(45) سه‌رئه‌نجام تاوانباران ده‌بینیت ده‌برێنه سه‌ر دۆزه‌خ، هه‌موو په‌ست و زه‌لیل ولاره مل و خه‌جاڵه‌تن، (له شه‌رمه‌زاریی و له ترس‌دا) له ژێره‌وه به‌تیله‌ی چاو ده‌ڕوانن بۆ ئاگره‌که، (ئا له‌و کات و بارودۆخه ناخۆشه‌دا) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه ده‌ڵێن: به‌ڕاستی خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندان ئه‌مڕۆ ئه‌وانه‌ن که خۆیان و کهسو کار‌و ماڵ و منداڵیان له ده‌ستداوه له قیامه‌تدا (که‌س و کار‌و خزم و هاوه‌ڵانیان ئه‌گه‌ر له دۆزه‌خدان، ئه‌وه هیچ مایه‌ی دڵخۆشی نین، خۆ ئه‌گه‌ر له به‌هه‌شتدان، ئه‌مانیان هه‌ر له یاد نی یه)، ئینجا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت که: ئاگاداربن بێگومان سته‌مکاران له ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی به‌رده‌وامدان...
(46) ئه‌وانه هیچ دۆست و پشتیوانێکیان نی یه له جیاتی خوا که له ده‌ست سزا‌و تۆڵه ڕزگاریان بکات، ئه‌و که‌سه‌ش خوا سه‌ری لێ بشێوێنێت و گومڕای بکات (چونکه خۆی شایسته کردووه) ئیتر ڕێبازی ڕزگاری و سه‌رفرازی ده‌ستناکه‌وێت.
(47) خه‌ڵکینه، به‌پیر بانگه‌وازی په‌روه‌ردگارتانه‌وه بچن پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژێك بێت: هیچ گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خواوه نابێت، ئه‌و ڕۆژه هیچ په‌ناگایه‌کتان نابێت و که‌سیشتان ناتوانێت ئینکاری بکات و دان به تاوانه‌کانیدا نه‌نێت.
(48) ئه‌گه‌ر خوانه‌ناسان پشتیان هه‌ڵکرد و گوێیان نه‌گرت، ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم داخیان بۆ مه‌خۆ، چونکه ئێمه تۆمان نه‌ناردووه چاو‌دێر بیت به‌سه‌ریانه‌وه، به‌ڵکو تۆ ته‌نها گه‌یاندنی ئه‌م بانگه‌واز و قورئانه‌ت له‌سه‌ره، ئاشکراشه که: به‌ڕاستی ئێمه کاتێك نازو نیعمه‌ت و ڕه‌حمه‌تێك ده‌ڕێژین به‌سه‌ر ئاده‌میزادا زۆر که‌شخه‌ی پێوه ده‌کات، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڵاو ناخۆشیه‌کیان تووش بێت، به‌هۆی کاروکرده‌وه خراپه‌کانیانه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌وکه‌سه زۆرسپڵه و ڕه‌خنه له خوا گره.
(49) هه‌ر بۆ خوایه خاوه‌ندارێتی ئاسمانه‌کان و زه‌وی، هه‌رچی بوێت دروستی ده‌کات، به‌هه‌رکه‌س که بیه‌وێت ته‌نها کچ ده‌به‌خشێت و به هه‌رکه‌س که بیه‌وێت کوڕ ده‌به‌خشێت...
(50) یاخود له هه‌ردوو جۆر.، به‌هه‌ندێك خێزان ده‌به‌خشێت له کوڕ‌و له کچ، هه‌میشه ویستی خوا وایه هیچی نه‌دانێ و نه‌زۆك بێت، به‌ڕاستی ئه‌و زاته زانا و به‌ده‌سه‌ڵاته.
(51) که‌س بۆی نیه هیچ کات (له‌دنیادا) خوای گه‌وره وت‌و وێژی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵدا بکات مه‌گه‌ر له ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگاوه، یان له پشتی په‌رده‌وه، وه‌ك مو‌سا، یان نێردراوێکی وه‌ك فریشته_جوبره‌ئیل_ده‌نێرێت که به گوێره‌ی فه‌رمان و مۆڵه‌تی خوا چی پێ سپێردراوه ده‌یگه‌یه‌نێت، به‌ڕاستی ئه‌و زاته خوایه‌کی بڵند و دانا‌و کاربه‌جێیه.