(42) (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: بگه‌ڕێن به‌سه‌ر زه‌ویدا و ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن و بزانن چۆن بوو سه‌رئه‌نجامی پێشینه‌کان، ئه‌وانه‌ی زۆربه‌یان هاوه‌ڵگرو بت په‌رست بوون.
(43) که‌واته ڕووی خۆت بکه‌ره ئه‌م ئاینه پته‌وو چاك و دامه‌زراوه، پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژێك بێت هیچ که‌س نه‌توانێت جڵه‌وی بگرێت و دژایه‌تی به‌رنامه‌ی خوا بکات، ئه‌و ڕۆژه خه‌ڵکی هه‌موو له یه‌ك جیاده‌بنه‌وه (به‌هه‌شتیان بۆ به‌هه‌شت به ڕێ ده‌کرێن، دۆزه‌خیه‌کانیش بۆ دۆزه‌خ).
(44) ئه‌وه‌ی کافر بێت ئه‌وه کافر بوونه‌که‌ی له‌سه‌ری ده‌که‌وێت، ئه‌وانه‌ش که کار‌و کرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وه ڕێگه بۆ خۆیان خۆش ده‌که‌ن (به‌ره‌و به‌هه‌شت).
(45) تا خوا زۆر به زیاده‌وه پاداشتی ئه‌وانه بداته‌وه که ئیمانیان هێناوه‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، به‌ڕاستی ئه‌و زاته کافرانی خۆش ناوێت.
(46) له به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانی (گه‌وره‌یی په‌روه‌ردگار) ئه‌وه‌یه چه‌نده‌ها جۆر با ده‌نێرێت وه‌ك مژده به‌خشێك (له کاتێکدا که هه‌ڵگری هه‌ورو هه‌ڵمی ئاوه)، تا ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆیتان پێ بچێژێت، تا که‌شتیه‌کان به ده‌ریادا به فه‌رمانی ئه‌و هاتوچۆ بکه‌ن و تا له به‌خششه‌کانی به‌هره‌وه‌ر ببن، بۆ ئه‌وه‌ش سوپاسگوزاری بکه‌ن.
(47) سوێند به‌خوا به‌ڕاستی پێش تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) پێغه‌مبه‌رانێکمان ڕه‌وانه کردووه، بۆ سه‌ر هۆزو گه‌له‌کانیان، به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆریان بۆ هێنان، به‌ڵام زۆریان باوه‌ڕیان نه‌هێنا، بۆیه ئێمه‌ش تۆڵه‌مان سه‌ند له‌وانه‌ی که تاوانیان کرد، ئه‌وسا ئیتر سه‌ر خستنی ئیمانداران به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمان زانی و سه‌رکه‌وتنمان پێ به‌خشین.
(48) خوا ئه‌و زاته‌یه که چه‌نده‌ها جۆر - با - ده‌نێرێت، ئه‌و - با - یه هه‌ور هه‌ڵده‌گرێت و له‌گه‌ڵ خۆیدا ڕاپێچی ده‌کات، جا خوا په‌خشی ده‌کاته‌وه به ئاسماندا به‌هه‌ر شێواز‌و شێوه‌یه‌ك که بیه‌وێت، هه‌وره‌کان پارچه پارچه ده‌کات، ئینجا ده‌بینیت باران له نێوانیاندا ده‌رده‌چێت و داده‌به‌زێته سه‌ر زه‌وی، جا کاتێك بارانه‌که‌ی باراند بۆ هه‌ر تاقمێك له به‌نده‌کانی که بیه‌وێت، ئه‌وانیش یه‌کسه‌ر خۆشحاڵ و دڵخۆش ده‌بن و مژده ده‌ده‌ن به یه‌کتری...
(49) به‌ڕاستی پێش ئه‌وه‌ی دابارێته سه‌ریان، زۆر نائومێد‌و بێ هیوا بوون.
(50) جا ئیتر سه‌رنج بده‌و ته‌ماشای چه‌نده‌ها ئاسه‌واری ڕه‌حمه‌تی خوا بکه، که چۆن زه‌وی زیندوو ده‌کاته‌وه دوای مردنی، بێگومان ئه‌و زاته‌ی که ئه‌و کارانه ئه‌نجام ده‌دات، مردووان زیندوو ده‌کاته‌وه‌و هه‌ر ئه‌و زاته ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه، (مردووانیش وه‌ك ڕوه‌ك له کاتی خۆیدا له زه‌وی ده‌رده‌هێنێته‌وه بۆ لێپرسینه‌وه).