المؤمنون   سورة  : Al-Muminoon


سورة Sura   المؤمنون   Al-Muminoon
المؤمنون Al-Muminoon
قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ (1) الَّذِينَ هُمْ فِي صَلَاتِهِمْ خَاشِعُونَ (2) وَالَّذِينَ هُمْ عَنِ اللَّغْوِ مُعْرِضُونَ (3) وَالَّذِينَ هُمْ لِلزَّكَاةِ فَاعِلُونَ (4) وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ (5) إِلَّا عَلَىٰ أَزْوَاجِهِمْ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ (6) فَمَنِ ابْتَغَىٰ وَرَاءَ ذَٰلِكَ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْعَادُونَ (7) وَالَّذِينَ هُمْ لِأَمَانَاتِهِمْ وَعَهْدِهِمْ رَاعُونَ (8) وَالَّذِينَ هُمْ عَلَىٰ صَلَوَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ (9) أُولَٰئِكَ هُمُ الْوَارِثُونَ (10) الَّذِينَ يَرِثُونَ الْفِرْدَوْسَ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (11) وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ مِن سُلَالَةٍ مِّن طِينٍ (12) ثُمَّ جَعَلْنَاهُ نُطْفَةً فِي قَرَارٍ مَّكِينٍ (13) ثُمَّ خَلَقْنَا النُّطْفَةَ عَلَقَةً فَخَلَقْنَا الْعَلَقَةَ مُضْغَةً فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَامًا فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْمًا ثُمَّ أَنشَأْنَاهُ خَلْقًا آخَرَ ۚ فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ (14) ثُمَّ إِنَّكُم بَعْدَ ذَٰلِكَ لَمَيِّتُونَ (15) ثُمَّ إِنَّكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ تُبْعَثُونَ (16) وَلَقَدْ خَلَقْنَا فَوْقَكُمْ سَبْعَ طَرَائِقَ وَمَا كُنَّا عَنِ الْخَلْقِ غَافِلِينَ (17)
الصفحة Page 342
المؤمنون Al-Muminoon
(1) به ڕاستى ئه‌و بڕوادارانه سه‌رکه‌وتوو سه‌رفراز بوون...
(2) ئه‌وانه‌ش ئه‌وانه‌ن که له نوێژه‌کانیاندا ملکه‌چ و دڵ ئارام و دڵ دامه‌زراون و دڵیان لاى خوایه‌...
(3) ئه‌وانه‌ش که له گوفتارى بێ سوودو کردارى نابه‌جێ و بێ هووده دووره په‌رێزن...
(4) هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که زه‌کاتى ماڵیان ده‌رده‌که‌ن...
(5) ئه‌وانه‌ش که پارێزه‌رى داوێنى خۆیانن...
(6) جگه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ران و که‌نیزه‌که‌کانیاندا نه‌بێت، که ئه‌وه جێگه‌ى لۆمه‌و سه‌ر زه‌نشت نیه‌، (له بارودۆخى نائاسایدا به‌هۆى جه‌نگه‌وه ئافره‌تانى موسڵمان ده‌که‌ونه ده‌ست دوژمنان و ده‌ستدرێژى بێ سنوور ده‌کرێته سه‌ریان، دوور نیه ئافره‌تانى دوژمن نه‌که‌وێته ده‌ست ئیمانداران، ئه‌و کاته ته‌نها یه‌ك که‌س ده‌بێته هاوسه‌رىو، به ڕێزه‌وه ڕه‌فتارى له‌گه‌ڵ ده‌کات).
(7) جا ئه‌وه‌ى جگه له‌و سنووره دیارى کراوه‌، ڕێگه‌و ڕێبازى تر بگرێته‌به‌ر، ئه‌و جۆره که‌سانه به یاخى و له سنوور ده‌رچوو ده‌ژمێردرێن.
(8) هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى که چاودێرى ئه‌مانه‌ت و په‌یمانه‌کانیان ده‌که‌ن (خیانه‌ت و فێڵ ناکه‌ن).
(9) ئه‌وانه‌ش که پابه‌ندى نوێژه‌کانن و له کاتى خۆیدا به ڕێکو پێکى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن و ده‌یپارێزن.
(10) ئا ئه‌وانه میراتگران و خاوه‌نانى به‌هه‌شتن.
(11) ئه‌وانه ده‌بنه خاوه‌نى به‌هه‌شتى فیرده‌وس (که به‌رزترین و به نرخترین به‌هه‌شته‌) و بۆ هه‌میشه ژیانى نه‌بڕاوه‌ى تیادا ده‌به‌نه سه‌ر (له‌و په‌ڕى لاوێتى و ته‌ندروستى ئاسووده‌ییدا).
(12) سوێند به خوا به ڕاستى ئێمه ئاده‌میزادمان له ئاوێته‌یه‌کى پێکهاتوو له قوڕ به‌دیهێناوه‌.
(13) له‌وه‌و دوا له جێگه‌یه‌کى پارێزراوو له باردا (که منداڵانى دایکه‌) له شێوه‌ى نوتفه‌یه‌کى زۆر بچووکدا دامان مه‌زراندووه‌.
(14) له‌وه‌و دوا نوتفه‌که‌مان کردووه به خۆ هه‌ڵواسه‌رێك (سه‌ره مێکوته‌یه‌ك) پاشان خۆهه‌ڵواسه‌ره‌که‌مان کردووه به گۆشتپاره‌یه‌ك، ئینجا (شێوازى) گۆشتپاره‌که‌مان به په‌یکه‌رى ئێسك گۆڕیوه‌و به گۆشت په‌یکه‌رى ئێسکه‌که‌مان داپۆشیوه‌، ئه‌وساله شێوه‌یه‌کى تردا ده‌رمان هێناوه (که شێوه‌ى ئاده‌میزادێکى ڕێکو پێکه و ڕۆحى پێ به‌خشراوه‌)، به ڕاستى خواى مه‌زن به‌رزو پیرۆزو موباره‌که‌و چاکترین به‌دیهێنه‌رو چاکترین دروستکاره‌.
(15) بێگومان سه‌ره‌نجام ئێوه هه‌ر ده‌بێت بمرن (له توێى خاکدا ده‌بێت مه‌نزڵ بگرن).
(16) پاشان ده‌بێت له ڕۆژى قیامه‌تدا زیندوو بکرێنه‌وه (بۆ پاداشت و لێپرسینه‌وه‌).
(17) سوێند به خوا به ڕاستى ئێمه له ڕاسه‌رتانه‌وه حه‌وت چین ئاسمانمان دروستکردووه‌و ئێمه هه‌رگیز له دروست کراوان غافڵ و بێ ئاگا نین (هیچ شتێکمان لێ بزر نابێت و هیچ شتێك پشتگوێ ناخه‌ین).
 


اتصل بنا | الملكية الفكرية DCMA | سياسة الخصوصية | Privacy Policy | قيوم المستخدم

آيــــات - القرآن الكريم


© 2022