(89) ئه‌ی قه‌وم و خزمانم ناکۆکی و دژایه‌تیتان له‌گه‌ڵ مندا، واتان لێ ناکات (ئه‌و ئایین و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی هێناومه له‌لایه‌ن خواوه به‌درۆی بزانن و) جا ئه‌و کاته ئه‌وه‌ی تووشی هۆزی نوح و هود و صالح بوو تووشی ئێوه‌ش ببێت، خۆ هۆزی لوط لێتانه‌وه زۆر دوور نیه.
(90) داوای لێخۆش‌بوونیش له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن و واز بهێنن له تاوان و خراپه‌کاری و پاشان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا، بیگومان په‌روه‌ردگاری من زۆر به‌به‌زه‌یی و میهره‌بانه، زۆر به‌سۆز و دلۆڤانه.
(91) خزمانی ناله‌بار وتیان: ئه‌ی شوعه‌یب، ئێمه تێناگه‌ین له زۆربه‌ی ئه‌و باسانه‌ی که تۆ ده‌یڵێیت، ئێمه‌ش به‌ڕاستی تۆ به‌لاواز ده‌بینین له‌ناو خۆماندا (واده‌زانین نا‌توانیت به‌ره‌نگاری ئه‌م هه‌موو خه‌ڵکه بکه‌یت، ئه‌مه‌ی تۆ باسی ده‌که‌یت پێویستی به‌هێزو توانایه‌کی زۆر هه‌یه) و خۆ ئه‌گه‌ر خزمه‌کانت نه‌بوایه به‌رد بارانمان ده‌کردیت، وه‌نه‌بێت تۆ هیچ توانا‌و ده‌سه‌ڵاتێکت هه‌بێت به‌سه‌رماندا.
(92) شوعه‌یب وتی: ئه‌ی هۆزو خزمانم ئایا که‌س و کارم به‌لای ئێوه‌وه به توانا‌و ده‌سه‌ڵاتدارتره له خوا؟! له‌کاتێکدا ئه‌و زاته‌تان فه‌رامۆش کردووه و گوێ ناده‌ن به فه‌رمانه‌کانی، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم ئاگاداره به‌وه‌ی ئێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
(93) ئه‌ی هۆزو خزمانم ئێوه کاری خۆتان بکه‌ن چه‌نده تواناتان هه‌یه، منیش کاری خۆم له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی خۆم ئه‌نجام ده‌ده‌م، له‌مه‌ولا ده‌رده‌که‌وێت و دازانن کێ سزای بۆ دێت و سه‌رشۆڕی ده‌کات، کێش درۆزنه، ئێوه چاوه‌رێ بن به‌ڕاستی منیش له‌گه‌ڵتاندا چاوه‌ڕێم.
(94) کاتێکیش فه‌رمانی ئێمه هات بۆ تیاچوونیان، شوعه‌یب و ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێنابوو له‌گه‌ڵیدا به‌هۆی به‌زه‌یی و لوطفی خۆمان ڕزگارمان کردن و ده‌نگ و نرکه‌ی تیاچوون تاوانکارو بێ بڕواکانی گرته‌وه و جا هه‌موویان له شوێن و جێگه‌ی خۆیاندا تیاچوون و به‌چۆکدا هاتن له به‌ره‌به‌یاندا.
(95) هه‌روه‌ک له‌وێ نه‌ژیابن، ئاگاداربن، ده‌ك مه‌دیه‌ن له‌وه‌ولاتر بچێت هه‌روه‌ك ثمود له‌وه‌ولاتر چوو.
(96) سوێندیش بێت بێگومان مو‌سا پێغه‌مبه‌رمان نارد به‌چه‌نده‌ها به‌ڵگه و فه‌رمانی دروسته‌وه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ مه‌عجیزه و شتی سه‌رسوڕهێنه‌ری ئاشکرادا...
(97) بۆ لای فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌ی، که‌چی خه‌ڵکه‌که شوێن فه‌رمانی فیرعه‌ون که‌وتن، له‌کاتێکیشدا که کار‌و فه‌رمانی فیرعه‌ون هه‌رگیز ڕاست و دروست و ژیرانه نه‌بوو (به‌ڵکو سته‌مکار بوو خۆی به‌خوا ده‌دایه قه‌ڵه‌م)!...