(51) پاشان بێگومان ئێوه ئه‌ی گومڕاو بێ باوه‌ڕان ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕتان به‌ڕاستیه‌کان نیه
(52) له‌به‌روبوومی دره‌ختی ژه‌قنه‌بوتیش ده‌خۆن
(53) ورگ و سکتانی لێ پر ده‌که‌ن
(54) ئینجا ناوی له‌کوڵیشی به‌سه‌ردا ده‌که‌ن
(55) هه‌ر وه‌کو ئه‌و حوشترانه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشیه‌کی تایبه‌تیه‌وه تێر ئاو نابن
(56) ئه‌مه‌میوانداری ئه‌وانه‌له‌قیامه‌تدا
(57) ئێمه دروستمان کردوون ده‌بۆچی بڕوا ناکه‌ن؟!
(58) جا پێم بڵێن ئه‌و مه‌نی یه‌ی که‌له‌جێی خۆیدا دایده‌نێن؟ (چیه و چۆنه؟ له‌م سه‌رده‌مه‌دا زانستی هه‌ندێک نهێنیه‌کانی ڕوون کردۆته‌وه، که‌چۆن له‌نێوان ملیۆنه‌هادا به‌ویستی خوا یه‌ک دانه‌ی یه‌ک ده‌گرێت له‌گه‌ڵ هێلکۆکه‌یه‌کدا له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی ئاده‌میزاد)
(59) ئایا ئێوه دروستی ده‌که‌ن یان ئێمه به‌دیهێنه‌رین؟!
(60) ئێمه نه‌خشه‌ی مردنمان له‌نێوانتاندا بڕیار داوه، که‌س ده‌سه‌ڵاتی پێش ئێمه نه‌که‌وتووه‌و بێ تواناش نین...
(61) که‌له‌شوێنی ئێوه نه‌وه‌ی تر بهێنین و بیخه‌ینه شوێنتان، یاخود سه‌رله‌نوێ له‌رێگه‌یه‌که‌وه که‌نایزانن دروستتان بکه‌ینه‌وه
(62) سوێند به‌خوا خۆ ئه‌وه‌ته‌بوونی سه‌ره‌تاو یه‌که‌م جارتان زانیووه‌و به‌چاوی خۆتان بینیووتانه چۆن په‌یداده‌بن، که‌واته‌بۆچی یاداوه‌ری وه‌رناگرن و بیر ناکه‌نه‌وه؟!
(63) ئایا سه‌رنجتانداوه‌له‌و زه‌ویه‌ی که‌ده‌یکێڵن و ده‌یچێنن؟
(64) ئایا ئێوه ده‌یڕوێنن، یان هه‌ر ئێمه‌ین ڕوێنه‌ر و به‌رهه‌م هێنه‌ر
(65) ئایا ئێوه ده‌یڕوێنن، یان هه‌ر ئێمه‌ین ڕوێنه‌ر و به‌رهه‌م هێنه‌ر
(66) به‌خه‌فه‌ت و په‌ژاره‌وه‌ده‌ڵێن: به‌ڕاسته زه‌ره‌ری چاکمان کرد، ڕه‌نجه‌ڕۆ خۆمان
(67) به‌ڵکو بێ به‌ریی و بێ به‌هره‌خۆمان
(68) ئه‌ی سه‌رنجی ئه‌و ئاوه‌ناده‌ن که‌رۆژانه چه‌ند جار ده‌یخۆنه‌وه (له‌کوێوه هات، کێ دروستی کرد، له‌چی دروست بوو)
(69) ئایا ئێوه داتانبه‌زاندووه‌له‌هه‌وره‌کانه‌وه‌یان ئێمه دابه‌زێنه‌رین؟ (به‌هۆی یاسای تایبه‌ته‌وه)
(70) ئه‌گه‌ر بمانویستایه ئه‌و ئاوه‌مان ده‌کرده‌خوێیه‌کی تاڵ و سوێر، جا ئایا بۆ سوپاسگوزاری ناکه‌ن
(71) ئایا سه‌رنجی ئه‌و ئاگره‌ناده‌ن کن دایده‌گیرسێنن (له‌جۆره‌ها سه‌رچاوه‌یه... چیه؟ چۆنه؟)
(72) ئایا ئێوه داره‌که‌یتان دروست کردووه‌یان ئێمه به‌دیهێنه‌رین؟ (ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه که‌نه‌وت له‌ده‌رئه‌نجامی ژێره‌و ژوور بوونی دارستانه‌کان به‌دیهاتوون)
(73) هه‌ر ئێمه کردوومانه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌یادخه‌ره‌وه بێت، هه‌روه‌ها کردوومانه‌ته‌هۆیه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ڕۆک و گه‌شتیاران و ده‌سه‌ڵاتداران که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن
(74) جا که‌واته‌ستایش و سوپاسگوزاری په‌روه‌ردگاری گه‌وره‌به‌و با ناوی پیرۆزی هه‌میشه له‌سه‌ر زارت بێت
(75) سوێندم به‌شوێنی ئه‌ستێره‌کان (له‌ئاسمانی فراواندا که‌له‌ژماره‌نایه‌ن)
(76) بێگومان ئه‌و سوێنده گه‌ر بزانن سوێندێکی زۆر گه‌وره‌یه (له‌م سه‌رده‌مه‌دا زیاتر ڕوون بۆته‌وه که‌خوای به‌دیهێنه‌ر ملیۆنه‌ها کاکێشان و ملیاره‌ها ئه‌ستێره‌ی دروستکردووه، که‌کۆمه‌ڵه‌ی خۆر له‌ئاستیدا زۆر بچووکن)