(43) ئه‌وانه؛ ئه‌و ڕۆژه چاویان شۆڕه و زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تی به‌ته‌واوی دایان ده‌گرێت، چونکه کاتی خۆی بانگ ده‌کران بۆ نوێژکردن و سوژده بردن، له کاتێکدا له‌وپه‌ڕی ته‌ندروستی و سه‌ربه‌ستیدا بوون (به‌ڵام گاڵته‌یان پێی ده‌هات).
(44) وازم لێ بهێنه بۆ ئه‌وانه‌ی که بڕوا به‌م گوفتاره ناهێنن، ئێمه ئه‌وانه بۆ سه‌ره‌نجامی ناکامیان به‌ره‌به‌ره کێش ده‌که‌ین، بێ ئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن و هه‌ستی پێ بکه‌ن.
(45) من مۆڵه‌تیان ده‌ده‌م، به‌ڵام هه‌رگیز له سزای ئێمه ڕزگاریان نابێت چونکه بێگومان ده‌سه‌ڵاتمان تۆکمه‌یه.
(46) ئه‌ی ئایا تۆ داوای کرێیان لێده‌که‌یت، تا قه‌رزار باری زۆر ببن و نه‌توانن له ژێری ده‌رچن؟!
(47) ئه‌ی ئایا ئه‌وانه غه‌یب زانن و له نهێنیه‌کان ئاگادارن تا بۆ خۆیان شت یاداشت بکه‌ن و دژایه‌تی ئیسلام بکه‌ن؟
(48) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ خۆڕاگربه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانی په‌روه‌ردگارته‌وه، نه‌که‌یت وه‌ك هاوه‌ڵ و خاوه‌نی نه‌هه‌نگه‌که بیت (که یونس پێغه‌مبه‌ره) له کاتێکدا که دڵی پڕ بوو له خه‌فه‌ت و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه پاڕایه‌وه‌و لاڵایه‌وه...
(49) ئه‌گه‌ر ڕه‌حمه‌ت و به‌خشنده‌یی په‌روه‌ردگاری فریای نه‌که‌وتایه هه‌روا له‌و ده‌شته‌دا به‌بێ ناز ده‌مایه‌وه...
(50) به‌ڵام په‌روه‌ردگاری هه‌ڵی بژاردو خستیه ڕیزی چاکانه‌وه (دوای نزا‌و په‌شیمانی).
(51) (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون کاتێك که گوێیان له قورئان ده‌بێت نزیکه به چاویان هه‌ڵتدێرن، ده‌ڵێن: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره ده‌ستی لێ وه‌شێنراوه.
(52) له کاتێکدا قورئان ته‌نها بریتیه له یادخستنه‌وه‌و بێ‌دار خه‌ره‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌م جیهانه (ئه‌گه‌ر تێفکرن).
الحاقة Al-Haaqqa
(1) یه‌کێکه له ناوه‌کانی ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که له‌و ڕۆژه‌دا خوای گه‌وره حه‌ق و ڕاستی به‌ته‌واوی ده‌چه‌سپێنێت.
(2) (ئینجا پرسیار ده‌کات و زیاتر گرنگی ئه‌و ڕۆژه ده‌خاته به‌رچاو) چی بێ ئه‌و ڕۆژه؟!
(3) جا تۆ چووزانی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله حلیه وسلم ئه‌ی ئاده‌میزاد، ئه‌و ڕۆژه چیه‌و چۆنه‌و چ ته‌نگانه‌یه‌که؟
(4) ثمود قه‌ومی صالح، عاد قه‌ومی هود ئه‌و ڕۆژه‌یان به درۆزانی.
(5) ئینجا گه‌لی ثمودمان به‌ده‌نگێکی سامناکی گه‌وره‌ی تۆقێنه‌ر له‌ناوبران.
(6) گه‌لی عادیش به ڕه‌شه‌بایه‌کی ساردی به‌هێزی وێرانکه‌ر له‌ناوبران.
(7) حه‌وت شه‌وو هه‌شت ڕۆژ هه‌ڵی کرده سه‌ریان، به‌رده‌وام و به‌هێز ده‌تبینی (ئه‌گه‌ر له‌وێ بویتایه) ئه‌و خه‌ڵکه هه‌موو لاڵ و پاڵ لێی ده‌که‌وتن هه‌روه‌ك قه‌دی دارخورمای له ڕیشه هه‌ڵکه‌نراو، چۆن به‌ئاسانی ده‌که‌وێت و شه‌ق ده‌بات.
(8) جا ئایا ده‌بینیت که‌سیان مابێت و که‌سیان ڕزگاری بووبێت؟!