(16) ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه ده‌گرن و قسه‌ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئاینی خوا، دوای ئه‌وه‌ی که وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه و خه‌ڵکی ڕوویان تێکردووه، ئه‌وانه به‌ڵگه‌و ڕه‌خنه‌کانیان پووچه‌ڵه و به‌سه‌ریاندا ده‌درێته‌وه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه، خه‌شم و تووڕه‌یان له‌سه‌ره و سزای سه‌ختیان بۆ ئاماده‌یه.
(17) خوا ئه‌و زاته‌یه که کتێبه پیرۆزه‌کانی به حه‌ق و ڕاستی ڕه‌وانه کردووه، هه‌روه‌ها شه‌ریعه‌تێکی دابه‌زاندووه که وه‌کو ته‌رازوو پێوه‌ر وایه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی حه‌ق و ناحه‌ق، جا چی تۆی فێر کردووه و چووزانی له‌وانه‌یه ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه نزیك بێت.
(18) ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕ به ڕۆژی قیامه‌ت ناهێنن په‌له ده‌که‌ن و گاڵته‌یان پێی دێت و ده‌ڵێن: کوا؟ که‌ی پێش دێت؟ (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه له به‌رپابوونی ده‌ترسن، ده‌زانن دڵنیان که به‌رپابوونی حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه، ئاگاداربن له ڕاستیدا ئه‌وانه‌ی موجاده‌له له‌سه‌ر قیامه‌ت ده‌که‌ن و به‌گومانن لێی، له‌بزر بوون و سه‌رلێشێواویه‌کی قووڵدا ڕۆچوون.
(19) خوای گه‌وره زۆر به‌سۆزو دلۆڤانه له‌گه‌ڵ به‌نده‌کانیدا، ڕزق و ڕۆزی ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌س بیه‌وێت (بۆ تاقیکردنه‌وه)، به‌ڕاستی ئه‌و زاته به‌هێز و باڵاده‌سته.
(20) جا ئه‌وه‌ی که به‌رهه‌می قیامه‌تی ده‌وێت و له دنیادا کار‌و کرده‌وه‌ی چاك ده‌چێنێت، ئێمه پاداشتی هه‌وڵ و کۆششه‌که‌ی به‌زیاده‌وه پێده‌به‌خشین، ئه‌وه‌ش که به‌رهه‌می دنیای ده‌وێت، هه‌ندێك له دنیای پێ ده‌به‌خشین، (به‌ڵام) له قیامه‌تدا هیچ جۆره به‌شێکی نیه.
(21) (ئایا ئه‌و بێباوه‌ڕانه ڕازین به‌به‌رنامه‌ی خوا) یاخود شوێنی ئه‌و هاوه‌ڵگه‌ڕانه ده‌که‌ون که به‌ناوی دینه‌وه به‌رنامه‌یان بۆ داناون و په‌یڕه‌وییان ده‌که‌ن بێ ئه‌وه‌ی خوا مۆڵه‌تی دابێت و پێی ڕازی بێت (حه‌رام و حه‌ڵاڵیان بۆ دیاری ده‌که‌ن)، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیاری پێشترمان نه‌بوایه به مانه‌وه‌یان تا کاتی دیاریکراو، ئه‌وه فه‌رمان ده‌درا به له‌نا‌و بردنیان، بێگومان بۆ سته‌مکاران سزای به ئێش و به‌سۆ ئاماده‌یه.
(22) (له‌ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه‌دا) ده‌بینیت سته‌مکاران ده‌ترسن له‌وه‌ی که کردوویانه، له‌کاتێکدا سزاکه‌ی که‌وتووه به‌سه‌ریاندا و لێی ده‌رباز نابن، هاوکات ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه له باخچه‌کانی به‌هه‌شتدا ژیانی کامه‌رانی ده‌به‌نه سه‌ر، چیان بوێت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه بۆیان ئاماده‌یه، ئا ئه‌وه‌یه خه‌ڵات و به‌خششی گه‌وره و بێ سنوور.