(32) له‌نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خوا ئه‌و که‌شتیانه که وه‌ك که‌ژو کێو هاتووچۆ ده‌که‌ن به ده‌ریاکاندا، (به‌یاسایه‌کی ڕێك و پێك).
(33) خۆ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت با ده‌وه‌ستێنێت و له‌سه‌ر پشتی ده‌ریاکه ده‌وه‌ستن و له کارده‌که‌ون، به‌ڕاستی ئا له‌و توانا‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ هه‌ر که‌سێك که زۆر خۆگرو سوپاسگوزاره.
(34) یان جاری وا هه‌یه که‌شتیه‌کان به خۆیان و سه‌رنشینه‌کانیانه‌وه ده‌شکێنێت و نوقمیان ده‌کات له ئه‌نجامی تاوان و گوناهی خه‌ڵکه‌که‌وه، گه‌لێك جاریش چاوپۆشی (له هه‌ڵه و تاوانی) زۆر ده‌کات و ده‌یانهێڵێته‌وه.
(35) ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه خوانه‌ناسان بزانن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که موجاده‌له‌و ده‌مه‌ده‌مێ ده‌که‌ن و ڕه‌خنه‌یان له ئایه‌ته‌کانی ئێمه هه‌یه، که له کاتی ته‌نگانه‌دا که‌س په‌نایان نادات و که‌س فریایان ناکه‌وێت جگه له خوای گه‌وه‌ره.
(36) جا هه‌ر شتێکتان پێبه‌خشراوه، ئه‌وه زینه‌تی ژیانی ئه‌م دنیایه‌یه (که ڕێگوزه‌رێکه به‌ره‌و قیامه‌ت) به‌ڵام ئه‌و به‌شه‌ی که له‌لای خوایه چاکتر و به‌رده‌وامتره بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و هه‌ر پشت به په‌روه‌ردگاریان ده‌به‌ستن....
(37) ئه‌وانه‌ی خۆیان له گوناهی گه‌وره و تاوانی خراپ و ناشرین ده‌پارێزن، کاتێك که تووڕه ده‌بن (له‌سه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك که به‌رامبه‌ریان ده‌کرێت) هه‌ر ئه‌مان چاوپۆشی ده‌که‌ن و لێده‌بورن....
(38) ئه‌وانه‌ش به‌ده‌م بانگه‌وازی په‌روه‌ردگاریانه‌وه چوون و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام داوه و کار‌و باریان هه‌رده‌م به مه‌شوره‌ت و ڕاپرسی و ڕاوێژکاریه و له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که پێمان داون، ده‌به‌خشن...
(39) هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که ده‌ستدرێژیان کرایه سه‌ر، ده‌سه‌وسان ناوه‌ستن و به‌رگری له خۆیان ده‌که‌ن...
(40) جا تۆڵه‌ی هه‌ر تاوانێك به ئه‌ندازه‌ی تاوانه‌که‌یه بێ زیادو که‌م، ئه‌و که‌سه‌ی لێخۆشبوونی هه‌بێت و چاوپۆشی و چاکسازی بکات، ئه‌وه پاداشتی لای خوایه، به‌ڕاستی خوا سته‌مکارانی خۆش ناوێت...
(41) له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی حه‌قی خۆی ده‌سێنێت دوای ئه‌وه‌ی که سته‌می لێکراوه، ئه‌وانه لێپرسراو نابن، ئه‌گه‌ر له سنوور لا نه‌ده‌ن....
(42) بێگومان ته‌نها ئه‌وانه به‌رپرس ده‌بن که سته‌م له خه‌ڵکی ده‌که‌ن و ده‌ستدرێژی ده‌که‌ن به ناحه‌ق له زه‌ویدا، ئا ئه‌وانه سزا‌و ئازاری به ئیشیان بۆ هه‌یه...
(43) له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی دان به‌خۆیدا بگرێت و چاوپۆشی بکات و لێخۆش‌بوو بێت (له‌کاتێکدا که ده‌توانێت تۆڵه‌بسێنێت) به‌ڕاستی ئه‌وه کارێکی به‌جێ و چاك و په‌سه‌ند ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڕاستی ئه‌وه له‌و کارانه‌یه که پێویسته بکرێت....
(44) ئه‌وه‌ی خوا ڕێی لێ ون بکات، ئه‌وه ئیتر که‌سی تری دڵسۆزی ده‌ست ناکه‌وێت (تا ڕێگه‌ی ڕاستی نیشان بدات)، ئه‌وسا تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم له قیامه‌تدا ده‌بینیت سته‌مکاران کاتێك سزا‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی دۆزه‌خ ده‌بینن، به که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن: ئایا هیچ ڕێگه‌یه‌ك هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه، تا خوا چۆن ده‌فه‌رموێت وابکه‌ین؟!.