(5) جا ئه‌وانه نه خۆیان و نه باو‌و باپیرانیان له ڕووی زانست و زانیاری و تێگه‌یشتنه‌وه ئه‌و گوفتاره ناقۆڵایه ناڵێن، ئه‌و بوختانه‌یان قسه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌و ناڕێکه که له ده‌میان ده‌رده‌چێت، ئه‌وانه جگه له درۆ‌و گوفتاری نابه‌جێ هیچی تر ناڵێن.
(6) جا تۆ له‌وانه‌یه له خه‌م و په‌ژاره‌دا له سه‌ره‌نجامی ڕه‌شی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕ به‌م قورئان و فه‌رمووده‌یه ناهێنن خۆت له‌ناو به‌ریت و له داخ و خه‌فه‌تدا بمریت.
(7) بێگومان ئێمه هه‌رچی له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا هه‌یه کردوومانه به‌هۆی ڕازاندنه‌وه‌ی، تا تاقیان بکه‌ینه‌وه کامیان کار‌و کرده‌وه‌ی چاکترو ڕێك و پێك تر ئه‌نجام ده‌دات (نازو نیعمه‌ته‌کان بۆ چاکه به‌کار ده‌هێنێت).
(8) بێگومان ئێمه سه‌رئه‌نجام هه‌رچی له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌دا هه‌یه ته‌ختی ده‌که‌ین و ده‌یکه‌ینه گۆڕه‌پانێکی وشك و برنگ و ساف.
(9) (به‌ڵگه‌یه‌کی تر له‌سه‌ر زیندوو بوونه‌وه ئه‌وه‌یه که خوای گه‌وره ده‌پرسێت) ئایا وا دانانێییت که به‌ڕاستی یارانی ئه‌شکه‌وت و تابلۆ (که ناویانی له‌سه‌ر نووسراوه) له نیشانه‌و به‌ڵگه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانی ئێمه‌ن؟! (له سه‌رده‌می پاشایه‌کی زۆرداری خوانه‌ناسدا چه‌ند لاوێکی ئیماندار هه‌ست ده‌که‌ن که ئیمان و ژیانیان له مه‌ترسیدایه بۆیه ڕوو ده‌که‌نه ئه‌شکه‌وتێك، له‌وێدا ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژ خوای گه‌وره خه‌ویان لێ ده‌خات)...
(10) کاتێك لاوه‌کان په‌نایان برده به‌ر ئه‌شکه‌وته‌که‌و نزایان کرد، جا وتیان: په‌روه‌ردگارا له‌لایه‌ن خۆته‌وه ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تایبه‌تیمان پێ ببه‌خشه و له سۆزی خۆت به‌هره‌وه‌رمان بکه‌و ڕێگه‌ی ڕزگاری و سه‌رفرازیمان بۆ بسازێنه له‌م کاره‌ماندا.
(11) ئینجا (ئێمه‌ش نزامان گیراکردن) په‌رده‌مان هێنا به‌سه‌ر گوێیاندا، (تا به‌ئارامی) چه‌نده‌ها ساڵ له ئه‌شکه‌وته‌که‌دا بۆ خۆیان (به خه‌وتوویی) بمێننه‌وه.
(12) پاشان (دوای ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژ) له خه‌و خه‌به‌رمان کردنه‌وه‌و له نوستن هه‌ستان، تا بزانین کام ده‌سته‌یه‌یان ده‌زانن که چه‌نده خه‌ویان لێکه‌وتووه (ئه‌وانه‌یان که ده‌ڵێن ڕۆژێك یان که‌متر، یان ئه‌وانه‌یان که ده‌ڵێن مه‌گه‌ر هه‌ر خوا بزانێت چه‌نده خه‌وتووین).
(13) ئێمه به‌ڕاستی و دروستی هه‌واڵی به‌سه‌رهاتی ئه‌و لاوانه‌ت بۆ ده‌گێڕینه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌وانه لاوانێك بوون باوه‌ڕی دامه‌زراویان هێنابوو به په‌روه‌ردگاریان، ئێمه‌ش زیاتر له نووری ئیمان و هیدایه‌ت به‌هره‌وه‌رمان کردن.
(14) ئێمه‌ش دڵه‌کانیانمان دامه‌زراو کرد‌و ترسمان تێدا نه‌هێشت (بڕیاریاندا کۆمه‌ڵگه‌ی نه‌فامی بهجێبهێڵن) کاتێك هه‌ستان و وتیان: په‌روه‌ردگاری ئێمه په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه، هه‌رگیز هاناو هاوار بۆ هیچ خوایه‌کی تر نابه‌ین جگه له‌و، ئه‌گه‌ر له‌و ڕاستی یه لابده‌ین، سوێند به خوا ئه‌وه بێگومان ئێمه له‌و کاته‌دا قسه‌ی نابه‌جێ و نادروستمان کردووه.
(15) ئا ئه‌وانه قه‌ومه‌که‌ی خۆمانن (له ڕێبازی ڕاست لایانداوه له‌جیاتی خواناسی) شتی تریان کردووه به خوای خۆیان، ده‌با به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکراش بهێنن له‌سه‌ریان، جا کێ سته‌مکارتره له‌وه‌ی که درۆ بۆ خوا هه‌ڵده‌به‌ستێت؟!