(33) کاتێك ته‌نگانه‌و ناخۆشی تووشی خه‌ڵکی ده‌بێت، هاناو هاوار بۆ په‌روه‌ردگاریان ده‌به‌ن و هه‌ر له‌و ده‌پاڕێنه‌وه، پاشان که ناخۆشی و ته‌نگانه‌که نه‌ماو خوا ده‌وری ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆی لێکردنه‌وه، یه‌کسه‌ر ده‌سته‌یه‌کیان هاوه‌ڵ بۆ په‌روه‌ردگاریان بڕیار ده‌ده‌ن.
(34) با ئه‌وانه هه‌ر به‌دنمه‌ك بن و قه‌دری نازو نیعمه‌ت و به‌خششه‌کانمان نه‌زانن، با ڕابوێرن، له ئاینده‌دا ده‌زانن چ په‌نێکیان داوه‌و چ به‌ڵایه‌کیان به‌سه‌ر خۆیان هێناوه.
(35) ئایا مه‌گه‌ر بۆ سه‌ر ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رانه به‌ڵگه‌مان ناردووه تا وێڵ بن له خواپه‌رستی و شوێنی نادروستی بکه‌ون؟! به‌ڵگه‌که‌ش قسه بکات و شه‌ریك بۆ خوا دانانه‌که‌یان په‌سه‌ند بکات؟!
(36) کاتێکیش ڕه‌حمه‌تێك به‌خه‌ڵکی بچێژین، ئه‌وا له خۆیان بایی ده‌بن (زۆربه‌یان دینداری فه‌رامۆش ده‌که‌ن)، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڵاو ناخۆشیه‌کیشیان تووش بێت له سه‌رئه‌نجامی کار‌و کرده‌وه‌و ده‌ست پێشخه‌ری خۆیاندا، ده‌ست به‌جێ نا‌ئومێد ده‌بن له ڕه‌حمه‌تی خوا.
(37) ئایا ئه‌وانه سه‌رنجیان نه‌داوه که به‌ڕاستی خوا ڕزق و ڕۆزی و سامان فراوان ده‌کات بۆ هه‌ر که‌س که بیه‌وێت، یاخود ده‌یگرێته‌وه‌و که‌می ده‌کاته‌وه، بێگومان ئا له‌و حاڵه‌تانه‌شدا به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕ ده‌هێنن.
(38) که‌واته ئه‌ی ئیماندار: مافی خزمان بده، له هه‌ر ڕوویه‌که‌وه مافیان ده‌که‌وێته سه‌رت جێبه‌جێی بکه، هه‌روه‌ها مافی هه‌ژاران و ڕێبوارانیش فه‌رامۆش مه‌که، ئه‌و ڕه‌فتارانه چاکترو په‌سه‌ندتره بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که مه‌به‌ستیان ڕه‌زامه‌ندی خوایه، بێگومان هه‌ر ئه‌وانه‌ش سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوون.
(39) هه‌ر پاره‌و سامانێکتان به سو‌و دابێت به خه‌ڵکی بۆ ئه‌وه‌ی زیاد بکات له‌ناو سامانه‌که‌یاندا، ئه‌وه به‌ره‌که‌ت ناکات و پاداشتی نابێت لای خوا (به‌ڵکو موحاسه‌به‌شی له دوایه)، ئه‌وه‌ش به زه‌کات داوتانه‌و مه‌به‌ستان ڕه‌زامه‌ندی خوایه، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه پاداشتیان چه‌ند به‌رامبه‌ر کردۆته‌وه.
(40) خوا ئه‌و زاته‌یه که دروستی کردوون و پاشان ڕزق و ڕۆزی پێبه‌خشیون (ئاو‌و هه‌واو خۆر‌و خاك و هۆکاره‌کانی به‌ده‌ست هێنانی سامان به‌شێکن له به‌خششه‌کانی) له‌دوایدا ده‌تانمرێنێت، پاشان زیندووتان ده‌کاته‌وه، ئایا هیچ کام له‌وانه‌ی که کردوتانن به هاوبه‌شی خوا، شتی وایان له ده‌ست دێت؟! پاکی و بڵندی بۆ ئه‌و زاته‌یه له‌وه‌ی ئه‌وانه ده‌یکه‌ن به هاوبه‌شی.
(41) تاوان و خراپه ده‌رکه‌وتووه‌و هه‌موو سه‌ر زه‌وی و ده‌ریاکانیشی گرتۆته‌وه، به‌هۆی ئه‌و تاوان و گوناهانه‌وه که خه‌ڵکی ده‌ستیان داوه‌تێ، سه‌رئه‌نجام ده‌بێت تاڵاوی هه‌ندێك له کرده‌وه‌کانیان بچێژن (که به‌رپابوونی جه‌نگ و کاره‌ساته سروشتیه‌کانه) بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕێبازی پاکی و خواناسی.