(51) سوێند به خوا خۆ ئه‌گه‌ر ڕه‌شه‌بایه‌کی زه‌ره‌رمه‌ند بنێرن و ببینن کشتوکاڵ و باخه‌کانیانی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕان، ئه‌وه ئه‌وانه ئیتر ده‌ست ده‌که‌ن به ناشوکری و له دین وه‌رده‌گه‌ڕێن.
(52) جا به‌ڕاستی تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم نا‌توانیت ده‌نگی خۆت، واته: بانگه‌وازه‌که‌ت، به مردووه‌کان ڕابگه‌یه‌نیت، هه‌روه‌ها نا‌توانیت که‌ڕو گوێ گرانه‌کانی لێ تێبگه‌یه‌نیت (کافران وه‌ك مردوو، وه‌ك که‌ڕن)، کاتێك ڕوو وه‌رده‌گێڕن و پشت هه‌ڵده‌که‌ن و بایه‌خ به بانگه‌وازه‌که‌ت ناده‌ن.
(53) هه‌روه‌ها نا‌توانیت ڕێنموویی کوێرو نابینایان بکه‌یت (ئه‌وانه‌ی دڵیان داخستووه‌و نایانه‌وێت تێبینی بکه‌ن) تۆ نا‌توانیت له گومڕایی ڕزگاریان بکه‌یت، به‌ڵکو تۆ ته‌نها ده‌توانیت ئایه‌ته‌کانی قورئانی ئێمه بده‌ی به‌گوێی ئه‌و که‌سانه‌دا باوه‌ڕیان پێیه‌تی و هیچی تر، چونکه ئه‌وانه هه‌میشه ملکه‌چی فه‌رمانی خوان.
(54) خوا ئه‌و زاته‌یه ئێوه‌ی به لاوازی دروست کردووه (سه‌ره‌تا نوتفه‌یه‌کی لاواز، دوایی وه‌ك دیل له سکی دایکدا، پاشان هه‌ر منداڵی لاوازیت تا ده‌گه‌یته ته‌مه‌نی لاوی)، ئه‌وسا خوا هێزو ده‌سه‌ڵاتێکت پێ ده‌به‌خشێت، دوای هێزو توانایی دووباره نۆره‌ی لاوازی و پیری دێت، بێگومان ئه‌و خوایه هه‌رچی بوێت دروستی ده‌کات (ئه‌م هێزو بێ هێزیه به‌شێکه له ویستی ئه‌و زاته)، ئه‌و په‌روه‌ردگاره زانا‌و به توانایه.
(55) ئه‌و ڕۆژه‌ی که قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت تاوانباران سوێند ده‌خۆن (که: له جیهانی به‌رزه‌خدا، یان له ژیانی دنیادا) ته‌نها کاژێرێك ماونه‌ته‌وه، ئا ئه‌وانه کاتی خۆی له ڕاستی لاده‌دران.
(56) (له ڕۆژی قیامه‌تدا که تاوانباران سه‌ریان لێشێواوه‌و سوێندی درۆ ده‌خۆن) ئه‌وانه‌ی زانیاری و ئیمانیان پێبه‌خشرابوو ده‌ڵێن: سوێند به‌خوا بێگومان ئێوه به‌ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی خوا بڕیاری له‌سه‌ر بووه ماونه‌ته‌وه (له دنیاداو له جیهانی به‌رزه‌خیشدا) تا ڕۆژی زیندووبوونه‌وه، جا ئه‌مه ڕۆژی زیندووبوونه‌وه‌که‌یه، به‌ڵام ئێوه به‌م ڕاستیه‌تان نه‌ده‌زانی و بڕواتان پێی نه‌بوو.
(57) جا له‌و ڕۆژه‌دا تکاو پاڕانه‌وه‌و بڕو بیانووی ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه، هیچ سوودێکی نیه بۆیان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خوا لێیان ڕازی نابێت و ئه‌وانه‌ش داوای لابردنی ڕق و قینی خوایان لێ ناکرێت، به‌هۆی تۆبه‌وه خۆیان ڕزگار بکه‌ن.
(58) سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه له‌م قورئانه‌دا له هه‌موو بابه‌تێك نموونه‌مان بۆ خه‌ڵکی هێناوه‌ته‌وه، که‌چی هه‌ر ئایه‌تێکیشیان بۆ بهێنیت و به‌سه‌ریاندا بخوێنیته‌وه، ئه‌وه بێگومان ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن: ئێوه ته‌نها پێشێلکه‌ری حه‌قن و هیچی تر نین!!
(59) ئا به‌و شێوه‌یه خوا مۆر ده‌نێت به‌سه‌ر دڵی ئه‌وانه‌دا که نازانن و به‌شوێن حه‌ق و ڕاستیدا ناگه‌ڕێن، (شوێن ڕاستی و حه‌قیقه‌ت ناکه‌ون).
(60) جا (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) دان به‌خۆدا بگره‌و ئارام بگره، چونکه بێگومان وه‌عدو به‌ڵێنی خوا حه‌ق و ڕاسته و هه‌ر دێته‌دی، ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان نیه بێ ئارامت نه‌که‌ن و ساردت نه‌که‌نه‌وه.