(90) نه‌خێر وانیه، به‌ڵکو ئێمه حه‌قیقه‌ت و ڕاستیمان بۆ هێناون، به ڕاستی نه‌فامان هه‌میشه درۆزنن.
(91) هه‌رگیز خوا که‌سی نه‌کردووه به ڕۆڵه‌ی خۆی و هیچ خوایه‌کی له‌گه‌ڵدا نی یه، چونکه ئه‌و کاته هه‌ر خوایه‌ك ده‌چوو به‌لای دروستکراوانی خۆیه‌وه‌و هه‌ندێکی خۆی بڵند ده‌کرد به‌سه‌ر هه‌ندێکی تردا (ئه‌وسا بوونه‌وه‌ر تێکده‌چوو)، پاکی و بێگه‌ردی بۆ زاتی خوایه له به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌وه که (خوا نه‌ناسان) هه‌ڵی ده‌به‌ستن و ده‌یڵێن.
(92) )ئه‌و زاته) زانای نهێنی و شاراوه‌کانه، هه‌روه‌ها زانای دیار‌و ئاشکراکانه، به‌رزی و بڵندی بۆ ئه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌وه که (نه‌فامان) ده‌یکه‌نه شه‌ریك و هاوه‌ڵی.
(93) بڵێ: په‌روه‌ردگارا: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ت نیشاندام که له توێی هه‌ڕه‌شه‌کانتدا پێت ڕاگه‌یاندوون...
(94) ئه‌و کاته په‌روه‌ردگارا مه‌مخه‌ره ڕیزی قه‌ومی سته‌مکاره‌وه.
(95) بێگومان ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی لێمان کردوون پێشی بهێنین و نیشانت بده‌ین.
(96) هه‌وڵ بده به‌چاکترین و جوانترین شێوه پاڵ به هه‌ڵه‌و ناڕێکی ناحه‌زانه‌وه بنێیت و خه‌مت نه‌بێت ئێمه چاك ئاگادارین له گوفتارو قسه‌ی ناڕه‌وایان.
(97) (خۆت بسپێره به‌خواو) بڵێ: په‌روه‌ردگارا من په‌نا ده‌گرم به تۆ له‌هه‌موو خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵ و وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتانه‌کان.
(98) په‌نا ده‌گرم به تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگارم که شه‌یتانه‌کان به‌ده‌ورمدا کۆ ببنه‌وه‌و (سه‌رم لێ بشێوێنن).
(99) (خوا نه‌ناسان به‌رده‌وام له‌سه‌ر ڕێبازی چه‌وتیانن)، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی مردن یه‌خه‌یان ده‌گرێت، ئه‌وسا هه ڕیه‌که‌یان ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا بمگێڕه‌ره‌وه بۆ دنیا...
(100) به‌ڵکو چاکه ئه‌نجام بده‌م و کاری باشه بکه‌م و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که له ده‌ستم چووه له‌مه‌ودوا له‌ده‌ستی نه‌ده‌م، (به‌ڵام تازه کار له کار ترازاوه، شتی وا مه‌حاڵه، بۆیه به توندی پێی ده‌وترێت): نه‌خێر، ئه‌وه قسه‌یه‌که ئه‌و بۆ خۆی ده‌یڵێت، به‌ڵکو ده‌بێت له جیهانی به‌رزه‌خدا، له نێوان مردن و زیندوو بوونه‌وه‌دا تا کاتێك زیندوو ده‌کرێنه‌وه چاوه‌ڕێ بێت.
(101) جا کاتێك فوو ده‌کرێت به _صور_دا ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی خزمایه‌تی له‌و ڕۆژه‌دا نی یه‌و که‌س له که‌س ناپرسێته‌وه.
(102) ئه‌و که‌سه‌ی ته‌رازووی چاکه‌کانی قورس بێت، ئا ئه‌وانه سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوون.
(103) به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی ته‌رازووی چاکه‌کانی سووك بێت، ئه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن خۆیان له ده‌ستداوه‌و خۆیان خهسارو ڕیسوا کردووه، ده‌بێت هه‌ر له ناو دۆزه‌خدا ژیانی نه‌بڕاوه ببه‌نه سه‌ر.
(104) بڵێسه‌ی ئاگر چڕ‌و چاویان ده‌برژێنێت، هه‌موویان لێویان هه‌ڵقرچاوه‌و دانیان ڕیچ ده‌بێته‌وه (دیمه‌نیان سامناکه).