(43) هه‌ر میلله‌تێك کاتێك بڕیاری له‌ناو بردنی ده‌درێت، ئه‌و بڕیاره نه پێش ده‌که‌وێت نه دوا ده‌خرێت به‌ڵکو له کات و ساتی خۆیدا ڕووده‌دات.
(44) پاشان پێغه‌مبه‌رانی خۆمانمان یه‌ك به دوای یه‌ك ڕه‌وانه کرد، هه‌ر ئوممه‌تێك کاتێك پێغه‌مبه‌ری له خۆی بۆ ڕه‌وانه ده‌کرا (زۆر به‌یان به‌رنامه‌که‌یان) به درۆ ده‌زانی. ئێمه‌ش ئه‌و میلله‌ته‌مان به شوێن یه‌کدا (له ناو برد) و کردمانن به باس و خواسی ناو خه‌ڵکی و (په‌ندو عیبره‌ت)، ده‌با ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕ ناهێنن له‌وه‌و لاترچن.
(45) پاشان موسا‌و هاروونی برایمان ڕه‌وانه کرد هاوڕێ له‌گه‌ڵ نیشانه‌و به‌ڵگه‌و موعجیزه‌کانماندا و به‌ڵگه‌ی به‌هێزمان پێبه‌خشین (له‌سه‌ر ڕاستی په‌یامه‌که‌یان)...
(46) بۆ سه‌ر فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌که‌ی، که‌چی خۆیان به‌گه‌وره زانی و قه‌ومێکی لووت به‌رز بوون
(47) (فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌که‌ی) وتیان: ئایا ڕه‌وایه ئێمه باوه‌ڕ به دوو به‌شه‌ری وه‌ك خۆمان بکه‌ین، له کاتێکدا که قه‌ومه‌که‌یان ئێمه ده‌په‌رستن و (خزمه‌تکاری ئێمه‌ن).
(48) )دوای چه‌نده‌ها ساڵ له هه‌وڵ و کۆششی ئه‌و دوو پێغه‌مبه‌ره) هه‌ر باوه‌ڕیان پێنه‌کردن و به درۆیان زانین، بۆیه چونه ڕیزی تیاچووه‌کانه‌وه.
(49) سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه ته‌وراتمان به‌خشی به‌موسا بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ومه‌که‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت بگرنه‌به‌ر.
(50) هه‌روه‌ها کوڕه‌که‌ی مه‌ریه‌م و دایکیمان کرده به‌ڵگه‌و نیشانه (له‌سه‌ر توانایی خۆمان) و ئێمه هه‌ردووکیانمان حه‌وانه‌وه له شوێنێکی بڵندو خۆش و سازگارو ئاوداردا.
(51) ئینجا وتمان: ئه‌ی گرۆی پێغه‌مبه‌ران، بخۆن له ڕزق و ڕۆزیه چاك و پاکه‌کان، کار‌و کرده‌وه‌ی چاکیش ئه‌نجام بده‌ن، به ڕاستی من زانام به هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
(52) هه‌ر ئه‌مه‌شه دین و ئاین و به‌رنامه‌ی تاکو ته‌نهای ئێوه، (به‌رنامه‌ی یه‌کخواناسی)و من په‌روه‌ردگارتانم، پارێزکاربن و خۆتان له نافه‌رمانی من بپارێزن.
(53) به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی بیر‌و بۆچوونی خۆیان به‌ش به‌ش و پارچه پارچه کرد (له به‌رنامه‌ی یه‌کخواناسی لایاندا)، هه‌موو ده‌سته‌و تاقمێك به‌و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌ی هه‌یانه دڵخۆشن.
(54) جا وازیان لێ بهێنه با تا ماوه‌یه‌ك له گومڕایی و سه‌ر لێ شێواویی و سه‌رگه‌ردانی خۆیاندا گیر بخۆن.
(55) ئایا ئه‌وانه وا ده‌زانن که ئه‌و ماڵ و سامان و نه‌وه‌یه‌ی پێیان ده‌به‌خشین؟! (هۆی ئه‌وه‌یه خۆشمان ده‌وێن)!!
(56) نه‌خێر، وانی یه، مه‌به‌ستمانه به‌په‌له له نازو نیعمه‌ت به‌هره‌وه‌ریان بکه‌ین؟ به‌ڵکو ئه‌وانه هه‌ستی پێ ناکه‌ن.
(57) به ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ترسی په‌روه‌ردگاریان له دڵدایه‌و ده‌ترسن لێیان بڕه‌نجێت...
(58) ئه‌وانه‌ش بڕوا به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان ده‌هێنن...
(59) ئه‌وانه‌ش که هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش و شه‌ریك بۆ په‌روه‌ردگاریان بڕیار ناده‌ن...