(75) خۆ ئه‌گه‌ر به‌زه‌ییمان پیایاندا بێته‌وه‌و ڕه‌حمیان پێ بکه‌ین و ناخۆشی و سه‌غڵه‌تیان له‌سه‌ر لا به‌رین، ئه‌وه له سته‌م و سه‌رکه‌شیاندا ڕۆده‌چن و سه‌رگه‌ردان ده‌بن.
(76) سوێند به خوا به ڕاستی ئێمه تووشی سزا‌و ئازاری (جۆراو جۆرمان) کردن، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه ملکه‌چ بوون بۆ په‌روه‌ردگاریان و نه لێی ده‌پاڕێنه‌وه.
(77) هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌روازه‌ی سزایه‌کی سه‌ختیان لێ ده‌که‌ینه‌وه، ئیتر ده‌ستبه‌جێ له‌ناویدا سه‌رگه‌ردان و سه‌ر لێشێواو نا‌ئومێد ده‌بن.
(78) هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که (ده‌زگای) بیستن و بینین و لێکدانه‌وه‌ی پێ به‌خشیوون، که‌چی زۆر که‌متان سوپاسگوزارن.
(79) ئه‌و زاته‌یه له زه‌ویدا به‌رپای کردوون و بڵاوی کردوونه‌ته‌وه، سه‌ره‌نجام (له ڕۆژی قیامه‌تدا) هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش کۆ ده‌کرێنه‌وه.
(80) ئه‌و زاته‌شه که ژیان ده‌به‌خشێت و مردن پێش ده‌هێنێت، گۆڕینی شه‌وو ڕۆژیش هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه (له ڕووی تاریکی و ڕووناکی، کورتی و درێژی و... هتد)، جا ئایا ئێوه عه‌قڵ به‌کار ناهێنن؟ ژیریتان ناخهنهکار؟
(81) له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه‌دا ئه‌وانه هه‌ر وه‌کو خه‌ڵکی پێشین قسه کۆنه‌کان ده‌ڵێنه‌وه‌و..
(82) ده‌ڵێن: باشه، ئه‌گه‌ر مردین و بووینه خاك و خۆڵ و ئێسك ئایا ئێمه دووباره زیندوو ده‌کرێینه‌وه؟!
(83) به ڕاستی ئێمه و باو‌و باپیرانمان له‌م جۆره به‌ڵێنانه‌مان پێشتر پێ‌درابوو، ئه‌م قسه‌و به‌ڵێنانه داستانی پێشینه‌کانه!!
(84) تۆش پێیان بڵێ: باشه زه‌وی و ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌سه‌ری ده‌ژین کێ خاوه‌نیانه، ئه‌گه‌ر زیره‌ك و هۆشیارن؟ ئه‌گه‌ر شت ده‌زانن؟!
(85) سه‌رئه‌نجام هه‌ر دان به ڕاستیدا ده‌نێن و ده‌ڵێن: هه‌رخوا، خاوه‌نیانه، هه‌ر په‌روه‌ردگار به‌دیهێنه‌ریانه. ئه‌وسا پێیان بڵێ: جا ئه‌وه بۆچی یاداوه‌ری وه‌رناگرن؟
(86) پێیان بڵێ؛ ئه‌ی کێ په‌روه‌ردگاری حه‌وت ئاسمانه‌که‌یه‌و کێ په‌روه‌ردگاری عه‌رش و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی گه‌وره‌و فراوانه؟ (ئاسمانه‌کان و زه‌وی له به‌رامبه‌ر عه‌رشی په‌روه‌ردگاردا، وه‌کو ئه‌ڵقه‌یه‌کی په‌نجه وایه له پاڵ چیایه‌کی گه‌وره‌دا).
(87) سه‌ره‌نجام ده‌ڵێن: هه‌ر خوا په‌روه‌ردگاریانه، ئه‌وسا بڵێ: باشه ئاخر ئێوه لێی ناترسن؟ خۆتان ناپارێزن له خه‌شم و قینی؟ (ئاخر ئێوه له کێ یاخی ده‌بن؟)
(88) (هه‌روه‌ها پێیان) بڵێ: کێ جڵه‌وی هه‌موو شتێکی به‌ده‌سته، له کاتێکدا هه‌ر ئه‌و په‌نا به‌خشه‌و که‌س ناتوانێت له سزای ئه‌و زاته، که‌س په‌نا بدات، ئه‌گه‌ر ئێوه بزانن و شاره‌زابن.
(89) (سه‌ره‌نجام بۆ ئه‌مه‌ش) ده‌ڵێن: هه‌موو ئه‌وانه به ده‌ست خوایه، تۆش بڵێ: که‌واته چۆن جادووتان لێ ده‌کرێت؟ که ئه‌مه ده‌زانن.