(35) ڕۆژێك چوو بۆ سه‌ردانی یه‌کێك له باخه‌کانی (له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌که‌یدا) له‌کاتێکدا که سته‌مکار بوو له خۆی (به‌هۆی له خۆبایی بوونیه‌وه)، بۆیه له‌به‌رخۆیه‌وه وتی: گومان نابه‌م که ئه‌م باخ و باخاته هه‌رگیز له‌ناو بچێت...
(36) واشنازانم قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت، سوێند به خوا ئه‌گه‌ر بمگێڕنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارم دوای مردنم، ئه‌وه دڵنیام که‌لای ئه‌ویش جێگه‌و ڕێگه‌و چه‌نده‌ها باخی ڕازاوه‌ی له‌مه باشترم بۆ ئاماده کراوه.
(37) هاوه‌ڵه ئیمانداره‌که‌ی له‌کاتێکدا که گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا ده‌کرد پێی وت: ئایا باوه‌ڕت نه‌ماوه به‌و زاته‌ی که سه‌ره‌تا تۆی له خاك دروست کردووه؟! له‌وه‌ودوا نوفته‌یه‌ك بوویت، پاشان کردیتی به پیاو؟!
(38) به‌ڵام من ده‌ڵێم که: _الله_ (به‌دیهێنه‌ری هه‌موو بوونه‌وه‌ر)، هه‌ر ئه‌و په‌روه‌ردگارمه، هیچ جۆره هاوه‌ڵ و شه‌ریکێك بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌م بڕیار ناده‌م.
(39) ده‌بوا کاتێك چوویته ناو باخه‌که‌ته‌وه، بتوتایه: ما شا‌ء الله، هه‌رچی خوا ویستی له‌سه‌ر بێت هه‌ر ئه‌وه پێش دێت ئه‌م هه‌موو نازو نیعمه‌ته به‌خششی خوایه‌و به‌هه‌رکه‌س بیه‌وێت ده‌یبه‌خشێت، هیچ هێزو توانایه‌ك بۆ هیچ که‌س نی یه ته‌نها به‌هۆی خواوه نه‌بێت، ئه‌گه‌ر تۆ من ده‌بینیت ماڵ و سامان و نه‌وه‌م له تۆ که‌متره...
(40) ئه‌وه نزیکه و ئومێده‌وارم په‌روه‌ردگارم له‌و باخه‌ی تۆ چاکترم پێ ببه‌خشێت (له دنیادا یان له قیامه‌تدا) به‌ڵایه‌کیش له ئاسمانه‌وه بۆ باخه‌که‌ت بنێرێت و، بیکاته زه‌ویه‌کی ڕووت و خلیسك و وشك...
(41) یاخود (دوور نیه) ئاوی باخه‌که ڕۆبچێت و هه‌رگیز نه‌توانیت به‌ده‌ستی بهێنیت.
(42) (سه‌رئه‌نجام پێشبینی هاوه‌ڵی خواناسی هاته‌دی) سه‌روه‌ت و سامانی به‌با دراو له‌ناو برا، ئینجا (به‌ده‌م ئاخ و داخ و هه‌ناسه‌ی سارده‌وه)، ده‌ستی ده‌دا به‌یه‌کداو له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سره‌فه‌ی که‌تێدا کردبوو، له‌کاتێکدا باخه‌که به‌سه‌ریه‌کدا ته‌پی بوو، له جێی خۆیدا کاول بوو، ئه‌وسا ده‌یوت: خۆزگه من هیچ جۆره هاوه‌ڵێکم بۆ خوا بڕیار نه‌دایه (باوه‌ڕی دامه‌زراوم ته‌نها به‌و هه‌بوایه).
(43) ئیتر هیچ ده‌سته‌و تاقمێك نه‌بوو جگه له خوا فریای بکه‌وێت و لهخهشمی خوا ده‌ربازی بکات، سه‌رکه‌وتووش نه‌بوو.
(44) ئا له‌و کاتانه‌داو له‌و جۆره حاڵانه‌دا یارمه‌تی و کۆمه‌ك ته‌نها له خوا، په‌روه‌ردگاری حه‌ق و ڕاست و دروست وه‌رده‌گیرێت، هه‌ر خۆی چاکترین پاداشتی ئاماده کردووه، چاکترین سه‌رئه‌نجامیش چاوه‌ڕێی به‌خته‌وه‌رانه.
(45) (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) نموونه‌یان بۆ بهێنه‌ره‌وه که ژیانی دنیا وه‌ك ئه‌و ئاوی بارانه وایه که له ئاسمانه‌وه ده‌یبارێنین و ڕووه‌کی زه‌وی به‌هۆیه‌وه به‌یه‌کدا دێن، له دوای ماوه‌یه‌کی که‌م (هه‌موو ئه‌و ڕووه‌ك و گژو گیایه) ده‌بێته پووش و په‌ڵاشێکی ورد‌و خاش، ڕه‌شه‌با به‌م لاو لادا بڵاوی ده‌کاته‌وه، خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.