(38) (نوح) یش ده‌ستی کرد به دروستکردنی که‌شتیه‌که، هه‌ر جارێك تاقمێك له هۆزه‌که‌ی به‌لایدا تێده‌په‌رین، گاڵته‌یان پێ ده‌کرد، (نوح) وتی ئه‌گه‌ر ئێسته ئێوه گاڵته به ئێمه ده‌که‌ن، ئه‌وه به‌ڕاستی ئێمه‌ش ڕۆژێك دێت گاڵته به ئێوه بکه‌ین وه‌ك چۆن ئێوه گاڵته به ئێمه ده‌که‌ن.
(39) جا له داهاتوودا ده‌زانن کێ سزایه‌کی بۆ دێت که ڕیسوای بکات، پاشان له قیامه‌تدا دووچاری سزایه‌کی به‌رده‌وام و هه‌میشه ده‌بێت.
(40) (ئه‌م کێشه‌یه به‌رده‌وام بوو) هه‌تا ئه‌و کاته‌ی بڕیارمان هات و فه‌رمان ده‌رچوو (به له‌ناوبردنی بێ باوه‌ڕه‌کان) و له ته‌نووره پڕ له ئاگره‌که‌وه ئاو فواره‌ی کرد (که ئه‌وه نیشانه‌ی ده‌ست پێکردنی تۆڵه خواییه‌که بوو) ئه‌وسا وتمان: ئه‌ی نوح، له هه‌موو نێر‌و و مێیه‌ك دووان هه‌ڵبگره له که‌شتیه‌که‌داو ماڵ و خێزانت، جگه له‌وانه‌ی که بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه تووشی تۆڵه ببن به‌هۆی بێ باوه‌ڕیانه‌وه، ئه‌وانه‌ش هه‌ڵگره که باوه‌ڕیان هێناوه (شایانی باسه) که‌سیش بڕوای به‌نوح نه‌کردو له‌گه‌ڵیدا نه‌بوو، جگه له‌که‌سانێکی که‌م نه‌بێت.
(41) نوح وتی: سواربن و برۆنه ناو که‌شتیه‌که‌وه، به‌ناوی خواوه‌یه ڕۆیشتنی و وه‌ستانی، بێگومان په‌روه‌ردگارم زۆر لێ خۆشبووه و زۆر به به‌زه‌ییه.
(42) که‌شتیه‌که‌ش ده‌یبردن به‌ناو شه‌پۆلی وه‌ك چیادا، نوح بانگی کرده کوڕه‌که‌ی (ئه‌وه‌یان که بێ باوه‌ڕ بوو) له شوێنێکی چه‌په‌کدا گیری خوارد بوو پێی وت: ڕۆڵه گیان، له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا سواربه و له‌گه‌ڵ بێ باوه‌ڕاندا مه‌به.
(43) کوڕه‌که‌ی وتی: په‌نا ئه‌به‌مه لای ئه‌و چیایه‌و ده‌مپارێزیت له‌م زریان و ئاوه، (نوح) وتی: ئه‌مڕۆ هیچ په‌ناده‌رێك نیه له تۆڵه و خه‌شمی خوا که‌س بپارێزێت مه‌گه‌ر که‌سێك خوا خۆی ڕه‌حمی پێ بکات، ئه‌وسا (دوای ئه‌م وت و وێژه) شه‌پۆلی ئاو دای به‌نێوانیاندا و جا چووه ڕیزی خنکاوه‌کانه‌وه.
(44) پاشان فه‌رماندرا به زه‌وی: ئاوه‌که‌ت با ڕۆبچێت به‌ناختدا، ئه‌ی ئاسمان: تۆش با به‌س بێت و باران مه‌بارێنه، ئیتر ئاوه‌که ڕۆچوو، فه‌رمانیش به‌ڕێکی و ته‌واوی ئه‌نجامدرا، که‌شتیه‌که‌ش له‌سه‌ر کێوه جودی (که له کوردستانی باکووره) وه‌ستاو له‌نگه‌ری گرت و وترا: ده‌ك دووری له به‌زه‌یی خوا‌و تیاچوون بۆ به‌ره‌ی سته‌مکاران.
(45) (پاش هێور بوونه‌وه‌ی زریانه‌که) نوح هاواری له خوا کرد‌و جا وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم کوڕه‌که‌م له خێزانی من بوو، بێگومان په‌یمانی تۆش ڕاسته و (کاتی خۆی فه‌رمووت خێزانی تۆ ڕزگارن له تیاچوون) و تۆیش زاناترین و دادپه‌روه‌رترینی فه‌رمانڕه‌وایانیت.