(40) بێگومان دوارۆژ که ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌یه، واده‌ی هه‌مووانیانه سه‌رجه‌م.
(41) ڕۆژێکه هیچ گه‌وره‌یه‌ك فریای بچوکی خۆی ناکه‌وێت و هیچیشیان پشتگیری ناکرێن له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه.
(42) مه‌گه‌ر که‌سێك به‌زه‌یی خوا گرتبێتیه‌وه به ڕاستی ته‌نها ئه‌و خوایه باڵاده‌ست و میهره‌بانه.
(43) به‌ڕاستی دره‌ختی ژه‌قنه‌بووت (دره‌ختێکه له ناخی دۆزه‌خدا، له‌ناو ئاگردا، خوای به‌ده‌سه‌ڵات ڕوواندوویه‌تی و لق و په‌لکه‌کانی به ناویدا بڵاو بۆته‌وه).
(44) به‌رو بوومه‌که‌ی خۆراکی تاوانبارانه.
(45) هه‌روه‌ك کانزای تواوه له‌ناو ورگ و ڕیخۆڵه‌کاندا ده‌کوڵێت.
(46) وه‌ك کوڵانی ئاوی یه‌کجار گه‌رم.
(47) فه‌رمان ده‌درێت: ئه‌و تاوانباره بگرن و به‌رزی بکه‌نه‌وه به‌سه‌ر ناوه‌ڕاستی دۆزه‌خداو به‌ری بده‌نه‌وه.
(48) له‌وه‌ودوا ئاگرو ئاوی زۆر له‌کوڵ بکه‌ن به‌سه‌ریدا.
(49) ئه‌وسا پێی ده‌وترێت: ده‌بچێژه بێگومان تۆ زۆر خۆتت بهشت ده‌زانی و خۆشت زۆر به‌ماقووڵ ده‌خسته به‌رچاو.
(50) به‌ڕاستی ئا ئه‌مه ئه‌و دۆزه‌خه‌یه کاتی خۆی گومانتان لێی هه‌بوو، مووجاده‌له‌تان له‌سه‌ری ده‌کرد.
(51) (له‌ولاشه‌وه له به‌هه‌شدا له سایه‌ی میهره‌بانی په‌روه‌ردگارا): به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که پارێزگار‌و دیندارن، له جێگه و شوێنێکی زۆر ئارام‌دا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر.
(52) له باخچه و باخه‌کانی به‌هه‌شتدا، له پاڵ کارێز و کانی و تاڤگه‌کاندا ده‌ژین (هه‌میشه له سه‌یران و خۆشیدان).
(53) ده‌پۆشن له ئاوریشمی ته‌نك و ئه‌ستوور، له‌و کاته‌دا، خۆشه‌ویستان به‌رامبه‌ر یه‌ك داده‌نیشن و (به‌ڕووی خۆشه‌وه بۆ یه‌کتر ده‌ڕوانن و گفتوگۆی خۆش و به‌تام ده‌که‌ن).
(54) هه‌روه‌ها حوری چاوگه‌ش و گوڵئه‌نداممان کردووه به هاوسه‌ریان.
(55) بانگ ده‌که‌ن تیایدا بۆ هه‌موو جۆره میوه‌یه‌ك، بێ ئه‌وه‌ی بترسن له ته‌واو بوون و، نه‌خۆش که‌وتن و له‌به‌رچاو که‌وتن.
(56) له هه‌مووی خۆشتر ئه‌وه‌یه که هه‌رگیز تاڵی مردن ناچێژن تیایدا جگه له‌و مردنه‌ی یه‌که‌مجار و په‌روه‌ردگاریان له سزای دۆزه‌خیش به دووری گرتوون و پاڕاستوونی.
(57) جا ئه‌مه ڕێز‌و فه‌زڵێکی تایبه‌تیه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری تووه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار، به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌وه‌یه سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌و بێ سنوور.
(58) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، که‌واته بۆیه به‌زمانی تۆ ئه‌م قورئانه‌مان به‌ڕوونی و ئاسانی ڕه‌وانه‌کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری و ئامۆژگاری وه‌ربگرن و دابچڵه‌کێن.
(59) که‌واته تۆ ئیتر چاوه‌ڕێی پێش هاتنی به‌ڵێنه‌کانی ئێمه بکه له دنیا و قیامه‌تدا، چونکه بێگومان ئه‌وانیش چاوه‌ڕێن!!