(82) جا کاتێك فه‌رمانی ئێمه بۆ تیاچوونیان هات، شارۆچکه‌که‌یانمان ژێره و ژوور کرد و به قوڕی سووره‌وه کراوی وه‌ك به‌رد، چین له‌سه‌ر چین به‌رد بارانمان کرد.
(83) هه‌موو ئه‌و به‌ردانه دیاری کراو بوون، له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه (که بدات به‌سه‌ر ته‌وقه سه‌ری کێدا) ئه‌م کاره‌سات و ئه‌م به‌رد بارانه‌ش وه‌نه‌بێت زۆر دوور بێت له سته‌مکارانه‌وه (له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا، کاتێك ڕۆده‌چن له تاوانکاریدا).
(84) بۆ لای خه‌ڵکی مه‌دیه‌نیش براو که‌سی خۆتان (شوعه‌یب) مان به پێغه‌مبه‌رێتی ڕه‌وانه‌کرد، ئه‌ویش وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم به‌ندایه‌تی خوا بکه‌ن، هیچ خوایه‌کی ترتان نیه جگه له‌و، هه‌روه‌ها که‌م و کووڕیش مه‌که‌ن له پێوانه‌و کێشاندا، به‌ڕاستی من به‌چاك ده‌تانبینم و ڕزق و ڕۆزیتان باشه‌و له خۆشیدان، بێگومان من ده‌ترسم ئه‌گه‌ر له فه‌رمانی خوا ده‌رچن ئێوه تووشی سزای ڕۆژیك ببن که گه‌مارۆتان بدات و لێی ڕزگار نه‌بن.
(85) ئه‌ی قه‌وم و خزمه‌کانم، با پێوان و کێشانتان تێر‌و ته‌واوبێت و به دادپه‌روه‌رانه ئه‌نجامی بده‌ن، شتومه‌کی خه‌ڵکی که‌م نرخ مه‌که‌ن و (فێڵیان لێ مه‌که‌ن) و خراپه‌کاری مه‌که‌ن له زه‌ویدا و تۆوی خراپه مه‌چێنن.
(86) ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره بۆتان ده‌هێڵێته‌وه له قازانج و حه‌ڵالی کردووه بۆتان، ئه‌وه چاکتره له زۆرێکی حه‌رام، ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندار بن، منیش لێپرسراو نیم به‌رامبه‌ر ئێوه (به‌ڵکو حه‌ق و ڕاستیتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم).
(87) خه‌ڵکه‌که وتیان: ئه‌ی شوعه‌یب، ئایا نوێژه‌که‌ت فه‌رمانت پێده‌کات که ئێمه واز بهێنین له‌وه‌ی باو‌و باپیرانمان په‌رستوویانن، یاخود له ماڵ و سامانماندا به‌ئاره‌زووی خۆمان چیمان بوێت بیکه‌ین و به‌ڕاستی تۆ زۆرهێمن و خاوه‌ن ژیریت؟! (وادیاره گاڵته‌یان پێکردووه، یان قه‌ناعه‌تیان به‌ژیری و له‌سه‌رخۆیی بووه و سه‌ریان سوڕماوه له‌وه‌ی که ده‌یه‌وێت له داب و نه‌ریتی باو‌و باپیران ده‌ربچێت).
(88) شوعه‌یت وتی: ئه‌ی قه‌وم و خزمه‌کانم هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر منتان بینی و بۆتان ده‌رکه‌وت که له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی ڕێك و ڕۆشنم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه و هه‌ر له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه ڕزق و ڕۆزی جوان و باشی داومه‌تێ، منیش نامه‌وێت قه‌ده‌غه‌ی شتێکتان لێ بکه‌م، که‌چی خۆم وه‌ك ئێوه نه‌که‌م (چی به ئێوه بگه‌یه‌نم خۆم له پێشدا ئه‌نجامی ده‌ده‌م) من هیچم ناوێت ته‌نها چاکسازی نه‌بێت، به‌گوێره‌ی توانام، ڕێکخستنی کارم به‌ده‌ستی که‌س نیه به‌ده‌ستی خوا نه‌بێت، پشت و په‌نام هه‌ر به‌و به‌ستووه و هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێمه‌وه.