(23) ئه‌و خه‌ڵات و به‌خششه ئه‌وه‌یه که خوا مژده ده‌دات به‌و به‌ندانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، (ئه‌وانه‌ش به‌ده‌م بانگه‌وازه‌وه نایه‌ن)، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: له‌سه‌ر ئه‌م بانگه‌وازه هیچ جۆره پاداشتێکم له ئێوه ناوێت، ته‌نها خۆشه‌ویستی و ڕێز نه‌بێت له خزمایه‌تیدا، جا ئه‌وه‌ی چاکه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات، ئه‌وه به‌چاکتر پاداشت ده‌درێته‌وه، چونکه به‌ڕاستی خوا لێبوورده و سوپاسگوزاره.
(24) به‌ڵکو خوانه‌ناسان ده‌ڵێن: محمد صلی الله علیه وسلم به‌ده‌م خواوه درۆی هه‌ڵبه‌ستووه!! جا ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت مۆر ده‌نێت به‌سه‌ر دڵت دا‌و هیچت بۆ ناوترێت، خوایش ده‌یه‌وێت ئاسه‌واری به‌تاڵ و ناحه‌قی نه‌هێڵێت و حه‌ق و ڕاستی به‌فه‌رمانی خۆی بچه‌سپێنێت، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زانایه به‌وه‌ی که له توێی دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا شاراوه‌یه.
(25) خوا ئه‌و زاته‌یه که په‌شیمانی و ته‌وبه له به‌نده‌کانی وه‌رده‌گرێت، چاوپۆشیش ده‌کات له هه‌ڵه و گوناهه‌کانیان، به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ش که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ده‌زانێت و به‌ئاگایه.
(26) خوای گه‌وره ئاواتی ئه‌وانه ده‌هێنێته دی که باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ها له فه‌زڵ و زیاده خه‌ڵات و به‌خششی خۆی به‌هره‌مه‌ندیان ده‌کات، بێ باوه‌ڕانیش سزای سه‌خت و به ئێشیان بۆ ئاماده‌یه.
(27) خۆ ئه‌گه‌ر خوا ڕزق و ڕۆزی به‌فراوانی به به‌نده‌کانی ببه‌خشیایه، ئه‌وه ده‌ستیان ده‌دایه تاوان و گوناهو سته‌م له زه‌ویدا، به‌ڵام خوا به‌حسابێکی ورد‌و دیاریکراو ئه‌وه‌ی بیه‌وێت پێیان ده‌به‌خشێت، به‌ڕاستی ئه‌و زاته ئاگا‌و بینایه به کار‌و هه‌ڵویستی به‌نده‌کانی.
(28) خوا ئه‌و زاته‌یه که باران ده‌بارێنێت و ده‌گه‌یه‌نێته فریایان دوای ئه‌وه‌ی که نا‌ئومێد بوون، هه‌روه‌ها ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی خۆی په‌خش ده‌کاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر خۆی پشتیوان و فریادڕه‌سه و شایسته‌ی سوپاسه.
(29) له‌نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی خوا: دروستکردنی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌یه که تیایاندا بڵاوی کردۆته‌وه، هه‌ر ئه‌و زاته کاتێك بیه‌وێت توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر به‌سه‌ر کۆکردنه‌وه‌یاندا هه‌یه.
(30) هه‌ر به‌ڵاو نه‌هامه‌تیه‌کتان به‌سه‌ر هاتبێت، ئه‌وه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌یه که به ئاره‌زووی خۆتان ده‌تانکرد، (به‌ڵام ئه‌وه‌نده خوایه‌کی میهره‌بانه) له زۆربه‌ی زۆری گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت.
(31) ئه‌ی گرۆی خوانه‌ناسان ئێوه ناتوانن خوا ده‌سه‌وسان بکه‌ن و له ده‌سه‌ڵاتی خوا ده‌رباز ببن له زه‌ویدا، جگه له خوای گه‌وره‌ش که‌س ناتوانێت پشتیوانتان بێت و سه‌رتان بخات.