(6) بێگومان ئه‌وه به‌ڵێنی خوا خۆیه‌تی (که ئیمانداران و ڕۆمه‌کان سه‌رده‌خات به‌سه‌ر فارسه‌کاندا)، خوا سه‌رپێچی ناکات له به‌ڵێنه‌که‌ی، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ته‌نها ڕواڵه‌ت له دنیا ده‌زانن (عه‌قڵیان له چاویاندایه)، ئه‌وانه بێ ئاگا‌و بێ خه‌به‌رن له ڕۆژی دوایی و قیامه‌ت...
(7) ئه‌وانه هه‌ر ڕواڵه‌ت له ژیانی دنیا به‌دی ده‌که‌ن، له به‌رامبه‌ر قیامه‌تیشه‌وه بێ ئاگان.
(8) ئایا ئه‌وه له ناخی خۆیاندا بیرێکیان نه‌کردۆته‌وه، که خوا ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه ته‌نها به حه‌ق و سنووردار نه‌بێت دروستی نه‌کردوون؟ له ڕاستیدا زۆربه‌ی خه‌ڵکی بێ باوه‌ڕن به گه‌یشتنه خزمه‌تی په‌روه‌ردگاریان.
(9) ئایا به‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌گه‌ڕاون، تا ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن چیمان به‌سه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی پێش ئه‌ماندا هێناوه، له‌مان زۆر به‌هێزترو به ده‌سه‌ڵات تر بوون، زه‌ویان ژێره‌و ژوور ده‌کرد (واته ده‌یان کێڵا بۆ کشتوکاڵ و کانزایان لێ ده‌رده‌هێنا)و ئاوه‌دانیان کردبۆوه زیاتر له‌مان، پێغه‌مبه‌ره‌کانیشیان کاتی خۆی به‌ڵگه‌ی زۆر‌و ئاشکرایان بۆ هێنان؟ (به‌ڵام بێ سوود بوو، زۆربه‌یان بڕوایان نه‌کرد) جا وه‌نه‌بێت خوا سته‌می لێکردبن، به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌میان له خۆیان ده‌کرد.
(10) پاشان ئه‌و تیاچوونه سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه بوو که تاوان و گوناهیان کرد؛ چونکه ئه‌وانه بڕوایان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا نه‌هێناو گاڵته‌یان پێ ده‌کرد.
(11) هه‌ر خوا خۆی دروستکراوان ده‌هێنێته مه‌یدان و دوایی وه‌ك خۆیان لێده‌کاته‌وه، (سه‌ره‌تا هه‌ر ئه‌و دروستی کردوون و هه‌ر ئه‌ویش دوای مردن دووباره زیندوویان ده‌کاته‌وه)، سه‌رئه‌نجامیش هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته ده‌برێنه‌وه.
(12) ئه‌و ڕۆژه‌ی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت، تاوانباران و تاوانکاران نا‌ئومێد و بێ هیوا ده‌بن (چونکه ده‌زانن چیان چاندووه‌و چیان کێڵاوه و چیان ده‌ست پێشکه‌ری کردوه).
(13) که‌سیان ده‌ست نه‌که‌وت له‌وانه‌ی به شه‌ریك و هاوه‌ڵیان ده‌زانی تا تکایان بۆ بکات و فریایان بکه‌وێت، ئه‌وسا ئیتر به‌ناچاری، بێ باوه‌ڕ ده‌بن به شه‌ریك و هاوه‌ڵ (که له دنیادا پشتیان پێ ده‌به‌ستن و هاناو هاواریان بۆ ده‌بردن).
(14) ئه‌و ڕۆژه‌ی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت، له‌و ڕۆژه‌دا؛ ئه‌و خه‌ڵکه؛ له یه‌ك داده‌بڕێن و ده‌بنه دوو ده‌سته‌وه.
(15) جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، ئه‌وانه له باخچه‌و باخاتی به‌هه‌شتدا ژیانی پڕ له کامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری و ئاسووده‌یی شاد ده‌کرێن.