(60) ئه‌وانه‌ش که ده‌به‌خشن له زه‌کات و خێر دڵیان ده‌ترسێت، نه‌وه‌کو لێیان وه‌رنه‌گیرێت، چونکه ئه‌وانه بێگومانن که بۆ لای په‌روه‌ردگاریان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
(61) ئا ئه‌وانه به په‌له‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو چاکه‌یه‌ك و پێشبڕکێش ده‌که‌ن له چاکه‌دا.
(62) ئێمه هیچ ئه‌رکێك ناده‌ین به‌سه‌ر هیچ که‌سێکدا مه‌گه‌ر له چوار چێوه‌ی توانای خۆیدا، جا ئێمه دۆسیه‌ی تایبه‌تی هه‌موو که‌سێکمان لایه که حه‌ق گۆیه (گوفتارو کرداره‌کانی تێدا تۆمار کراوه، له‌به‌ر ئه‌وه) ئه‌وانه هیچ جۆره سته‌مێکیان لێ ناکرێت.
(63) به‌ڵام خوا نه‌ناسان له‌م نه‌خشه‌و به‌رنامه‌و چاکه‌خوازیانه سه‌ریان ده‌رناچێت و تێی ناگه‌ن، کار‌و کرده‌وه‌ی تریشیان هه‌یه (جیایه له کرده‌ی ئیمانداران) به‌رده‌وام ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
(64) هه‌تا ئه‌و کاته‌ی به‌ڵا به‌سه‌ر خۆشگوزه‌ران و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانیاندا ده‌هێنن، ده‌ستبه‌جێ ئیتر ئاهو ناڵه‌و گریه‌و زاریان لێ به‌رز ده‌بێته‌وه.
(65) (له قیامه‌تیشدا پێیان ده‌وترێت) ئه‌مڕۆ ئیتر ئێوه چرکه‌تان لێوه نه‌یه‌ت و هاوار نه‌که‌ن، چونکه بێگومان ئێوه له لایه‌ن ئێمه‌وه هیچ جۆره پشتگیریه‌کتان لێ ناکرێت.
(66) جا ئێوه کاتی خۆی ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌تان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرایه‌وه که چی پشتان تێده‌کردو به‌ره‌و دوا ده‌گه‌ڕانه‌وه‌و خۆتان لێ ده‌شارده‌وه و دژایه‌تیتان ده‌کرد.
(67) له کاتێکدا خۆتان به گه‌وره ده‌زانی له ئاستیدا شه‌و گاریشتان به باس و خواس و گاڵته پێکردنی ئایه‌ته‌کانی ئێمه ده‌برده سه‌ر.
(68) ئایا (بێ باوه‌ڕان) ئه‌م گوفتاره‌یان لێك نه‌داوه‌ته‌وه، یاخود واده‌زانن ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی که بۆ ئه‌وان ڕه‌وانه کراوه بۆ باو‌و باپیرانی دێرینیان ڕه‌وانه نه‌کراوه؟!
(69) یان ئه‌وه‌یه پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان نه‌ناسیووه‌و ئه‌وه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی بڕوا به په‌یامه‌که‌ی نه‌که‌ن و دژی بوه‌ستن!!
(70) یاخود (بێ شه‌رمانه) ده‌ڵێن: شێتی سه‌ری لێداوه، نه‌خێر، وانی یه، به‌ڵکو ڕاستی و حه‌قی بۆ هێناون، به‌ڵام زۆربه‌یان ڕقیان له ڕاستی یه‌و حه‌ز له حه‌ق ناکه‌ن و پێی سه‌غڵه‌تن.
(71) ئه‌گه‌ر حه‌ق و ڕاستی شوێنی ئاره‌زووی ئه‌وان بکه‌وێت، ئه‌وه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی تیایاندایه ده‌شێواو تیا ده‌چوو سه‌ر گه‌ردان ده‌بوو، نه‌خێر (حه‌ق وایه ڕقیان لێی نه‌بێت)، چونکه ئێمه قورئانێکمان بۆ هێناون (که یادی هه‌موو چاکه‌یه‌کیان بخاته‌وه، که‌چی ئه‌وان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و یادخه‌ره‌وانه‌دا سه‌رکه‌ش و یاخین و پشتی تێده‌که‌ن.
(72) ئاخۆ داوای خه‌رجی و پاره له‌وانه ده‌که‌یت (له به‌رامبه‌ر هیدایه‌تیانه‌وه تا لایان سه‌نگین بێت؟ بۆیه باوه‌ڕ ناهێنن؟) خۆ به‌خششی په‌روه‌ردگارت به‌سوودترو چاکتره، ئه‌و زاته چاکترین زاتێکه بۆ به‌خشینی ڕزق و ڕۆزی.
(73) بێگومان تۆ بانگیان ده‌که‌یت بۆ ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروست.
(74) به ڕاستی ئه‌وانه‌ی بڕوا ناهێنن به قیامه‌ت وێڵ و لاده‌رن له ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست.