(46) ماڵ و سامان و وه‌چه، زینه‌ت و جوانین بۆ ژیانی دنیا، به‌ڵام دڵنیابن کرده‌وه چاکه‌کان که به‌رهه‌میان ده‌مێنێته‌وه پاداشتیان چاکتره لای په‌روه‌ردگارت و ئومێد‌و هیوای چاکتریشی لێ ده‌کرێت بۆ خاوه‌نه‌کانیان.
(47) ڕۆژێك دێت که کێوه‌کان له جێگه‌ی خۆیان هه‌ڵده‌که‌نین و گۆشه‌و که‌ناری زه‌وی به‌زه‌قی ده‌بینیت، له‌کاتێکدا هه‌موو خه‌ڵکیشمان کۆ کردۆته‌وه‌و که‌سیشمان لێ به‌جێ نه‌هێشتوون.
(48) ئه‌و ڕۆژه سه‌رجه‌م نه‌وه‌ی ئاده‌م، ڕیز کراون له‌به‌رده‌م په‌روه‌ردگارا، خوای گه‌وره ڕوو به‌کافران ده‌فه‌رموێت: سوێند بێت واهاتنه‌وه بۆ لامان هه‌ر وه‌ك له سه‌ره‌تادا دروستمان کردوون (به‌ڕووتی بێ ماڵ و سامان و... هتد) له‌حاڵێکدا که ئێوه گومانتان وابوو، واشتان ده‌وت که هه‌رگیز کاتێکمان دیاری نه‌کردووه بۆ لێپرسینه‌وه‌تان.
(49) نامه‌ی کرده‌وه‌ی هه‌ر که‌س داده‌نرێت، (ئیمانداران دڵخۆشن) به‌ڵام تاوانباران ده‌بینیت دڵه له‌رزێ و دڵه ڕاوکێیانه له کار‌و کرده‌وه‌ی ناپه‌سه‌ندی تۆمار کراویان، بۆیه ده‌ڵێن: هاوار له ئێمه ئه‌م نامه‌و دۆسیه‌یه چیه؟! هیچ گوناهێکی ورد‌و درشت به‌جێ ناهێڵێت به‌ڵکو هه‌مووی تۆمار کردوه، ئه‌و خه‌ڵکه هه‌رچیان کردووه (به‌ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه) ئاماده‌یه، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ سته‌م له هیچ که‌س ناکات.
(50) ئێمه کاتێك به فریشته‌کانمان وت سوژده‌به‌رن بۆ ئاده‌م، هه‌ر هه‌موو سوژده‌یان برد جگه له ئیبلیس که له ده‌سته‌ی په‌ریه‌کان بوو به‌هۆی ئه‌وه‌وه له فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری یاخی بوو، ئایا ڕه‌وایه که ئه‌وو نه‌وه‌که‌ی بکه‌نه پاڵپشت و یارو یاوه‌ری خۆتان له جیاتی من، له‌حاڵێکدا ئه‌وان دوژمنی هه‌میشه‌یی ئێوه‌ن، ئای که چه‌نده کارێکی خراپ و ناڕه‌وایه بۆ سته‌مکاران که له جیاتی خوا دوژمنێکی وه‌ك شه‌یتانیان داناوه‌و گوێڕایه‌ڵی ده‌که‌ن.
(51) وه‌نه‌بێت من له‌کاتی دروستکردنی ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا ئه‌وانم ئاماده کردبێت، بگره هه‌تا له دروست بوونی خۆشیان ئاگادارنین، به‌ڕاستی من هه‌رگیز ئه‌وانه‌ی خه‌ڵك گومڕا ده‌که‌ن نه‌مکردووه به‌یارمه‌تیده‌ری خۆم و پشتم پێ نه‌به‌ستوون.
(52) ڕۆژێك دێت که خوا له هاوه‌ڵگه‌ران ده‌پرسێت و پێیان ده‌ڵێت: کوا ئه‌و شه‌ریك و هاوه‌ڵانه‌ی که بۆ منتان بڕیار ده‌دا، جا بانگیان لێ ده‌که‌ن و هاواریان لێده‌که‌ن، (به‌ڵام بێ سووده) هه‌ر وه‌ڵامیشیان ناده‌نه‌وه، ئیتر بۆ هه‌میشه سزای سه‌خت ده‌خه‌ینه نێوانیانه‌وه.
(53) (ئا له‌و گیر خواردنه‌دا) تاوانباران دۆزه‌خ ده‌بینن و دڵنیان بێگومان ده‌چنه ناوی و تێکه‌ڵی ده‌بن، هیچ په‌ناگاو که‌لێنێکیش نیه که لێی ده‌ربازبن.