(25) له نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی تری خوا ئه‌وه‌یه که ئاسمان و زه‌وی ڕاوه‌ستاون به فه‌رمانی ئه‌و (خۆر‌و هه‌ساره‌و ئه‌ستێره‌کانی له بۆشایدا ڕاگرتووه بێ کۆڵه‌که‌و بێ پاڵپشتێکی دیار)، له‌وه‌ودوا کاتێك بانگێکی لێکردن، که ئێوه له توێی خاکدان، ده‌ستبه‌جێ هه‌مووتان ده‌رده‌چن له زه‌ویداو زیندوو ده‌بنه‌وه.
(26) هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌مووی ئه‌و به‌دیهێنه‌ریانه‌و خاوه‌نیانه، هه‌ر هه‌مووشیان ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئه‌ون.
(27) هه‌ر ئه‌و زاته له سه‌ره‌تاوه به‌دیهێنراوه‌کان به‌دی ده‌هێنێت، پاشان به جۆرێکی تر دروستیان ده‌کاته‌وه، ئه‌و کاره‌ش بۆ خوا ئاسانه، نموونه‌ی به‌رزو وه‌سفی بڵند هه‌ر شایسته‌ی ئه‌و زاته‌یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، هه‌ر ئه‌ویش زاتێکی باڵاده‌ست و دانایه.
(28) هه‌ر له خۆتان نموونه‌ی بۆ هێناونه‌ته‌وه (که چه‌نده بڕیاردانی هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا نادروست و نابه‌جێیه) ئایا ئێوه ڕازین به‌نده‌و به‌رده‌سته‌کانتان ببنه هاوبه‌شتان و له‌و ماڵ و سامانه‌ی پێمانداون شه‌ریك بن و وه‌ك یه‌ك سوودی لێوه‌ربگرن و ده‌ستی تێبخه‌ن و لێیان بترسن و حسابیان بۆ بکه‌ن، هه‌روه‌ك چۆن ئێوه له یه‌کتر سڵده‌که‌نه‌وه‌و حساب بۆ یه‌کتر ده‌که‌ن؟! ئا به‌و شێوه‌یه به‌ڵگه‌و نموونه‌ی زۆر ڕوون ده‌که‌ینه‌وه بۆ که‌سانێك که ژیر‌و هۆشمه‌ند بن...
(29) نه‌خێر، ئه‌وانه ژیر نابن، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه شوێنی ئاره‌زووی خۆیان ده‌که‌ون دوور له هه‌موو بنه‌مایه‌کی زانستی و زانیاری، جا ئیتر کێ ده‌توانێت ڕێنموویی ئه‌و که‌سانه بکات خوا گومڕای کردوون (ئه‌ڵبه‌ته خۆیان ڕێگه‌ی گومڕاییان هه‌ڵبژاردووه، خوای گه‌وره‌ش به زۆر هیدایه‌تی که‌س نادات)، که‌سیش پشتیوان و یارمه‌تیده‌ریان له سزای سه‌خت بیانپارێزێت.
(30) (ئه‌ی ئینسان به‌دڵێکی پاك و بێگه‌رده‌وه) ڕوو بکه‌ره به‌رنامه‌و ئاینی خوا‌و ئه‌ملاولا مه‌که، خه‌ڵکینه ئێوه‌ش پابه‌ندی ئه‌و نه‌خشه‌یه بن که خوا ئێوه‌ی له‌سه‌ر دروست کردووه (واته قورئان که‌ته‌لۆك و نه‌خشه‌ی ژیانی ئاده‌میزاده‌کانه لێی لامه‌ده‌ن)، هیچ جۆره گۆڕانکاریه‌ك له هیچ نه‌خشه‌و دروستکراوێکی خوادا نی یه، ئا ئه‌وه‌یه دینی ڕاست و دروست، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ڕاستیانه نازانن.
(31) خه‌ڵکینه: ڕوو بکه‌نه په‌روه‌ردگارتان، به‌ملکه‌چی بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای، له‌و بترسن و خۆتان له سزای بپارێزن، نوێژه‌کانیشتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن، مه‌بن به‌و که‌سانه‌ی که شه‌ریك و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن...
(32) له‌وانه‌ی که ئاینه‌که‌یان به‌ش به‌ش کردووه‌و بوونه‌ته چه‌نده‌ها گرۆو ده‌سته (بڕوایان به‌هه‌ندێکی هه‌یه‌و بڕوایان به‌هه‌ندێکی نی یه‌و کوێرانه شوێن ڕابه‌ره‌که‌یان ده‌که‌ون) هه‌ر گرۆو پارتێکیش دڵخۆش به به‌رنامه‌و نه‌خشه‌و پلانی خۆیان (وا ده‌زانن چاکترین ڕێبازیان گرتۆته‌به‌ر).