(16) (هه‌ندێکیان وتیان) جا ئێسته که ئێوه بڕیارتانداوه خۆتان دووره په‌رێزبگرن له‌م خه‌ڵکه‌و له‌وشتانه که له جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن، ته‌نها خواپه‌رستی بکه‌ن، ده په‌نا به‌رنه ئه‌شکه‌وته‌که، ئه‌و کاته په‌روه‌ردگارتان ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆیتان به‌سه‌ردا په‌خش ده‌کاته‌وه‌و هۆکاری حه‌وانه‌وه‌تان بۆ دابین ده‌کات.
(17) کاتێکیش که خۆر هه‌ڵدێت، تیشکه‌که‌ی ده‌بینیت له لای ڕاستی ئه‌شکه‌وته‌که‌وه ده‌دات و تێپه‌ڕ ده‌بێت، کاتێکیش که ئاوا ده‌بێت له لای چه‌پی ده‌دات و تیشکه‌که‌یان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، له‌و کاته‌دا ئه‌و لاوانه له‌ناو بۆشایی فراوانی ئه‌شکه‌وته‌که‌دا ڕاکشاون، ئه‌وه هه‌مووی به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌که له به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانی خوا، ئه‌وه‌ی خوا هیدایه‌تی بدات هه‌ر ئه‌و هیدایه‌ت دراوه‌و ڕێنموویی وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌ش خوا گومڕای بکات، ئه‌وه هه‌رگیز که‌سێکت ده‌ست ناکه‌وێت که پشتیوانی بکات و ڕێنموویی بکات.
(18) (پاشان دیمه‌نیان ده‌هێنێته به‌رچاوو ده‌فه‌رموێت): واده‌زانیت به‌خه‌به‌رن له‌کاتێکدا به‌خه‌وتویی ڕاکشاون، ئێمه ئه‌م دیوو ئه‌و دیویان پێده‌که‌ین و به‌لای ڕاست و چه‌پیاندا هه‌ڵیان ده‌گێڕینه‌وه (بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وی جه‌سته‌یان نه‌خوات و هه‌وای پاك لێیان بدات)، سه‌گه‌که‌شیان چه‌مۆڵه‌ی داداوه له‌به‌رده‌م که‌له‌به‌ری ئه‌شکه‌وته‌که‌دا، ئه‌گه‌ر تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) سه‌رێکت بکێشایه بۆ سه‌ر دیمه‌نیان، ئه‌وه به په‌له هه‌ڵده‌هاتیت و ترسێکی زۆر له دیمه‌نیان ده‌چووه دڵته‌وه.
(19) هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش که به‌ده‌سه‌ڵاتی خۆمان خه‌ومان لێخستن، خه‌به‌رمان کردنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی (له ماوه‌ی خه‌وتنه‌که‌یان) له‌یه‌کتر بپرسن، یه‌کێکیان وتی: باشه ئه‌وه ئێوه واده‌زانن چه‌نده خه‌وتوون، هه‌ندێکیان وتیان: ڕۆژێك یان که‌متر له ڕۆژێك خه‌وتووین، هه‌ندێکی تریان وتیان: مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارتان خۆی بزانێت چه‌نده خه‌وتوون، دیاره هه‌ستیان به‌برسێتی کردووه، بۆیه لاوێکیان پێشنیاری کرد‌و وتی: ده یه‌کێکتان بنێرن با ئه‌م پاره زیوه‌تان ببات بۆ شار، جا سه‌رنج بدات، بزانێت کێ خۆراکی خاوێن تری هه‌یه، با له‌و خۆراکه‌تان بۆ بکڕێت و بۆتان بهێنێت، با وریا‌و نه‌رم و نیان و له‌سه‌ر خۆش بێت، با که‌سیش ئاگادار نه‌کات به کار‌و بارتان.
(20) چونکه به‌ڕاستی ئه‌و بت په‌رستانه ئه‌گه‌ر پێتان بزانن، ئه‌وه به‌رد بارانتان ده‌که‌ن، یان ده‌تانگێڕنه‌وه بۆ ناو ئایینی خۆیان، ئه‌و کاته ئیتر هه‌رگیز سه‌رفراز نابن.