(77) به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی که‌محمد (صلی الله علیه وسلم) ده‌یخوێنێته‌وه قورئانێکه زۆر پیرۆز‌و به‌ڕێزه
(78) له‌کتێبێکی شاراوه‌دا که_ لوح المحفوظ _ ه، پارێزراوه، (هه‌روه‌ها نسخه‌کانی سه‌ر زه‌ویشی پارێزراوه و پارێزراو ده‌بێت هه‌تا دنیا دنیایه)
(79) ته‌نها پاکان نه‌بێت که‌س ده‌ستی لێ نادات
(80) ئه‌م قورئانه‌له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه نێردراوه‌ته خواره‌وه
(81) له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ڕێزه‌دا که‌ده‌رباره‌ی قورئان وترا، هێشتا ئێوه ئه‌ی باوه‌ڕ لاوازان دوودڵن به‌رامبه‌ر ئه‌م گرفتار و فه‌رمووده‌یه و که‌مته‌رخه‌من له‌به‌جێ هێنانی فه‌رمانه‌کانیدا؟
(82) هه‌موو به‌هره‌یه‌ک که‌ده‌بوایه له‌قورئان وه‌ری بگرن بۆته ئه‌وه‌ی که‌بڕوای پێ ناکه‌ن و به‌درۆی ده‌زانن؟
(83) باشه، ئێوه بۆ بیرناکه‌نه‌وه، ڕۆژێک دێت که: ڕۆحتان ده‌گاته‌گه‌رووتان
(84) ئێوه‌ش به‌ده‌وری ئه‌و که‌سه‌دا بێ ده‌سه‌ڵاتانه ته‌ماشا ده‌که‌ن و سه‌رنج ده‌ده‌ن
(85) له‌کاتێکدا که‌ئێمه له‌ئێوه نزیکترین لێی، به‌ڵام ئێوه نامانبینن
(86) خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه زیندوو ناکرێنه‌وه و پاداشت نادرێته‌وه....
(87) ئه‌و ڕوحه‌تان ده‌گێڕایه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن و ده‌سه‌ڵاتتان هه‌یه
(88) جا ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که‌له‌سه‌ره‌مه‌رگدایه له‌نزیکان و خۆشه‌ویستانی ئێمه بێت
(89) ئه‌وه‌ئیتر خۆشی و کامه‌رانی و ئاسوده‌یی به‌هه‌شتی پڕ له‌نازو نیعمه‌ت چاوه‌ڕێیه‌تی
(90) خۆ ئه‌گه‌ر له‌ده‌سته‌ی ڕاستانیش بێت
(91) ئه‌وه‌له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ڕاستانه‌وه‌سڵاوت پێشکه‌ش ده‌کرێت
(92) به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ده‌سته‌ی ئه‌وانه‌بێت که‌گومڕان و بڕوایان به‌به‌رنامه‌ی خوا نیه...
(93) به‌ئاوی له‌کوڵ پێشوازیی لێ ده‌کات...
(94) ده‌گه‌یه‌نرێته دۆزه‌خ
(95) به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی که‌باسمان کرد حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه و دوور له‌گومانه
(96) که‌واته‌ستایش و سوپاسگوزاری په‌روه‌ردگاری گه‌وره‌بکه (با ناوی پیرۆزی هه‌میشه له‌سه‌ر زارت بێت)
الحديد Al-Hadid
(1) هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه ته‌سبیحات و ستایشی خوا ده‌کات، ئه‌ویش زاتێکی باڵاده‌ست و دانایه
(2) هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه، ده‌ژینێ و ده‌مرێنێ، هه‌ر خۆی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه
(3) ئه‌و خوایه یه‌که‌مینه و له‌سه‌ره‌تاوه‌هه‌ر هه‌بووه‌و که‌س پێش ئه‌و نه‌بووه، دواهه‌مینه و کۆتایه، که‌س دوای ئه‌و نامێنێت، (به‌ڵام ئه‌و هه‌ر ده‌مێنێت)، هه‌روه‌ها ئه‌و زاته‌دیاره و هه‌موو شت به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بوونی، له‌هه‌مان کاتدا زاتی خۆی نادیاره و (به‌چاوی سه‌ر نابینرێت، به‌ڵام به‌بینایی بیروهۆش و دڵ و ده‌روون ئاشکرایه)، هه‌ر خۆیشی زانایه به‌هه‌موو شتێک