(17) لاوانی جوان و ئێسک سووک و نه‌مر به‌ده‌وریاندا دێن وخزمه‌تیان ده‌که‌ن و هه‌میشه گه‌نجن و پیرنابن
(18) به‌کوپ و دۆڵکه و سوراحیه‌وه ده‌گه‌ڕێن و له‌په‌رداخی تایبه‌تدا جۆره‌ها شه‌ربه‌ت و شه‌راب و خواردنه‌وه‌ی به‌تام و خۆشیان پێشکه‌ش ده‌که‌ن که‌له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕه‌وانه‌وه‌پڕ ده‌کرێن
(19) ئه‌و شه‌رابانه‌نه‌سه‌ریان پێی دێته ئێش و نه‌سه‌رخۆش ده‌بن
(20) میوه‌شیان بۆ ده‌گێڕن، به‌ئاره‌زووی خۆیان لێی هه‌ڵده‌بژێرن
(21) گۆشتی هه‌ر باڵنده‌یه‌کیش که‌حه‌زی لێ بکه‌ن بۆتان ئاماده‌یه
(22) هاوڕێ له‌گه‌ڵ حۆری چاوگه‌ش و چاو ڕه‌شیش...
(23) وه‌ک مرواری شاراوه‌وده‌ست لێ نه‌که‌توو
(24) له‌پاداشتی کاروکره‌وه‌ی چاکیانداکه ده‌یانکرد....
(25) هیچ جۆره قسه‌یه‌کی نابه‌جێ ونادروست و ناڕێک نابیستن و یه‌کتریش گوناهبار ناکه‌ن
(26) جگه‌له‌وتنی سڵاو و وه‌ڵامدانه‌وه و قسه‌ی خۆش نه‌بێت
(27) ده‌سته‌ی ڕاسته‌کانیش، جا چووزانێ که‌ئه‌وانیش له‌چ خۆشیه‌کدان
(28) له‌ژێر سێبه‌ری _ سدر _ ی بێ دڕکدان
(29) هه‌روه‌ها دره‌ختی مۆزیش که‌به‌رهه‌مه‌کانی چین چین له‌سه‌ر یه‌کن
(30) له‌ژێر سێبه‌ری دوور‌و درێژدان له‌و باخه‌خۆشانه‌دا
(31) تاڤگه‌ی جوان و حه‌وز و فواره‌ی ڕازاوه‌ی تێدایه
(32) میوه‌هاتی زۆر‌و هه‌مه‌چه‌شنیش
(33) نه‌به‌روبومی ته‌واو ده‌بێت، نه قه‌ده‌غه‌کراویشه
(34) هه‌روه‌ها ڕاخه‌ری به‌رزو بڵندی لێیه
(35) ئه‌و حۆریانه‌مان به‌تایبه‌ت بۆ دروست کردوون
(36) کردوومانن به‌حۆریانی هه‌میشه کیژ
(37) هاوسه‌ره‌کانیان زۆرخۆش ده‌وێت و هه‌موویان هاو ته‌مه‌نن
(38) ئه‌مانه‌هه‌مووی بۆ ده‌سته‌ی ڕاسته‌کان (ئه‌وانه‌ی نامه‌ی کرده‌وه‌کانیان درایه ده‌ستی ڕاستیان)
(39) ئه‌وانه‌ده‌سته‌یه‌کی زۆریان له‌ئیماندارانی پێشینن
(40) هه‌روه‌ها ده‌سته‌یه‌کی زۆریش له‌ئیماندارانی دوایین ده‌گرێته‌وه
(41) له‌ولاشه‌وه‌ده‌سته‌ی چه‌په‌کان، قوڕبه‌سه‌ریان، بۆ بار‌و دۆخچک که‌تێی که‌وتوون
(42) له‌ناو گڕه و ئاوی له‌کوڵ دا گیریان خواردووه‌و ده‌تلێنه‌وه
(43) راده‌که‌ن بۆ ژێر سێبه‌ر، که‌ئه‌ویش دووکه‌ڵی ڕه‌ش و گه‌رم و سوتێنه‌ره
(44) نه‌فێنکه و نه‌به‌که‌ڵکی حه‌وانه‌وه‌دێت
(45) چونکه‌به‌ڕاستی ئه‌وانه‌کاتی خۆی له‌ناو نازو نیعمه‌تی حه‌رامدا ده‌تلانه‌وه
(46) ئه‌وانه‌به‌رده‌وام له‌سه‌ر گوناهه‌گه‌وره‌که‌پێیان دادگرت (هاوه‌ڵیان بۆ خوا بڕیار ده‌دا)
(47) هه‌میشه ده‌یانوت: ئایا کاتێک ئێمه مردین و بووینه خاک و ئێسقان ئێمه زیندووده‌کرێینه‌وه؟!
(48) یاخود باو‌و باپیرانی دێرینیشیان؟!
(49) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: بێگومان پێشینان و پاشینان هه‌رهه‌موویان
(50) کۆ ده‌کرێنه‌وه و ڕاپێچ ده‌کرێن به‌ره‌و مه‌یدانی ڕۆژی دیاری کراو