڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی، که به‌ڵێنی خۆی بۆمان برده سه‌ر و کردینی به‌خاوه‌نی سه‌رزه‌مینی به‌هه‌شت و له هه‌رشوێنێک و له هه‌ر جێیه‌کیدا بمانه‌وێت سه‌ربه‌ستانه ژیان ده‌به‌ینه سه‌ر، ئای چه‌نده پاداشتی تێکۆشه‌ران و خه‌باتکاران چاک و پاک و به‌نرخه.